$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- کەریم محەمەد ئەمینزادە، کۆڵبەرێکی کورد لە گوندی #بێتووش#ی سەربە شاری #سەردەشت#ی پارێزگای ورمێ بەهۆی دەستڕێژی گوللەی هێزە سەربازییەکانی ئێرانەوە، کوژرا.
$باشووری کوردستان$
- بەزۆرینەی دەنگ #عومەری سەید عەلی# بوو بە ڕێکخەری گشتی #بزووتنەوەی گۆڕان#.
- فڕۆکە جەنگیەکانی تورکی لە ناوچەی زاب لە هەرێمی کوردستان هێرش بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی #پەکەکە# ئەنجامدەدەن.
- #شاسوار عەبدولواحید# خاوەنی گروپی کۆمپایانیاکانی نالیا ڕایگەیاند، جوڵانەوەیەکی نوێ لە هەرێمی کوردستان لەبارەی ڕیفراندۆمەوە ڕادەگەیەنین و دەڵێین نەخێر بۆ ڕیفراندۆم لە ئێستادا.
- درەنگانی شەوی ڕابردوو چەند چەکدارێک لەگەڕەکی عەسکەری شاری #کەرکووک# کە ئۆتۆمبێلێکی جۆری (یارس)ی تەکسیان پێبوە، دەستڕێژی گوللەیان لەدوو برا کردوە لەبەردەم ماڵەکەی خۆیاندا. دوای ئەوەی گەیەنرانە نەخۆشخانە، (ڕیاز خورشید) کە یاریدەدەری پزیشکە گیانی لەدەستدا و دیار خورشیدی براشی کە پێشمەرگەیە برینداربوو.[3]
- تەرمی ژنێکی تەمەن 25 ساڵان بەکوژراوی لەنێوان گوندی هیزۆپی بچووک و گرتک لە سنووری شارۆچکەی #کۆیە# دۆزرایەوە.[2]
- فەرماندەیەکی هێزی پێشمەرگە، ڕونکردنەوە لەسەر جموجۆڵە سەربازییەکان لە باشوری کەرکووک دەدات و ڕاشیدەگەیەنێت: داعش هیچ توانایەکی نەماوەو پێشمەرگەش سەرقاڵی تۆکمەکردن و نۆژەنکردنەوەی سەنگەرەکانیەتی
- وتەبێژی #پارتی دیموکراتی کوردستان#، ئاشکرایدەکات، لەدوای هەڵبژاردنی ڕێکخەری نوێی بزوتنەوەی گۆڕان گفتووگۆی ڕاستەوخۆی پارتی لەگەڵ ئەو بزوتنەوەیە دەستپێدەکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان.
- بەهۆی پابەند نەبوونیان بە مەرج و ڕێنماییەکانی کارکردنەوە، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی #سلێمانی# نۆ کافتریا دادەخەن.[4]
- #مەسعود بارزانی# بە تەلەفون پەیوەندیی لەگەڵ ڕێکخەری نوێی بزووتنەوەی گۆڕاندا کرد و پیرۆزبایی لێکرد.[5]
$دەرەوەی کوردستان$
- یەکێتی ئەوروپا جارێکی دیکە پشتیوانی خۆی بۆ یەکپارچەیی عێراق دووپاتکردەوە، داوا لە هەرێمی کورسدتانیش دەکات هەرچی زووە پەرلەمان کارابکاتەوە و هەڵبژاردن ئەنجامبدات.
- وەزراەتی دەرەوەی ئیسرائیل بڕیاری دا باڵێۆزخانەی خۆی لە ئەنقەرە و کۆنسوڵخانەکەی لە ئەستەمبۆلی تورکیا دابخات، ئەوەش دوای ئەو دوو هێرشە هات کە شەممەی ڕابردوو کرایە سەر دوو پەرستگەی جووەکان لەو وڵاتە.[1]
- هێزەکانی پۆلیسی تورک ئەو پارکەیان گەمارۆدا کە وا بڕیار بوو میتینگی بەرخۆدانی پارتی دیموکراتی گەلان- #هەدەپە# لەوێ دەستپێبکات و کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتییەکەش لەوێ بەڕێوەبچێت.
- کاتژمێر 9:30 خولەکی ئێوارە، لە گەڕەکی ئاشتی شاری کەرکووک، تەقە له ماڵی لەماڵی کاوە محەمەد ناسراو بە (کاوەی حەمە شورتە)، ئەندامی ناوچەی سێی پارتی دیموکراتی کوردستان-عێراق، کرا. عەقید، ئەفراسیاو کامل، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی کەرکووک، ڕاگەیاند:تەقەکردنەکە لەلایەن چەن چەکدارێکەوە کراوە، کە ژمارەیان نەزاندراوه. ڕاشیگەیاند:تەقەکردنەکە هیچ زیانێکی گیانیی و مادیی لێنەکەوتووەتەوە.[1]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان