$باکووری کوردستان$
- گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (#پەکەکە#) بەرەیەکی نوێی شەڕیان لە چەند ناوچەیەکی باکوری کوردستان کردەوە، بەرپرسی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی #هەپەگە#ش ئاشکرای دەکات کە کردنەوەی ئه و بەرەیەی شەڕ دژی سوپای تورکیا پێشتر بەرنامەڕێژی بۆ کرابوو.[2]
- دەستەی بەڕێوبەریی ناوەندی #هەدەپە#، ڕایگەیاند، کە ئاگری #نەورۆز#ی ئەمساڵ بۆ عەفرین هەڵدەکەن.[2]
- لەنێوان ئەو هێزەی سوپای تورک، کە هێرشیان کردبووە سەر خاکی باشوری کوردستان و گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار-دا لە ناوچەی خاکورک شەڕێکی سەختە.[1]
$باشووری کوردستان$
- ڕێکخراوی ڕیچی نێودەوڵەتیی بەهاوکاری ڕێکخراوی (GIZ)ی ئەڵمانی و بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی هەڵەبجە، پێنج هەزار نەمامی بۆ ڕۆحی پێنج هەزار شەهیدی تاوانی کیمیابارانی #هەڵەبجە#، هەزار نەمامی سنەوبەر-ی لە لەسەر گۆڕستانی شەهیدانی عەنەب چاند.[1]=KTML_Shape_Begin=shape_2018215111611340=KTML_Shape_Style=color:@@000000;background-color:@@9dceff;padding:3px;font-size:14px;font-weight:bold;text-align:center;box-shadow:5px 0px @@0080ff;float:left;width:25%;height:25%;=KTML_Shape_Text=❞پەکەکە لە سنوری سیدەکان سێ ڕەبایەی تورکیایان گرت و ژمارەیەکی زۆر سەربازیشیان کوشت❝=KTML_Shape_End=
- لە شاری #هەولێر# گردبوونەوەیەک لە بەردەم کونسوڵخانەی ئەڵمانیا بەڕێوەچوو، تێیدا داوا کرا وڵاتی ئەڵمانیان دان بە جینۆسایدی کوردا بنێت، ئەوەش بەهۆی فرۆشتنی چەکی کیمیایی بە ڕژێمی پێشووی عێراق.[1]
- ماهر نزاری تەمەن شەش ساڵ، کە دوێنێ لەگەڵ دوو برای دیکەی لە #ئاکرێ# لەلایەن باوکییانەوە سووتێنران، ئەمڕۆ لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.[3]
- مامۆستا و نووسەر و شاعیر #ڕۆستەم باجەلان# کۆچی دوایی کرد.[4]
- شەوی ڕابردوو گوندەکانی سنووری #سیدەکان# لە پارێزگای هەولێر لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە بۆردومان کران. سەر لەبەیانیی ئەمرۆش سەربازانی تورکیا لە بارەگاکانیانەوە لەو ناوچەیەدا، سنووری گوندەکانی گەلی ڕەش و بەرمیز تۆپباران دەکەن.[5]
- ئێوارەی ئەمڕۆ، گەریلاکانی پەکەکە لە سنوری سیدەکان هێرشیانکردە سەر بنکە و بارەگاکانی سوپای تورکیا و لە ئەنجامدا سێ ڕەبایەی تورکیایان گرت و ژمارەیەکی زۆر سەربازیشیان کوشت.[2]
- دوو فڕۆکەی جەنگی تورکیا بە خەستی چەند گوندێکی #برادۆست# لە سنووری شارۆچکەی سیدەکانیان بۆردوومان کرد.[3]
- بەمەبەستی خستەڕووی کاریگەریی دراما بیانییەکان لەسەر کۆمەڵگای کوردی لە باشوری کوردستان، لە شارۆچکەی #سەید سادق# پانێڵێک بەڕێوەچوو و تیایدا ئەنجامی ڕاپرسییەکیش ئاشکراکرا، کە زیاتر لەسەدا 50ی بەشداربووانی ڕاپرسییەکە، داوای ڕاگرتنی پەخشی دراما بیانییەکان دەکەن.[1]
$رۆژئاوای کوردستان$
- سوپای تورک و چەتەکانی گەڕەکی زەیدییە و گوندی تەرتوێلی سەربە ناوەندی #عەفرین# بە چڕی تۆپباران دەکەن. هەروەها لە گوندی مەیدانکی سەربە شەرا لە نێوان شەڕڤانانی #یەپەژە# و #یەپەگە# لەگەڵ سوپای تورک و چەتەکانیدا شەڕی سەخت ڕوودەدات.=KTML_Shape_Begin=shape_2018215111611341=KTML_Shape_Style=color:@@000000;background-color:@@9dceff;padding:3px;font-size:14px;font-weight:bold;text-align:center;box-shadow:5px 0px @@0080ff;float:left;width:25%;height:25%;=KTML_Shape_Text=ئەمڕۆی عەفرین:
❞شەش شەهید و دەیان بریندار!❝=KTML_Shape_End=
- پێنج هاوڵاتی کە دووانیان منداڵن، لە ئەنجامی بۆردوومانەکانی سوپای تورک بۆ سەر عەفرین بە سەختی برینداربوون، یەک لە بریندارەکان پاشتر گیانی لەدەستدا.[1]
- لە ئەنجامی بۆروومانەکانی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک بۆ سەر ناوەندی عەفرین، دوو ژن و سێ منداڵی دیکە شەهیدبوون.[1]
- وتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا ڕایگەیاند، لەدوای گرتنی عەفرین شارەکە ڕادەستی ڕژێمی سوریا ناکەنەوە.[2]
- دەستەی مافەکانی مرۆڤ لە هەرێمی جزیر-ی ڕۆژئاوای کوردستان ئاشکرای کرد بەهۆی زیادبوونی هێرشی داگیرکەران لەسەر عەفرین، چارەنووسی 3 هەزار کەس لە گوندی مەراتا-ی عەفرین نادیارە.[5]
$دەرەوەی کوردستان$
- کوردستانیان لە شاری مونستای ئەڵمانیا بۆ پشتیوانیکردن لە عەفرین تاوەکو بەردەم بارەگای ناتۆ خۆپیشاندانیان ئەنجامدا. گەلی کورد و دۆستەکانیان هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیایان بۆ سەر عەفرین شەرمەزارکرد.[5]=KTML_Shape_Begin=shape_2018215212723188=KTML_Shape_Style=color:@@000000;background-color:@@9dceff;font-size:14px;font-weight:bold;text-align:center;padding:3px;box-shadow:5px 0px @@0080ff;float:left;width:25%;=KTML_Shape_Text=ئەردۆگان لە وەڵامی یەکێتیی ئەوروپادا دەڵێت:
❞بەخۆڕایی خۆتان پەرۆش مەکەن تا کارەکەمان تەواو نەبێت لە عەفرین ناکشێینەوە❝=KTML_Shape_End=
- دادگای نێودەوڵەتیی، کە وابڕیارە بەڕێوبەران و بەرپرسانی حکومەتی تورک تێیدا داداگیی بکرێن، دەستیپێکرد. لە دانیشتنی داداگای نێودەوڵەتیدا لە پاریس وابڕیارە ئەمڕۆ و سبەینێ بەردەوام بێت، باس لە تاوانەکانی #ئەردۆغان# دەکرێت. و تێیدا ئەردۆغان وەک بەرپرسی ئەو تاوانانە بناسرێت، هەروەها ژمارەیەک لە فەرماندەکانی سوپا تێیدا داداگیی بکرێن. دوو تاوانی سەرەکیی بەڕێوبەرانی حکومەتی تورک کە لەو دادگایەدا باسی لێدەکرێت، یەکەمیان کۆمەڵکوژی گەلی کورد لە شارەکانی جزیر، سور و نسێبینە و دووەمیان تیرۆرکردنی سێ ژنەشۆڕشگێڕی کورد لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا لەلایەن ئەو حکومەتەوەیە.[1]
- پەرلەمانی ئەوروپا، بەزۆرینەی دەنگ پرۆژە بڕیاری بەشێک لە فراکسیۆنەکانی دەربارەی دۆخی سوریا پەسەندکرد و داوای لە تورکیا کرد، کە هێرشەکانی بۆ سەر عەفرین ڕاگرێت.[4]
- ئەردۆغان لەوەڵامی بانگەوازەکەی پەرلەمانی ئەوروپا بۆ ڕاگرتنی ئۆپەراسیۆنی #چڵە زەیتون#، وتی لەپەرلەمانی ئەوروپا سەبارەت بە عەفرین داوامان لێکراوە جموجۆڵەکەمان لەوێ ڕاگرین، خاتونێکیش هەیە کە بەرپرسی فراوان بوونە لە یەکێتی ئەوروپا، ئەویش ئەوەی خواستووە، =KTML_Bold==KTML_Red=❞بەخۆڕایی خۆتان پەرۆش مەکەن تا کارەکەمان تەواو نەبێت لەوێ ناکشێینەوە❝=KTML_End==KTML_End=.[2]
- دادگایەکی ئەڵمانیا قەدەخەکردنی ئاهەنگی جەژنی نەورۆزی ئەمساڵی لە هانۆڤەر هەڵوەشاندەوەو ڕایگەیاند کە ئازادیی کۆمەڵگە لە ئەڵمانیا لەسەرووی ترس و نیگەرانییەکانی پۆلیسەوەیە. پێشتر لەبەر مەترسیی بەشداریکردنی لایەنگرانی پارتی کرێکارانی کوردستان پۆلیس ئەنجامدانی ئاهەنگی قەدەخەکردبوو.[3]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان