$باشووری کوردستان$
- کوردستانییانی دەرەوەی باشووری کوردستان دەتوانن بەشێوەیەکی ئەلەکترۆنی لە ماڵپەڕی: https://www.e-voting.krd دەنگ بدەن.
- شەوی ڕابردوو لە کەناراوەکانی نێوان تورکیا و ڕۆمانیا یەختێکی #پەنابەر#انی باشوری کوردستان بە 70 سەرنشینەوە ژێر ئاو کەوت کە زۆرینەیان هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بوون، بەگوێرەی زانیارییەکانیش تائێستا 40 کەس ڕزگارکراون 21 کەسی تر خنکاون.[1]
- شاندی باڵای هەرێمی کوردستان گەیشتە شاری بەغدا.[2]
- لە پەڕڵەمانی کوردستان دەستلەکارکێشانەوەی #بیار تاهر سەعید دوسکی# لەفراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان خرایە دەنگدانەوە و دەستلەکارکێشانەوەکەی بە زۆرینەی دەنگی ئامادەبوان پەسەندکرا.[3]
- سوپاسالاری عێراق گەیشتە تورکیا و لەگەڵ سوپاسالاری ئەو وڵاتەدا کۆدەبێتەوە.[2]
- بینالی یڵدرم، سەرۆکوەزیرانی تورکیا سەبارەت بە هەڵوێستی وڵاتەکەی لەبەرامبەر هەرێمی کوردستان لەکاتی بەڕێوەچوونی #ڕیفراندۆم# گوتی: چوار بژاردە لە دژی بەڕێوەچوونی گشتپرسی لە باکووری عێراق دەگرینەبەر و گوتی: لەڕووی دیپلۆماسی، سیاسی، ئەمنی و ئابووری وەڵامی بەڕێوەچوونی گشتپرسی لە باکووری عێراق دەدەینەوە.[5]
- بەپێی میدیاکانی یەکێتی، بافڵ تاڵەبانی لەپەیامێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕێککەوتون. کە ئایندەی سیاسی کوردستان و گەلەکەيان پێویستی بە دانوستانی جدی هەیە لەگەڵ بەغدا. ئەوە لەکاتێکدایە میدیاکانی پارتی دەڵێن، تائێستا هیچ ڕێککەوتنێک نەکراوە بۆ دواخستنی ڕیفراندۆم.[3]
- سوپای پاسدارانی ئێران تۆپبارانی گوندەکانی سنوری #باڵەکایەتی# دەکات.[2]
- ئەمڕۆ لە بینای بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی #هەڵەبجە#، بۆنەی تێپەڕبوونی 16ساڵ بەسەر شەهیدکردنی 43 پێشمەرگەی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لەلایەن تیرۆریستانی #جوندولئیسلام#ەوە لە گوندی #خێڵی حەمە#ی سەر بەپارێزگای هەڵەبجە، مەراسیمێکی تایبەت به و بۆنەیەوە بەڕێوە چوو.[4]
- ئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر 4:00 لە شەقامی سالم (#سەهۆڵەکە#)ی شاری سلێمانی، بە دەستپێشخەریی ڕێکخراوی ژنانی گەنجی تێکۆشەر و بە بەشداریی #تەڤگەری ئازادی#ی کۆمەڵگای کوردستان و ڕێکخراوی ژانانی ئازادی کوردستان (#ڕژاک#) و ژمارەیەک لە کەسایەتی و چین و تویژە جیاوازەکان، گردبوونەوەیەک بۆ شەرمەزارکردنی کۆمەڵکویی #شیلادزێ# لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە، ئەنجامدا.[4]
- ناوەندی سەربەخۆیی کوردستان لە سلێمانی، دژ بە بریارێکی ئەنجومەنی ئاسایش و هەڕەشەکانی حکوومەتی عەبادی بۆ پڕۆسەی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان، خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتیان ئەنجام دا.[6]
- دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ شاندی کوردستان، نوێنەری شاندی هاوپەیمانی نیشتمانی (#شیعە#کان) لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەڤانیدا ڕایگەیاند بەداخەوە گفتوگۆکانمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان هیچ ئەنجامێکیان نەبوو.. ئەگەر هەرێمی کوردستان گشتپرسی هەڵنەوەشێنێتەوە ئێمە ئامادەنین جارێکی دیکە گفتوگۆیان لەگەڵ بکەین.[5]
$رۆژئاوای کوردستان$
- ئۆپەراسیۆنی گەردەلوولی #جزیرە# بۆ ڕزگارکردنی ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر بەردەوامە و #شەڕڤان#انی ئەنجومەنی سەربازی دێرەزۆر زەبری قورس لە چەتەکانی #داعش# دەدەن، کاتژمێر 09:50 خولەکی سەرلەبەیانی کۆمپانیای عەزبە و کۆنیکۆ لە چنگی چەتەکان ڕزگار کرا.[4]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان