$باشووری کوردستان$
- شارەدێی #پردێ# لەلایەن هێزە ئێڕاقییەکانەوە داگیرکرا و ڕێگەی #کەرکووک#-#هەولێر#یش داخرا.[1]
- نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانی خۆی سەبارەت بە ڕاپۆرتەکانی تاڵان و وێرانکاری ماڵان و شوێنەکانی کار و بارەگای پارتە سیاسیەکان دەردەبڕێت و دەڵێت هەواڵی سوتاندنی نزیکەی 150 خانوو لە دوزخورماتو و تەقاندنەوەی 11 خانووی تری خەڵک و بەرپرسی کوردی پارتە سیاسییەکانیان بەدەستگەیشتووە.[2]
- حسێن ئەمیر عەبدوللەهیان یاریدەدەری سەرۆکی ئەنجوومەنی شورای ئێران ڕایگەیاند، حکومەتی عێراق بەتوانایە و لەتوانایدایە بەچەند خولەکێک شاری #هەولێر# بگرێت.[2]
- فڕۆکەکانی تورکیا هێرشێکی ئاسمانیان بۆ سەر ناوچە سنوریەکانی (زاب و ئاڤاشین و باسیان) دەستپێکرد و بۆردومانی بنکە و بارەگاکانی #پەکەکە# دەکەن.[1]
- عەلی ئەکبەر ولایەتی، ڕاوێژکاری باڵای ڕابەری کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ کاروباری نێودەوڵەتی پیرۆزبایی لە حکومەت و گەلی عێراق کرد سەبارەت بە گرتنەوەی کەرکووک و ڕایگەیاند هەرێمی کوردستانی عێراق هەرگیز لەوڵاتەکە جیاناکرێتەوە.[2]
- پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت پارێزگای هەولێر ئارامە و هیچ مەترسییەکی سیاسی و سەربازی لەسەر نییە و ئەوەی ڕویداوە لەسنوری پارێزگای کەرکووک بووە.[2]
- #ڕێبوار تاڵەبانی#، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بەوەکالەت لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەڤانیدا لە هەولێر ڕایگەیاند، کەرکووک لەلایەن حەشدی شەعبییەوە داگیرکراوە.[3]
- ژمارەیەک لە خەڵکی پارێزگای کەرکووک کە بەهۆی پێشڕەویەکانی سوپا و حەشدی شەعبی-ەوە پارێزگاکەیای جێهێشتوه و خۆپیشاندانێکیان بۆ بەردەم کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر ئەنجامدا و داوای پشتیوانی دەکەن.[2]
- گەریلاکانی #هەپەگە# لە خەرەگۆل، لەدژی ئۆپەراسیۆنی سوپای تورک چالاکیان ئەنجامدا، لە ئەنجامدا سێ سەرباز کوژراون و شەڕیش لە سنوورەکە بەردەوامی هەیە.[4]
- کۆمەڵێک خۆپیشاندەر بە نیشانەی ناڕەزایەتی لە ڕۆڵی ئێران لە هێرشەکانی حەشدی شەعبی بۆ باشووری کوردستان و ئاوارەبوونی خەڵک، چوونە بەردەم کۆنسوڵخانەی ئێران لە هەولێر و ئاڵای کۆماری ئیسلامییان هێنایە خوارەوە.[1]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان