$باکووری کوردستان$
- پاش ئەوەی دوێنێ سوپای تورک دەستی کردە ڕەوانەکردنی هێز و کەرەستە سەربازییەکانی بەرەو #بەدلیس#، ئەنجومەنی پارێزگای بەدلیس ئەمڕۆ لە 11 گوندی ئەو پارێزگای قەدەغەی هاتوچۆی ڕاگەیاند.[1]
- سەربازەکانی سوپای تورک و جەردەوانەکانی سەر بە سوپا لە گوندی تاشکەساندی ناوچەی تەندورەک لە #ئاگری# جێگربوون و بە چەکی قورس چیای تەندورەک تۆپباران دەکەن.[1]
- ڕۆژنامەی گاردییەنی بەریتانی، پێش دادگایی #فیگەن یوکسەکداغ# و #سەلاحەدین دەمیرتاش# نامەی چەند فەیلسوف و سیاسەتمەداری بەناوبانگی جیهانی بڵاوکردەوە کە تێیدا ڕەخنەیان لە دەسەڵاتداری تورکیا گرتووە و داوای ئازادیی هاوسەرۆکانی #هەدەپە#یان کردووە.[1]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- هێزە سەربازییەکانی حکومەتی ئێران هێرشیان کردە سەر گوندی جلیزی لە پارێزگای #ئیلام# و زیاتر لە 50 کەسیان دەستگیر کرد، چوار ژن لە دەستگیرکراوانی ئەو ئۆپەراسیۆنە ڕەوانەی زیندانی ئیلام کران.[1]
$باشووری کوردستان$
- ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سەلاحەدین ڕایدەگەیەنێت، کە 17 پۆلیسی کورد لە بەڕێوبەرێتی پۆلیسی شارۆچکەی #خورماتوو#، بەهۆی بەشدارییکردن لە #ڕیفراندۆم#، دەستگیرکراون و بڕیاری دەستگیرکردنی 12ی دیکەش دەرچووە.[1]
- محەمەد عوسمان پەرلەمانتاری یەکێتی لەپەرلەمانی عێراق لە ئۆفیسی #کەرکووک#ی پەرلەمانی عێراق کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا و ڕایگەیاند لەپارێزگای کەرکووک و شارۆچکەکانی #دبس# و #داقوق# و خورماتوو گروپێکی #حەشدی شەعبی# چەندین تاوانیان ئەنجامداوە کە بەجۆرێکە هەموو بنەما مرۆییەکانی تێپەراندووە.[2]
- ژمارەیەکی زۆر لە خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکانی شاری #سلێمانی# لە گردبوونەوەیەکدا هەڕەشەی بڕینی کارەبا دەکەن لە ئەگەری پێنەدانی گاز و زیاد نەکردنی پارەی ئەمپێرەکانی کارەبا.[1]
- وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕایدەگەیەنێت پارتی هەڵبژاردن بە چارەسەر دادەنێت، لە بڕی هەڵوەشانەوەی حکومەت و پێکهێنانی حکومەتی کاتی.[2]
- #هەڤاڵ ئەبوبەکر# وەک پارێزگاری نوێی سلێمانی سوێندی یاسایی خوارد و دەستبەکاربوو، کە لەمەراسیمەکەدا سەرۆکی حکومەتی هەرێم و جێگرەکەی ئامادەیبوون.[2]
- ئیحسان چەلەبی، بەرێوبەری شارەدێی #سیدەکان# بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: لە کاتژمێر 12:30ی خولەکی شەوی ڕابردووەوە تا نیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر 12:00 بە بەردەوامی تۆپخانەکانی تورکیا تۆپبارانی ناوچەکانی (شانشا، کانیە ڕەش، چیابەن) لە سنوری بەرمێزە سەر بە شارەدێی سیدەکان بۆردومانکردووه. وتیشی: تا ئێستا 23 تۆپ بەر ناوچەکە کەوتوون، بەڵام خۆشبەختانە هیچ زیانی گیانی نەبووە جگە لە زیانی مادیی، چونکە هیچ کەسێک له و سنورە ناژی.[1]
- شەڕو ڕوبەڕووبنەوە لەنزیک شارەدێی #قەرەهەنجیر# لەسەر ڕێگەی کەرکووک - سلێمانی دروستبو. بەپێی زانیارییەکان شەڕەکە لەنێوان هێزە عێراقییەکان و ژمارەیەک چەکداری نەناسراو ڕویدا.[2]
- لە حاجیاوای سەر بە ئیدارەی ڕاپەڕین کاژێر 8:00ی بەیانی کچێکی تەمەن 18 ساڵ لە ژوورێکی ماڵەکەی خۆیاندا گیانلەدەستدەدات، دوای بەدواداچوونی هێزەکانی پۆلیس دەرکەوت سێ گوللە بە جەستەیەوە دیارە و لە ڕووداوکەدا چەکی کڵاشیەکێتیی نیشتمانیی کوردستانۆف بەکارهاتووە.[4]
- باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق نیگەرانیی وڵاتەکەی لەو گرێبەستە نەوتییانە دەربڕی کە تاکلایەنە هەرێمی کوردستان کردوونی.[2]
$رۆژئاوای کوردستان$
- ئەنجامی گشتیی دووەمین قۆناغی هەڵبژاردنی کانتۆنەکانی ڕۆژاوا ئاشکراکرا.[3]
- چەتەکانی داعش، لە دێرەزۆر هێرشیان کردە سەر خاڵە سەربازییەکانی شەڕڤانانی قەسەدە و لەئەنجامدا 46 چەتە کوژران و ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراویشیان لە لایەن شەڕڤانانەوە تەقێندرایەوە.[1]