$باکووری کوردستان$
- سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ لە ئەنەقەرەی پایتەخت و شاری کۆجاعەلیی تورکیا هێرش کرایە سەر چالاکوانانی #هەدەپە# و دەستگیرکران. بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی بە دەستی ڕۆژنیوز گەیشتوون، لە ئەنقەرەی پایتەخت، حسێن گۆزان، ئەندامی ئەنجومەنی هەدەپە و هاندە کایا و بیرسەن جەلال، ئەندامانی هەدەپە دەستگیرکران. هەروەها لە شاری کۆجاعەلی، هێزەکانی پۆلیسی تورک هەڵیانکوتایە سەر ماڵی چەندنین چالاکوان و دەستگیریان کردن، ناسنامەی ئەو چەند چالاکوانە بەم شێوەیە ڕاگەیەندراوە: ئایتەن یڵماز و قادر دەمیر، هەروەها هێرشیان کردە سەر ماڵی ئیبراهیم یڵماز بەڵام بەهۆی ئەوەی کە لە ماڵ نەبوو نەیانتوانیوە دەستگیری بکەن.[3]
- فیکرەت باشکایا سەرۆکی زانکۆی ئۆزگۆر، بە تۆمەتی هاوکاری دارایی و پروپاگەندە بۆ #پەکەکە# لەتۆڕەکۆمەڵایەتيیەکان، دەستگیردەکرێت.[2]
$باشووری کوردستان$
- #بەرەی تورکمانی# عێراقی ڕادەگەیێنێت لێدوانەکانی سەرۆککۆماری عێراق لەبارەی #کەرکووک# و #مادەی 140#، لایەنگریی حیزبین و بە هەمووشێوەیەک ڕەتیدەکەنەوە #فوئاد مەعسووم# ڕۆڵ لە چارەسەرکردنی کێشەکە بگێڕێت.[1]
- لە شارۆچکەی #کفری# ژمارەیەک چەکداری نەناسراو تەقە لە ماڵی بەڕێوەبەری شوێنەواری گەرمیان و ڕۆژنامەنووسێک دەکەن.[2]
- هەڵمەتی هەفتەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان لە شاری #هەولێر# دەستیپێکرد و ڕێگریی لە تیمی ڕۆژنیوز کرا، کە ڕووماڵی مەراسیمەکە بکات.[3]
- سەرۆککۆماری عێراق ئەمڕۆ بەمەبەستی چارەسەرکردنی ئەو گرفتانەی لەدوای 16ی ئۆکتۆبەر لە کەرکووک دروستبوون، سەردانی ئەو پارێزگایەی کرد، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەڤانیشدا ڕایگەیاند ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک تاوەکو هەڵبژاردن دەمێنێتەوە.[1]
- سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤی هەرێمی کوردستان ئاشکرایدەکات کە لە چەند زیندانێکی هەرێم حاڵەتی ئازار و ئەشکەنجەدان هەبووە بەرپرسێکی حکومەتیش ئاماژە بەوەدەکات کە لیژنەیەکیان پێکهێناوە بۆ بۆ لێکۆڵینەوە بارودۆخی زیندانیان.[2]
- #مەلا بەختیار#، بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی دەڵێت: دوای کاردانەوەی دەوڵەتانی جیهان و دەوڵەتانی ئیقلیمی و کارەساتی کەرکووک، داڕمانێکی دەرونیی چاوەڕواننەکراو هاتووەتە ئاراوە، لەژێر کاریگەرییەکانیدا بەشێک لە سەرکردەکانی یەکێتی و لایەنەکان هەر وەکو نە بایان دیبێ و نە باران، خۆیان وا پیشاندەدەن کە لە نووکەوە تا کۆتایی گشتپرسییان قبوڵ نەبووە. ئەمەش سەراپا پێچەوانەی ڕاستییەکانە. بەندە، دەتوانم بەڕەهاییەوە بڵێم یەک ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیش نادۆزیتەوە دژی گشتپرسی بووبێ، واژۆی هەموویانم لەلایە.[1]
- بەبەشداری ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیانی بناری #قەندیل#، چلەمین ساڵیادی دامەزراندنی #پەکەکە#، بە ئاهەنگێک لە بناری قەندیل پیرۆز کرا.[3]
- سێ شەوە لەسەر یەک لە نزیک شارۆچکەی #خدران#ی سەر بە شارۆچکەی #دووکان# چەند هەلیکۆپتەرێکی جەنگی نەناسراو بە ئاراستەی ئاوی دووکان تەقە دەکەن، بەڕێوەبەری شارەدێی خدرانیش ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت ئاگاداریان کردوونەتەوە کە مەشق و ڕاهێنان دەکەن.[1]
- کونسوڵخانەی بریتانیا لە هەولێر ڕایدەگەیەنێت، هاوکاریی داراییان پێشکەش بە خێزان و هاوڵاتیانی زەرەرمەندی بومەلەرزەکەی هەرێمی کوردستان دەکەن، هاوکارییەکانیش بەپێی خێزان و ئەندامانی خێزان گۆڕانکاری بەسەردا دێت.[2]
- ئەو ئەفسەرە عەرەبەی ئاڵای کوردستانی لەبینای پارێزگای کەرکووک خستەخوارەوە، شەوی ڕابردوو لە بەغدا کوژرا. نێوبراو ناوی ئەحمەد سەڵاح جەراح بوو.[4]
- کاتژمێر 08:30ی ئەمشەو، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، چیای ئاسۆس-یان بۆردوومان کرد بەهۆی ئەم بۆردوومانەوە سێ گەریللای پەکەکە شەهیدبوون.[3]
$رۆژئاوای کوردستان$
- هێزە هاوپەیمانەکان کە لە لایەن ئەمریکاوە پێشڕەوی دەکرێن ڕایدەگەیەنێت، بەردەوام دەبن لە پڕچەکردنی هێزەکانی سوریای دیموکرات بەومەرجەی پابەندبن بە ئامانجەکەیان کە شەڕکردن و تێکشکاندنی #داعش#ە.[2]
- وەزیری بەرگری تورکیا ڕاگەیاند، لە ڕۆژی سێشەممە یان چوارشەممەی داهاتوو ئۆپراسیۆنی #عەفرین# دەستپێدەکەن.[2]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان