- گەنجێکی کاکەیی بەشێوەیەکی کتوپڕ گیانی لەدەستدا، کە دەکاتە ئامۆزای ئەو خێزانە جوتیارەی شەوی ڕابردوو دوای دزەکردنی چەکدارانی #داعش# بۆ ناو گوندی #لهێب# بەشێک لەخێزانەکەی شەهیدکران و چەند ئەندامێکی دیکەی خێزانەکەشیان بەرەو شوێنێکی نادیار ڕفاند.
- سەرۆکی دەستەی پاراساتن و چاککردنی ژینگەی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ڕێککەوتنێکیان لەگەڵ وەزارەتی ژینگەی هەرێمی هیسنی وڵاتی ئەڵمانیا واژۆ کرد و بەپێی ڕێککەوتنەکە چارەسەرکردنی ئاوی پاشەڕۆ و پاشماوەکان و پەرەپێدانی ناوچەکانی پارێزراوی سروشتی و بوژانەوەی دارستانەکان و زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی لە شارەکانی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت.
-مێرد منداڵێکی تەمەن 15 ساڵ، کاتژمێر 8 شەو، بەناوی (قادر سەمیر ئیسماعیل)، لە ئاوی زێی کەڵەک خنکا.
- ئاگر لە بناری چیای #گارە# لە شارەدێی #دیرەلۆک# کەوتەوە و دەیان دۆنم زەوی گرتووەتەوە.[1]
- لەسەر سنوورەکانی شاری #پیرانشار#ی سەربە پارێزگای #ورمێ# پۆلێک کۆڵبەری کورد لە کاتی گەڕانەوە لە خاکی باشوری کوردستانەوە بۆ ناو خاکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان مینیان پێوە تەقییەوە و لە ئەنجامدا کەسێکیان قاچی پەڕی، پاش تەقینەوەکەش هێزە سەربازییەکانی ئێران دەستڕێژیان لەو پۆلە کۆڵبەرە کردووە و لە ئەنجامدا گوللە بەر سەری یەکێکی دیکە لەو کۆلبەران کەوتووە.
- سیپان هەمۆ، فەرماندەی گشتی یەکینەکانی پاراستنی گەل- #یەپەگە# ڕایگەیاند، ئەگەر هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر کانتۆنی #عەفرین# نەوەستێنن، ناچار دەبین پێشڕەوییەکانمان لە ئۆپەراسیۆنی ڕەقەدا بوەستێنین.[2]
- سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماری لە #ئامەد#، لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە کەیسی #کەجەکە#-دا سکاڵانامەیەکی 74 لاپەڕەیی لە دژی #ئەرتوغروڵ کورکچو# پەرلەمانتاری #هەدەپە# لە بازنەی ئامەد پێشکەشی 19ەمین دادگای سزا قورسەکانی ئامەد کرد و تێیدا داوا دەکرێت لە نۆ ساڵ و شەش مانگ بۆ 23 ساڵ زیندانی بکرێت. دادگاش داواکەی پەسندکرد.
- ئەنجوومەنی دامەزرێنەری سیستەمی فیدراڵی دیموکراتی باکووری سووریا، کۆبووەوە و ڕۆژی 22-09-2017ی بە وادەی هەڵبژاردنی کۆمین (ئەنجوومەنی باژێڕەکان) و 03-11-2017 بۆ هەڵبژاردنی هەڵبژاردنە خۆجێییەکان (هەڵبژاردنی گوند، شارەوانی، شارەدێ و کانتۆنەکان) دەستنیشانکرد و ڕۆژی 19-01-2018یش بۆ هەڵبژاردنی هەرێمەکان و کۆنگرەی گەلانی دیموکراتی باکووری سووریا دیاریکرد.
- هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا لە ئیستەنبوڵ، 12 کەسیان بەتۆمەتی ئەندامبوون لە #پەکەکە# دەستگیرکرد.[3]
- بەهۆی تۆپبارانکردنی سنووری #زاخۆ# لەلایەن تورکیاوە چوار هاونیشتمانی بریندار بوون.[4]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان