$باکووری کوردستان$
- #هەپەگە# ڕایگەیاند: ڕۆژی 7ی مانگ کاتژمێر 03:10 خولەک، گەریلاکانمان دژی بارەگایەکی سەربازیی سوپای تورک لە دەوروبەری چەلێی سەربە #جولەمێرگ# چالاکییەکیان ئەنجامدا، ئەو چالاکییە لە سێ قۆڵەوە ئەنجامدرا، لە ئەنجامی چالاکییەکەدا پێنج سەربازی تورک کوژران.[3]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- بەهۆی سەرما و دابیننەکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی و پاکوخاوێنی لە ناوچە #بوومەلەرزە#لێدراوەکانی #کرماشان#، چەند جۆرێک نەخۆشی لەنێو خەڵک لەو ناوچانەدا بڵاوبوونەتەوە و، بەتایبەتیش تەنگیان بە منداڵان هەڵچنیوە.[1]
- لە گوندی بێتوشی ناوچەی ئالان، لە #سەردەشت#ی سەربە پارێزگای #ورمێ#، گروپێک لە #کۆڵبەر#ە کوردەکان کەوتنەوە بۆسەی هێزە سەربازییەکانی ئێرانەوە، ئەو هێزانە دەستڕێژی گولەلیان لەو گروپە کردووە بەبێ هۆشداریی پێشوەختە. پاش ئەوەی کۆڵبەرەکان ڕایان کردووە، هێزە سەربازییەکان بەردەوام بوون لە دەستڕێژی گوللە لە ئەسپەکانیان، کاتێک کە هەموو ئەسپەکانیان کوشتووە، دەستیان بە سەر کەل و پەل و باری کۆڵبەرەکاندا گرتووەو بردوویانە.[3]
$باشووری کوردستان$
- وەزارەتی #کارەبا# لەبارەی کەمبونەوەی کارەبا بۆ وەرزی زستان و ڕێگریی لەگواستنەوەی سوتەمەنی بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبای غازی #چەمچەماڵ# و #هەولێر# ڕونکردنەوە دەدات، بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای هەرێمیش ڕونکردنەوە دەدات و ڕایدەگەیەنێت، مەترسی کەمبونەوەی کارەبا هەیە.[2]
- بەفربارین جوڵەی خستەوە کەرتی #گەشتیار#ی زستانە لە باشووری کوردستان. کۆمپانیا گەشتیارییە عێراقییەکان دەستیان بەهێنانی گەشتیار بۆ باشووری کوردستان کردەوە و، بارینی بەفر جمەی خستەوە ئەو ناوچە گەشتیاریانەی بنەمای #گەشتوگوزاری# زستانەیان تیدا دەستەبەر کراوە.[1]
- ئاسایشی پارتی هەڵیکوتایە سەر #ڕێکخراوی ستۆپ بۆ دژە گەندەڵی# و ڕێگەی نەدا ڕێکخراوەکە ئەنجامی ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی و پێشخستنی چاکسازی لە هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ڕووبەرووبونەوەی گەندەڵییەوە بڵاوبکاتەوە.[3]
- شەوی ڕابردوو، لەسنوری شارۆچکەی #خانەقین# گروپێکی نەناسراو پەلاماری گوندی شێرکی کوردنشینیدا و ڕووبەڕوبوونەوە له نێوان چەکدارەکان و هاوڵاتیانی گوندەکە ڕویدا.[6]
- وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، لەگەڵ حکومەتی تاران گرێبەستێکیان مۆر کردووە، بەپێی ناوەڕۆکەکەی، ڕۆژانە 30 بۆ 60 هەزار بەرمیل نەوتی #کەرکووک# هەناردەی ئێران دەکرێت.[4]
- مەراسیمی سوێندخواردنی دەرچووانی #زانکۆی سلێمانی# بەڕێوەچوو.[4]
- ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەکانی عێراق ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیان لە سنوری شارەدێی #گوڵاڵە# لە شارۆچکەی #خانەقین# سەربە پارێزگای #دیالە# ئەنجامدا، ئەوەش بە هۆکاری ئەوەی پاش ڕووداوەکانی 16ی ئەکتۆبەر لە سنوری شارۆچکەی خانەقین کۆمەڵێک ڕووداوی ئەمنی ڕوویانداوە و جموجۆڵی #داعش# لە سنورەکە زیادی کردووە.[3]
- بەرپرسی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی لە #کەرکووک# هەڵویستی حزبەکەی لەبارەی پۆستی #پارێزگاری کەرکووک# ئاشکرادەکات و جەخت لەوە دەکات کە پاڵپشتی کاندیدی یەکێتی دەکەن بۆ ئه و پۆستە.[4]
- ناڕەزایەتی و چالاکییەکان بۆ شەرمەزارکردنی هێرشەکەی سەر کامپی پەنابەرانی #مەخمور# بەردەوامە، لەوچوارچێوەیەدا لە شارۆچکەی #ڕانیە# گردبوونەوەیەک ئەنجامدرا.[3]
- دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لەناو باخی گشتی شارۆچکەی ڕانیەی ناوەندی ئیدارەی ڕاپەڕین، #ڕێکخراوی ژنانی گەنجی تێکۆشەر# و #یەکێتی ژنانی ڕۆژهەڵات# و #ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان#-#ڕژاک#، دژی توندوتیژی دژی ژنان، گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا.[3]
- ژمارەیەک گوللە هاوەن ئاڕاستە سەنتەری شارۆچکەی دوز#خورماتوو# کراون و زۆربەیان بەر گەڕەکە تورکمان نشینەکان کەوتووه و بەهۆیەوە کەسێک کوژراوە و ژمارەیەک هاووڵاتیش برینداربوون.[4]
- ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی بەهاوکاری ڕێکخراوی فریاگوزاری گەلی نەرویجی ڕاپۆرتێکیان لەسەر ڕەوشی سەندیکاکانی کرێکاران لە هەرێمی کوردستان و عێراق ئامادەکردوە، بەپێی ڕاپۆرتەکە تەنها لەسەدا 15ی کرێکاران ئەندامن لە سەندیکاکان و کۆنگرەی #سەندیکای کرێکاران# زیاتر لە 20 ساڵە ئەنجامنەدراوە و پێکهاتەی سەندیکای کرێکاران هەمان پێکهاتەی سەردەمی #بەرەی کوردستانی#ە.[7]
- #ناديە موراد#ی کچە کوردی ئێزدی و خاوەنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، بەبێ ناوهێنانی پێشمەرگە، هەوڵی هێزە عێراقييەکان بۆ کۆتاییپێهێنانی داعش بەرزدەنرخێنێت.[4]
$دەرەوەی کوردستان$
- هێزە عێراقییەکان لەگەڵ ڕاگەیاندنی کۆنترۆڵکردنەوەی 90 گوند و 16 هەزار کیلۆمەتر دووجا، کۆنترۆڵکردنەوەی تەواوی خاکی عێراقیان لەژێر دەستی #داعش# ڕاگەیاند.[5]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان