$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە گوندی میرئاوای شاری #شنۆ# ژمارەیەک لە کاسبکارانیان دایە بەر دەسڕێژی گوللە که لە ئاکامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتیدا 45 سەر ئەسپی کاسبکاران کوژران و لەناو چوون.[5]
$باشووری کوردستان$
- سوپای تورکیای داگیرکەر، گوندەکانی هەرێمی #برادۆست# لە باشووری کوردستان تۆپباران دەکات. بەو هۆیەشەوە ژمارەیەکی زۆر لە لە ئاژەڵی گوندنشینان لەناوچوون و ڕەز و باخەکانی ئەوگوندانەش ئاگریان تێبەربووە.[1]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/145119/0005.JPG=KTML_Photo_Alt=لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 29-08-2018=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/145119/0005.JPG=KTML_Photo_End=
- سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایدەکات، ئەمڕۆ 29ی ئاب جارێکی دیکە دادگای باڵای فیدراڵی لە حەوتەمین دانیشتنی خۆیدا سەبارەت بە داوای وەزارەتی نەوت لەبارەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بۆ مانگی ئەیلولی داهاتوو دواخست.[2]
- ژنانی سەرکردەی پارتە سیاسییەکانی هەرێم نیگەرانی خۆیان لە ناوزڕاندنیان لە پرۆسەی سیاسی دەردەبڕن و ڕایدەگەیەنن، ناشریەکێتیی نیشتمانیی کوردستانردنی ژنان لە بانگەشەی هەڵبژاردندا بووەتە دیاردە.[2]
- وتەبێژی پۆلیسی #هەولێر# ڕایدەگەیەنێت، بەیانی ئەمڕۆ گەنجێکی دانیشتووی گەڕەکی باداوەی هەولێر دایکە 55 ساڵانەکەی بەناوی (سەمیرە عسامەدین) بە گوللە کوشتووە دەشڵێت بکوژەکە و باوکی دەستگیرکراون.[2][4]
- بەڕێوبەرانی نوێنەرایەتی پارتی دیموکراتی گەلان- #هەدەپە# لە هەرێمی کوردستان، لە چوونەژوورەوەیان بۆ شاری هەولێر لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە دەستگیرکران، دواتر برانە هەولێر و ئازاد کران.[4]
- #سیروان بارزانی#، سەرپەرشتیاری میحوەری گوێڕ-#مەخموور#ی هێزی #پێشمەرگە# ڕایگەیاند، لە سنووری شارۆچکەی مەخموور 11 چەکداری داعش کوژران.[3]
- فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ئێوارەی ئەمڕۆ جارێکی دیکە بۆمبارانی هەرێمی گارا-یان کرد لە سنووری هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا.[1]
- #وەزارەتی پەروەردە#ی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بۆ ئەمساڵی خوێندنی 2018 - 2019 پشووی ڕۆژانی شەممە نامێنێت.[3]
$رۆژئاوای کوردستان$
- ئێوارەی ئەمڕۆ لە بەردەم فێرگەی فەیسەل قەدوور کە دەکەوێتە سەر ڕێگەی ڕاجۆ لە ناوەندی شاری #عەفرین#، لە کاتی تێپەڕبوونی کاروانێکی سەربازیی چەتەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر تەقینەوەیەک ڕوویدا, دەیان چەتەی ئیسلامیی سەربە تورک کوژران و برینداربوون.[1]
- بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنەکەسە ڕایگەیاند، حکومەتی سووریا دان بە خوێندنی پرۆگرامی پێنج ساڵی ڕابردووی ڕۆژئاوای کوردستاندا نانێت، ئەوەش مەترسی ئەوەی دروستکردووە خوێندنی ئەو پێنج ساڵە بەفیڕۆبڕوات.[3]
$دەرەوەی کوردستان$
- مەجلیسی شەنگالی دەرەوەی وەڵات ئەوەی خستەڕووکە حکومەتی عێراق ئەو عەربانەی دەوروبەری شەنگال کە هاوکاری #داعش#یان کردبوو ڕەوانەی هەرێمەکە کردووە و سنوورەکانی نێوان شەنگال و ڕۆژئاوای کوردستان-ش داخراوە.[1]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان