$دەرەوەی کوردستان$
- ژمارەیەکی زۆر لە تاراوگەنشینانی کورد لە ئەوروپا بۆ پشتگیریی عەفرین خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.[2]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- #سامان نەسیم#، زیندانیی سیاسیی کورد، خەڵکی شاری #مەریوان# کە پێشتر بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو، بڕیارەکە گۆڕدرا و بووە 5 ساڵ زیندانی.[6]
- لە گوندی ئیمام حەسەنی سەر بە پارێزگای #کرماشان# لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، گرووپێک چەکداری #داعش# کەوتنە بۆسەی سوپای پاسدارانی ئێران، 6 چەکداریان کوژران و ژمارەیەکیشیان دەستگیرکران. ئاسایشی #گەرمیان# دەڵێت گرووپەکە هەمان ئەو چەکدارانەن کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە سنووری شارۆچکەی #بەمۆ# بینران.[4]
- هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی خالید قەیسەری خەڵکی کرماشان، کە چەند ڕۆژ پاش نارەزایەتییە خەڵکییەکان، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، ئەمڕۆ لە گرتووخانەی ئەو شارە گیانی لە دەستدا.[6]
$باشووری کوردستان$
- #وەزارەتی تەندروستی#ی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئاشکرایدەکات حکومەتی بەغدا جارێکی تر دەستیکردەوە بە ناردنی بەشە دەرمانی هەرێمی کوردستان.[1]
- فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان بە ئامادەبوونی سەرجەم ئەندامانی لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیان بڕیاریاندا #سەفین کانەبی# سەرۆکی فیدراسیۆنەکە بەهۆی ئەوەی لە یاری نێوان #سەید سادق# و #دەربەندیخان# لە گەڕی دووەمی خولی یانە پلەیەکەکانی کوردستان لەگەڵ هاندەرێک نێرگەلەی کێشا بە بڕی 250 هەزار دینار سزا درا.[5]
$رۆژئاوای کوردستان$
- فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک گوندەکانی دەوروبەری شارۆچکەی بلبلێی کانتۆنی #عەفرین# بۆردوومان دەکەن.[2]
- لە ناوچەی کەڤر-ی سەربە ڕاجۆ لە سنوری عەفرین، شەڕێکی سەخت لەنێوان شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات –قەسەدە، و سەربازانی تورک و چەتەکانی سەربەو وڵاتە بەڕێوەدەچێت.[3]
- لەوەتەی ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیا و سوپای ئازادی سووریا بۆ سەر هەرێمی عەفرین دەستیپێکردووە، هەزاران کەس لە دەوروبەری عەفرین ئاوارەبوون و لەگەڵ تێپەڕبوونی هەر ڕۆژێکیشدا، ژمارەی ئاوارەکان زیاتر دەبێت.[4]
- یونیسێف ئاشکرایکرد، کە لە ئەنجامی هێرشەکانی سوپای تورک بۆ سەر عەفرین زیاتر لە 11 منداڵ کوژراون.[3]
- وتەبێژی #یەپەگە# ڕایدەگەیەنێت، تا ئێستا چوار تانکی سوپای تورکیایان تێکشکاندووە.[1]
- شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات هێرشی سوپای تورک بۆ سەر گوندی #کەڤرێ کەر#-ی سەربە شارۆچکەی ڕاجۆی کانتۆنی عەفرینیان تێکشکاند و شەڕ لە گوندی عەلی بیسکێ شەڕ بەردەوامە.[3]
- ڕاوێژکاری #ئەنجومەنی ڕۆحانی ئێزدییان# ڕایدەگەیەنێت لە سنوری عەفرین زیاتر لە 15 گوندی ئیزدینشین هەن جگە لەوەی لەناوعەفرین و گوندەکانی تر لە زۆربەیان ئێزدی هەن، بەڵام دوای ئۆپراسیۆنی تورکیا بۆسەر عەفرین، تائێستا 6 گوندی ئێزدینشین بۆردومانکراون.[1]
- سەرۆکی پەڕڵەمانی تورکیا ڕایگەیاند، هێرش بۆسەر عەفرین جیهادە لە پێناوی ئەڵڵادا.[2]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان