$باکووری کوردستان$
- لە شارۆچکەی شرڤانی سەر بە شاری #سیرت# لە باکووری کوردستان، بەهۆی ڕووخانی خانووی خێزانێکی کورد، سێ ئەندامی ئەو خێزانە گیانیان لەدەستدا و پێنج کەسی دیکەشیان بریندار بوون.[1]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- سەرۆکی لیژنەی پلان و بودجە لە پەرلەمانی ئێران ڕایدەگەیەنێت، کار بۆ دامەزراندنی دوو ناوچەی بازرگانی ئازاد دەکەین، لە هەردوو شاری #بانە# و #مەریوان# لە سنوری هەرێمی کوردستان.[2]
- لە گوندی #کێلەشین#ی سەربە شاری #شنۆ#ی پارێزگای #ورمێ#ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، تەرمی #کۆڵبەر#ێکی کورد بەناوی هیوا مستەوفی دۆزرایەوە.[4]
- بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی ئارام نیکپەی خەڵکی گوندی نێ و تەحسین دادڕەس خەڵکی گوندی سەردۆش سەر بە شاری مەریوان، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کراون.[4]
$باشووری کوردستان$
- درەنگانی شەوی ڕابردوو، ژمارەیەک گوللە هاوەن ئاڕاستەی لە شارەدێی #قەرەتەپە#ی سەر بە شارۆچکەی #خانەقین#، کرا.[3]
- لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی نەبوونی دەرمانی پێویست، لە نەخۆشخانەیەکی #هەولێر# بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی سیل، دەرمانی ماوەبەسەرچوو بە هاووڵاتیان دراوە.[2]
- لە گەڕەکی ڕزگاری شارۆچکەی #داقووق# چەند چەکدارێک تەقە لە دوو گەنج دەکەن و بەهۆیەوە یەکێکیان گیان لەدەستدەدات و ئەوەی دیکەش بە سەختی بریندار دەبێت، قایمقامی داقووقیش دەڵێت چەکدارەکان بە ئۆتۆمبێلێکی جامڕەش تەقەیان کردووە و نازانرێت کێن.[1]
$رۆژئاوای کوردستان$
- گوتەبێژی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، پشتیوانیکردنی #پەیەدە# و #یەپەگە# مانای درێژکردنەوەی تەمەنی #پەکەکە#یە. دەشڵێت، پشتیوانی ئەمریکا بۆ یەپەگە سیناریۆی نەخشەی نوێی ناوچەکەیە کە لە سووریاوە سەرچاوەدەگرێت.[1]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان