$باکووری کوردستان$
- زەید ڕەعد حسێن، کۆمیسیاری باڵای #نەتەوە یەکگرتووەکان# لە بواری #مافی مرۆڤ#دا ڕایگەیاند، کە کوردەکان و چەپەکان لە تورکیا کراونەتە ئامانج و ژمارەیەکی زۆر ڕۆژنامەنووس، ئەکادمیسییەن، پارێزەری مافی مرۆڤ و نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی لە تورکیا خراونەتە زیندانەوە و ئازادیی ڕادەربڕین و لەو وڵاتەدا بە سەختی پێشێلدەکرێت.[1]
- ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، سەبارەت بە چالاکیی گەریلاکان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، کە سەربازە تورکەکان بارەگای سەربازیی ڕووبارۆکی #شەمزینان#یان بەجێهێشت و ڕایان کرد.[2]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- #کۆڵبەر#ان و کرێکارانی ڕەبەتی سەربە #سەردەشت# لە ڕاگەیەندراوەکەیاندا داوایان لە خەڵکی سەردەشت کردووە، کە ئەمڕۆ کاتژمێر 05:00ی سەرلەئێوارە دەست بە خۆپیشاندان بکەن.[2]
- هێزە ئەمنییەتییەکان هەڵیان کوتایە سەر ماڵی پێنج چالاکی مەدەنی لە شاری #کرماشان# و پاش پشکنینی ماڵەکانیان دەستیان بە سەر کەرەستە شەخسییەکانی ئەو چالاکە مەدەنییانە داگرت.[8]
- حوکمی لەسێدارەدانی هاووڵاتییەکی کورد، خەڵکی شاری #شائاباد# سەر بە پارێزگای کرماشان لە پێش چاوی خەڵکەوە لە لایەن دەزگای قەزایی حکوومەتی ئێران لەو شارە جێبەجێ کرا.[8]
$باشووری کوردستان$
- سەر لە بەیانی ئەمرۆ، 16 چەکداری خۆکوژی #داعش# بە بیانووی ئەوەی خۆیان ڕادەستی پێشمەرگە دەکەن، خۆیان نزیک کردەوە لە سەنگەرەکانی پێشمەرگە لەگوندی سەهل مالح، بەڵام چوار لەو خۆکوژانە خۆیان تەقاندەوە و 12ی تریش لەلایەن پێشمەرگەوە کوژران و دوو منداڵ و چەکدارێکی برینداریش دەستگیرکران.[1]
- ئایلات شاکید، وەزیری دادی ئیسرائیل لە کۆنفرانسێکی تایبەت بە ڕوبەڕوبوونەوەی تیرۆریزمدا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی پشتیوانی سەربەخۆیی کورد دەکات، لانیکەم لە هەرێمی کوردستان.[5]
- #وەزارەتی پەروەردە# ڕایدەگەیەنێت هیچ پلانێک بۆ دامەزراندنی هەمیشەیی مامۆستایان نیە، بڕیاریشمانداوە کێشەی کەمی مامۆستایان لە خوێندنگەکان بۆ ساڵی نوێی خوێندن لەڕێی وانەبێژانەوە پڕبکرێتەوە.[1]
- پاش گرژییەکانی دوێنێ شارەدێی #مەندەلی# و داگرتنی #ئاڵای کوردستان#، پارێزگاری دیالە پێکهێنانی لیژنەیەکی بۆ وەڵامدانەوەی داوای خۆپیشاندەرانی شارەدێی مەندەلی و کردنەوەی دەرگای گفتوگۆی لەگەڵ لایەنە کوردییەکان ڕاگەیاند.[3]
- ژمارەیەکی زۆر لەهێزەکانی #حەشدی شەعبی# و سوپای عیراق بۆ سنوری پارێزگاری #کەرکووک# گوازرانەوە، پێشمەرگەش لەوبارەیەوە ڕونکردنەوە دەدات و ڕەتیدەکاتەوە هێزی دیکەی حەشدی شەعبی بۆ سنورەکە گوازرابێتەوە، دەشڵێت:لەسەرەتای شەڕی داعشەوە ئه و هێزانە لەسنوری کەرکووکن و هەماهەنگی باشیشمان هەیە.[4]
- #حەمە ئاوات# پێشمەرگەی دێرین و ئەندامی جڤاتی گشتی #بزووتنەوەی گۆڕان# لە #سلێمانی# کۆچی دواییکرد.[5]
- خوێندکارێکی #زانکۆی کۆمار# لە چیای #گۆیژە#ی سلێمانی تەقی لێدەکرێت و دەکوژرێت.[5]
- شاندێکی بازرگانی و پیشەسازی #سنە# لە شاری سلێمانی داوا دەکەن پەیوەندییە بازرگانی و پیشەسازییەکانی نێوان هەردوولا پتەوتر بکرێت و داواش دەکەن کارئاسانیان بۆ بکرێت بۆ بەشداریکردن لە ئاوەدانکردنەوەی شاری #موسڵ#.[1]
- بەرپرسی لقی 19ی #پارتی دیموکراتی کوردستان# لە شارۆچکەی #چەماچەماڵ# ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ چەند کەسێک لەناو ئۆتۆمبێل تەقەیان لە بارەگای لق کردووە.[6]
- بەڕێوەبەری پۆلیسی #پردێ# ڕایگەیاند، چەند کەسێک بەچەکەوە چوونەتە سەر سەرۆکی شارەوانی پردێ و تەقەیان کردوە. دەشڵێت لە سەرۆکی شارەوانییان داوە و تەقەیان بەناو فەرمانگەکەدا کردوە.[7]
- لەناو هۆڵی دادگای #قەسرۆک# لە پارێزگای #دهۆک# لە کاتی دادگاییکردندا، تەقە لە تۆمەتبارێک کرا و سێ گوللەی پێوەنرا.[2]
- بەڕێوەبەری پۆلیسی #هەولێر# ڕایدەگەیەنێت، گروپێکی نۆ کەسییان دەستگیر کردووە کە لەسەر شەقامە سەرەکییەکانی هەولێر ڕێگرییان لە شوفێرانی بیانی کردووە و تاوانی کوشتنیان ئەنجامداوە.[1]
- کونسوڵی گشتی دەوڵەتی کوێت لە هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، سەرمایەدارانی وڵاتەکەی هاندەدات بێن لە هەرێمی کوردستان سەرمایەگوازری ئەنجام بدەن و دەشڵێت وڵاتی کوەیت بەردەوام دەبێت لە پێشکەشکردنی هاوکارییەکانی بە هەرێمی کوردستان.[1]
- چەکدارانی عەسائیبی ئەهلی حەق کە گرووپێکی سەر بە #حەشدی شەعبی#ن، دوو ڕۆژە لەنێو شارۆچکەی مەندەلی بڵاوبوونەتەوە و داوا لە ئەندامانی ئەنجوومەنی شارۆچکەکە دەکەن لە بڕیاری بەشداری لە گشتپرسی باشووری کوردستان پاشگەزببنەوە.[7]
$رۆژئاوای کوردستان$
- #ڕۆژدا فەلات#، یەکێک لە فەرماندەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەڵێت: تا ئێستا 70٪ی ڕەقە لە چنگی چەتەکانی داعش ڕزگارکراوە.[2]
- فڕۆکەیەکی سیخوڕیی تورک لە ئاسمانی #عەفرین# خرایە خوارەوە.[5]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان