$باکووری کوردستان$
- دادگای تورک سزای زیندانی ساڵ و نیوێکی بەسەر #ئایسەل توغلوک#، جێگری هاوسەرۆکانی گشتیی پارتی دیموکراتی گەلان- #هەدەپە#دا سەپاند.[3]
- بەهۆی تەوژمی بەهێزی بەفربارین کە لە ناوچەکانی بەلقان ڕووی کردووەتە باکووری کوردستان، لە ئەنجامی بەفر بارینێکی زۆرەوە ڕێگای 557 گوند و کێڵگە و دێهاتەکانی سەر بە پارێزگاکانی #جۆڵەمێرگ#، #وان#، #بەدلیس#، #قارس#، #ئەرزەڕۆم# و ئەردەخان لە باکووری کوردستان داخراون و تیمەکانی شارەوانی بەردەوامن لە کردنەوەی ڕێگاکان و پاککردنەوەیان.[5]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- بەهۆی خراپیی بارودۆخەکانی شارەکانی ڕۆژهەڵاتەوە، ڕژێمی ئێران پاسدارە خانەنشینەکانی بۆ سەر کارەکانیان بانگهێشتکردەوە.[4]
- ژمارە (1)ی هەفتەنامەی #ڕۆژباش کوردستان# لە پارێزگای #سنە#ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە هەردوو زمانی کوردی و فارسی و بە سەرپەرشتی سەید لەتیف حسەینی، بڵاوکرایەوە.[1]
$باشووری کوردستان$
- #وەزارەتی پێشمەرگە# لە بڕیارێکی نوێیدا ژمارەی پاسەوان و شوفێری بەرپرسانی وەزارەتەکەی و ئه و پێشمەرگانەش دەدات کە لەلیواکاندا زیادەن.[1]
- ئەگەرچی بڕیار بوو لە ڕۆژانی ڕابردوودا هەردوو خاڵی سنووریی #پەروێزخان# و #حاجی ئۆمەران# بکرێنەوە، بەڵام ئەمڕۆ هەردووکیان بەفەڕمی کرانەوە.[2]
- لەچاوپێکەوتنێکدا #لاهور شێخ جەنگی# ئاماژە بەوەدەکات، کە 24-12-2017، #قاسم سلێمانی# سەردانی #مەسعود بارزانی# کردووە، بارزانی داوای لێبوردنی لە سولەیمانی کردووە دەربارەی ڕیفراندۆم و وتوویەتی ئێمە هەڵەمان کردووە، دەشڵێت: ئەوەی دەڵێت ئەمریکا پشتی بەرداوین لە ڕیفراندۆمدا درۆ دەکات.[3]
- عەلادین مەقسود زەینەڵ ساڵحی، بەرپرسی نوسینگەی #بەرەی تورکمانی# لەگەڕەکی عەسکەری لە شاری #کەرکووک#، لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراوەوە بەدەستڕێژی گوللە کوژرا.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- خۆپیشاندانی خەڵکی ڕاپەڕیووی ئێران دژی ڕژێمی مەلاکان ئەمڕۆش بەردەوامیی هەیە و تاوەکو ئەمڕۆ دەیان کەس کوژراون و سەدانیش برینداربوون.[2]
- بەهۆی خۆپیشاندانەکانی ئێرانەوە، بەهای تمەن بەرامبەر دۆلار بەتەواوەتی دابەزیوە و زیانێکی زۆری بە ئابووریی ڕووخاوی ئێران گەیاندووە.[1]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان