$باشووری کوردستان$
- ئەمڕۆ لە شارەکانی هەولێر و سلێمانی و کەرکووک و شارۆچکەکانی قەڵادزێ و ڕانیە و کەلار و تەقتەق و شارەزوور و چەندین ناوچەی دیکە خەڵک بۆ عەفرین دەستیان بە چالاکی کرد.[1]
- لە نزیک شارەدێی #قەراج#ی سەر بە شارۆچکەی #مەخموور# فرۆکەکانی هاوپەیمانان چەکدارانی #داعش#یان بۆردومانکرد و 16 چەکداریان لێکوشتن.[3]
- بۆ پشتیوانیکردنی عەفرین، لە شاری #کەرکووک# گردبوونەوەیەک بەڕێوەچوو و تیایدا، بۆ پاراستنی عەفرین، جەخت لەسەر بەستنی #کۆنگرەی نەتەوەیی# کرایەوە.[2]
- لە کەمیپنی هاواری عەفرین، 15 هەزار دۆلار و دوو تەن کەلوپەلی پزیشکی کۆکراوەتەوەو لەرێگەی مانگی سوری ڕۆژئاوای کوردستانەوە دەگەیەنرێتە کانتۆنی عەفرین.[3]
- لە زانکۆی ئەمریکی لە #سلێمانی#، کۆنفرانسێکی تایبەت بە ئابوری عێراق ئەنجامدرا و تیایدا ژمارەیەکی بەرچاو لە پسپۆڕ و شارەزایانی کورد و عەرەب و بیانی بەشداربوون. لە کۆنفرانسەکەدا چەند پانێلێک لەسەر ئابوری عێراق و جەنگ دژ بە داعش و لێکەوتە ئابورییەکانی باسکران و گفتوگۆیەکی زۆر لەسەر چۆنیەتی باشکردنی ئابوری وڵاتەکە کرا.[3]
- #فەرهاد پیرباڵ# لە هەولێر دەستگیرکرا.[1]
$رۆژئاوای کوردستان$
- ئەمڕۆ، 51 ڕۆژ بەسەر هێرشەکانی سوپای تورک و چەتەکانی بۆ سەر کانتۆنی عەفرینی ڕۆژئاوای کوردستان تێپەڕبوو، سوپای تورک لە هێرشەکاندا، هەموو جۆرە چەکێکی پێشکەوتوو بەکاردەهێنێت.[1]
- لە هەرسێ بەرەی #ڕاجۆ# و #جندرێس# و شێراوا لە عەفرین، شەڕی سەخت لەنێوان شەرڤانان و سوپای تورک و چەتەکانیدا بەردەوامە.[2]
- هاوڵاتیانی عەفرین تەرمی #باشور سۆران#، شەهیدی #یەپەگە#یان بەرەو جزیرە بەرێکرد بۆ ئەوەی لەوێوە بنێردرێتەوە باشوری کوردستان.[2]
- خۆبەڕێوەبەریی عەفرین بۆ ڕێگرتن لە کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر دژی گەلی عەفرین، بانگەوازێکی ئاراستەی ئەنجومەنی ئاسایش کرد.[4]
$دەرەوەی کوردستان$
- #کۆنگرەی نەتەوەیی کورد# - کەنەکە، کۆنفڕانسێک بۆ پشتگیریی #عەفرین# لە هۆڵندا دەبەستێت.[1]
- لە پیکادلی گاردن لە شاری مانچستەر لە بەریتانیا، بە بەشداری بۆ پشتیوانی لە عەفرین و شەرمەزارکردنی دەوڵەتی تورک هێڵی شەمەندەفەری ئەو شارە وەستێنرا.[1]
- ئەمشەو لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا، لە چوارچێوەی هەوڵە دبلۆماسیەکان بۆ ڕاگرتنی هێرشە داگیرکارییەکانی تورکیا بۆ سەر عەفرین، فڕانسوا ئۆلاند، سەرۆک کۆماری پێشووی ئەو وڵاتە و نوێنەری ڕۆژئاوای کوردستان لە فەڕەنسا، دکتۆر خالد عیسا، چاویان بەیەک کەوت و لە سەر ڕەوشی عەفرین و هێرشە داگیرکارییەکانی تورکیا بۆ سەر شارەکە کۆبوونەوە و گفتوگۆی چڕیان کردوە.[4]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان