$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- هاووڵاتییەکی کورد، بە ناوی میلاد دلارا خەڵکی #سەقز#، لە لایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە بە 15 مانگ زیندان مەحکووم کرا. ئەم هاووڵاتییە کوردە تۆمەتی بەشداری کردن لە پشتیوانیی گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی کوردستان و تێکدانی ئاساییشی گشتی خراوەتە پاڵی.[5]
$باشووری کوردستان$
- کاتژمێر 12:50 خولەکی شەوی ڕابردوو، #بومەلەرزە#یەکی بەهێز شارۆچکەی #سۆران#ی هەژاند، بومەلەرزەکە هیچ زیانی بەدواوە نەبووە.[1]
- بەهۆی نیگەرانیان لەسیستمی پاشەکەوتی #مووچە# و پێنەدانی لەکاتی خۆیدا مامۆستایانی سنوری پەروەردەی #کۆیە# بایکۆتی پڕۆسەی خوێندنیان کرد و زیاتر لە 200 خوێندنگە خوێندکارانیان ناردوەتەوە ماڵەوە.[2]
- سکرتارییەتی #حیزبی دیموکراتی کوردستان#ی ئێران (#حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران#) لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕەتیدەکاتەوە پێشمەرگەکانی ئەوان لە گرژییەکەی ڕۆژی هەینی بازگەی #دێگەڵە# دەستوەردانیان کردبێت و دەڵێ هەندێک کەس و ڕاگەیاندن هەوڵدەدەن بە مەبەستی سیاسی دیاریکراو، حیزبی دیموکرات تێوەبگلێنن.[4]
- ئەمڕۆ، بەمەبەستی دامەزراندنیان نزیکەی 200 کەس لە دەرچووە یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان لەبەردەم #وەزارەتی خوێندنی باڵا# و توێژینەوەی زانستی خکومەتی هەرێم-دا خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا.[3]
- سەدان گەنجی ئێزدی بە مەبەستی پشتگیریکردنی بەرخۆدانی سەردەم لە عەفرین، لە #شنگال#ەوە بەرەو ئەو کانتۆنە بەرێکەوتن.[3]
- #نێچیرڤان بارزانی# سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ یان کۆبیچ نوێنەری #نەتەوە یەکگرتووەکان# لە عێراق کۆبووەوە و پرسی دانوستانی نێوان #هەولێر# و بەغدایان تاوتوێکرد بۆ چارەسەری کێشەکانی نێوانیان.[2]
- ژمارەیەک چەکداری نەناسراو لە شارەدێی سەعدیەی سەر بە شارۆچکەی #خانەقین# موختارێکیان کوشت. ناوی خالد فەرحان-ە و بەڕەگەز عەرەبە و موختاری گوندەکانی باشوری شارەدێی سەعدییە بووە.[3]
- لە شاری #سلێمانی# ژنێکی تەمەن 29 ساڵ و لە #ڕانیە#ش کچێکی تەمەن 17 ساڵ کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا، هۆکاری هەردوو ڕووداوەکەش بە نەزانراوی ماوەتەوە.[4]
$رۆژئاوای کوردستان$
- ڕێپێوانی شکۆداری گەلانی #عەفرین# بە دروشمی بە ئیرادەی گەل هێرشی تورکیا و چەتەکانی بۆ سەر عەفرین تێکدەشکێنین دەستیپێکرد.[3]
- جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا ئاشکرایدەکات، دوای عەفرین ئامانجیان منبج و ڕۆژهەڵاتی فوراتە و دەشڵێت ئه و سەربازە ئەمریکیانەی جلوبەرگی یەپەگەیان پۆشیوە دەکرێنە ئامانج. [4]
- سوپای تورکیا دەستی بە تۆپبارانکردنی ژمارەیەک گوندی سنوری هەردوو شارۆچکەی ماباتا و ڕاجۆ-ی سەر بە عەفرین کرد.[3]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان