$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- لە سنوورەکانی شاری #ورمێ# کۆڵبەرێک کوژرا و لە سنوورەکانی #مەریوان#یش دوو کۆڵبەر دەستگیرکران.[1]
$باشووری کوردستان$
- لە گوندی مەحمودیەی سەر بە ناوچەی #ڕەبیعە# هێرشێکی #حەشدی شەعبی# لە لایەن هێزەکانی پێشمەرگەوە تێکشکێنرا.[1]
- #عەلی عەبدوڵڵا# جێگری پێشووی سەرۆکی #پارتی دیموکراتی کوردستان# کۆچی دوایی کرد.[1]
- خولی هەڵبژاردنی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان بۆ دوو وەرز درێژکرایەوە بە 60 دەنگی بەڵێ و 8 دەنگی نەخێر کە دەکاتە 10 مانگ بەپێی ڕۆژمێر، بەڵام 8 مانگی یاسادانانە چونکە ئەو ماوەیە دوو مانگ پشووی وەرزەکانی پەرلەمانی بەردەکەوێت.[2]
- سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، هەڵوەشانەوەی پۆستی سەرۆکایەتی هەرێم خزمەت بە دۆخەکە و چارەسەری کێشەکان دەکات.[2]
- ئەمنستی ئینتەرناشناڵ ڕاپۆرتێک لەبارەی ڕووداوەکانی #خوورماتوو# بڵاودەکاتەوە و ڕایدەگەیێنێ، بەڵگەیان لەبەردەستە لە ناوچە کوردنشینەکان تاڵاکردن و وێرانکردن و سووتاندنی ماڵی خەڵک ئەنجامدراوە.[3]
- لە سنووری #مەخموور# حەشدی شەعبی هێرشی کردە سەر سەنگەرەکانی پیشمەرگە، بە گوتەی فەرماندەیەکی پێشمەرگەش هێرشەکەیان تێکشاندووە و حەشدی شەعبی کوژراو و برینداری هەیە. لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چەند ڤیدیۆیەکی ئەم شەڕە بڵاوبووەوە و دیلێکی زۆری حەشدی شەعبی کەوتۆتە دەست پێشمەرگە.[1]
- فراکسیۆنی #یەکێتی نیشتمانی کوردستان# پۆستی سکرتێری پەرلەمانی کوردستانی وەرگرت.[1]
- هەریەک لە گەشە دارا حەفید، قادر ڕەزگەیی و مریەم سەمەد ئەندامانی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستانیان جێهێشت و پێیان وابوو درێژکردنەوەی ماوەی خولی پەرلەمان نایاساییە.[3]
- کاتژمێر 07:30 ئێوارەی ئەمڕۆ، لە شاری سلێمانی، بە پێشەنگایەتی کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان و ڕێکخراوی ژنانی گەنجی تێکۆشەر، بۆ زانینی دۆخی تەندروستی و ئاسایشی #عەبدوڵڵا ئۆجالان# ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان-#پەکەکە#، ڕێپێوانێکی بە مەشخەڵ لە پارکی نالی-یەوە بۆ شاڕێی سالم ئەنجام درا.[4]
- سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر جیهان لەبەرامبەر کود کەمتەرخەمبێت، ئەوا ئیسڕائیل لایەنگیری گەورەی ئامانج و ویستەکانێتی.[2]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان