$باکووری کوردستان$
- محەمەد ئۆجالان، برای #عەبدوڵڵا ئۆجالان# ڕێبەری #پەکەکە#، ڕایگەیاند، کە ماوەی ساڵێکە هیچ هەواڵێکیان لە ئۆجالانەوە نییە و نازانن لە #ئیمرالی# چی ڕوودەدات.[1]
- پارێزگای شاری #هەکاری# ئەمڕۆ، لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند لە ئەنجامی هێرشێکی موشەکی کە لە ناو سنوری عێراقەوە کراوەتە سەر بنکەیەکی سەربازی سوپای تورکیا لە نزیک شارۆچکەی #چەلێ# (چوکورجا) سەربازێک بە سەختی بریندار بووە و پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە لەگەڵ هەموو هەوڵە پزیشکیەکاندا نەتوانراوە گیانی ڕزگار بکرێت.[4]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە شاری #ڕوانسەر# بەتاوانی چالاکیی مەزهەبی پێنج هاووڵاتیی خەڵکی گوندی (قۆڕیقەڵا)ی سەر بە بەخشی شاهۆی ڕوانسەر لە پارێزگای #کرماشان#یان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گوستووەتەوە.[3]
$باشووری کوردستان$
- پۆلیسی هاتوچۆی #هەولێر# ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو لەسەر ڕێگەی نێوان #هەریر# - #باسرمە#، ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕاوە و دوو لە سەرنشینەکانی گیانیان لە دەستداوە، بەمەوە تەنها شەوی ڕابردوو حەوت کەس بە ڕووداوی هاتوچۆ لە هەولێر و #کەرکووک# گیانیان لەدەستداوە.[1]
$رۆژئاوای کوردستان$
- زەڵمای خەلیلزاد، باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە عێراق لە هەڤپەیڤینێکی تایبەتی لەگەڵ ئاژانسی هابەر تورک، لەبارەی سەربەخۆیی ڕۆژئاڤای کوردستان ڕایگەیاند پێم وانییە تاوەکو 20 ساڵی دیکە، لە سووریا دەوڵەتی کوردستان دابمەزرێت. چونکە پێکهاتەی جوگرافی و جیاوازی ئایدۆلۆژییەکان ئاڵۆزە و، لەگەڵ کوردستانی عێراق جیاوازی زۆری هەیە.[2]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان