$باکووری کوردستان$
- هێزەکانی پۆلیسی تورک لە شارۆچکەی ئەبەخی سەر بە #وان#، هەڵیانکوتایە سەر ماڵی چەند سیاسەتمەدارێکی پارتی دیموکراتی گەلان - #هەدەپە# و هەشت کەسیان دەستگیرکرد.[3]=KTML_Quote_Begin==KTML_Style=width:35%;float:left;=KTML_Quote_Icon=📍=KTML_Quote_Content==KTML_Red=عوسمان بایدەمیر بۆ تورک: ئێوە جگە لە ترازان هیچ بژاردەیەکی دیکە بۆ کورد ناهێڵنەوە!=KTML_End==KTML_Quote_End=
- #عوسمان بایدەمیر#، پەرلەمانتاری هەدەپە و نوێنەری شاری (رحا) لە پەرلەمانی تورکیا ڕەخنەی توندی لە دەسەڵاتدارانی تورکیا گرت و ڕایگەیاند ئێوە جگە لە ترازان هیچ بژاردەیەکی دیکە بۆ کورد ناهێڵنەوە.[1]
- #سەفەر چاغلەر#، لە زیندانیانی سیاسیی پەکەکە لە زیندانیی وان، بۆ شەرمەزارکردنی داگیرکردنی عەفرین لەلایەن حکومەتی تورکەوە ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و شەهیدبوو.[3]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری #سنە#، پێنج چالاکی مەدەنیی خەڵکی ئەو شارەیان بە ناوەکانی موحسێن مورادی، ئاریوان شاکری، مێهران محەممەدی، عێرفان ساعدپەنا و سالار کازمی بانگهێشت و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ کرا. چوار کەس لەو چالاکانە پاش لێپرسینەوە لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە ئازاد کران، بەڵام عیرفان ساعدپەنا دەسبەسەر و لە چارەنووسی هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.[5]
$باشووری کوردستان$
- سەرەڕای ناڕەزایی حکومەتی هەرێم، ئیدارەی #گەرمیان#یش ماتەمینیی فەڕمیی بۆ عەفرین ڕاگەیاند.[2]=KTML_Quote_Begin==KTML_Style=width:35%;float:left;=KTML_Quote_Icon=❔=KTML_Quote_Content==KTML_Red=ئاساییشی هەولێر ڕێگری کرد لە گردبوونەوەیەکی ناڕەزایی لەبەردەم کونسوڵخانەی تورک!=KTML_End==KTML_Quote_End=
- لە #هەولێر#، ئاساییش ڕێگری کرد لە گردبوونەوەیەکی ناڕەزایی لەبەردەم کونسوڵخانەی تورکدا.[2]
- #هەڤاڵ ئەبوبەکر#، پارێزگاری #سلێمانی# لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ ڕایگەیاند ئاگری #نەورۆز# لە چوارچێوەی چالاکییەکی ڕەسمیدا لە گردی مامەیارە دەکرێتەوە، بەڵام سەرجەم ئاهەنگ و خۆشییەکان لەو بۆنەیەدا بۆ ماتەمینی عەفرین ڕادەگیرێت.[1]
- دژی سیستەمی پاشەکەوتی مووچە، کارمەندانی تەندروستی لە دەڤەری ڕاپەڕین بایکۆتی دەوامی ناوەندە تەندروستیەکانیان کرد.[1]
- دوو بومەلەرزەی یەک لە دوای یەک شارۆچکەی #کەلار# و ناوچەکانی دەوروبەری هەژاند.[2]
- بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، بۆ ڕێکخستنی باری شەقام و کەمکردنەوەی ڕووداوەکانی هاتووچۆ لە ڕۆژانی نەورۆزدا هەزار و 320 کارمەند لە ئەرکدا دەبن.[1]
- هێزێکی دژە تیرۆری یەکێتی گەیشتنە #کەرکووک# و بەپێی زانیاریەکانیش بۆ پاراستنی ئاسایشی ئاهەنگەکانی ڕاپەڕین و نەورۆز لە شارەکە دەبن.[3]
- دەستەی پیشتوانی لە عەفرین بە بەشداری چالاکوانان و ڕۆژنامەنووسان خۆپیشاندانێکیان بۆ بەردەم کونسڵخانەی ڕوسیا لە شاری هەولێر ئەنجامدا.[3]
- سەندیکا و ڕێکخراوە تەندروستیەکان لە سلێمانی ڕایدەگەیەنن وەرگرتنی نەخۆشیان لە نەخۆشخانەکان ڕاگرتووە و ڕاشیدەگەیەنن، لەمڕۆوە مانگرتنیان لە کار دەستپێکردووە.[1]
- لە گوندی حلەواتی ڕۆژئاوای کەرکووک، بەهۆی هێرشێکی چەتەکانی #داعش#ەوە دوو هاوڵاتیی کوژران و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.[3]
$رۆژئاوای کوردستان$
- دەیان هەزار ئاوارەی عەفرینی لە گوند و شوێنە چۆڵەکانی باکووری پارێزگای حەڵەب نیشتەجێ بوون، کارەساتێکی مرۆڤییانەی لێکەوتووەتەوە. نە خۆراکی پێویست و نە دەرمان و نە هیچ شتێکی پێویستیان نییە.[2]=KTML_Quote_Begin==KTML_Style=width:35%;float:left;=KTML_Quote_Icon=⚠=KTML_Quote_Content==KTML_Red=دەیان هەزار ئاوارەی عەفرینی لە گوند و شوێنە چۆڵەکانی باکووری پارێزگای حەڵەب نیشتەجێ بوون! پێویستیی زۆریان بە خۆراک و دەرمانە..=KTML_End==KTML_Quote_End=
- باڵەخانەیەکی چوار نهۆمی بۆمبڕێژکراو لەنێو شاری #عەفرین# تەقییەوە، بەهۆیەوە 11 کەس کوژران، زۆربەی کوژراوەکانیش چەکدارانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریان.[2]
$دەرەوەی کوردستان$
- بەبۆمبی مۆلۆتۆف هێرش کرایە سەر باڵیۆزخانەی تورکیا لە کۆپنهاگنی پایتەختی دانیمارک.[1]
- مەراڵ ئاکشەنەر هاوسەرۆکی حزبی باش لە تورکیا ڕایگەیاند، 726 سەربازی سوپای تورکیا لە هێرشکردنە سەر عەفریندا کوژراون.[4]
- پاتریک کۆکبۆرن، نووسەری بەشی سیاسیی ڕۆژنامەی ئیندیپێندێنت لە وتارێکدا ئاشکرای کرد، کە ئەوانەی چوونەتە ناو عەفرینەوە هەمان چەتەکانی داعشن.[3]
- سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایدەگەیەنێت، پاش عەفرین دەچینە منبج و #کۆبانێ# و #قامیشلۆ# و دەشڵێت، شەوێک لەناکاو دەچینە #شەنگال# و #پەکەکە# دەردەکەین.[1]
- وەزارەتی دەرەوەی سووریا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و داگیرکردنی عەفرین لە لایەن تورکیا و ئه و تاوانانەی کردوونی ئیدانە دەکات.[4]
- ژان ئاسێلبۆرگ، وەزیری دەرەوەی لوکزامبورگ دەڵێت، کە پێویستە ناتۆ بە شێوەی ڕاستەوخۆ لێپرسینەوە لە ئەنقەرە بکات.[3]
- وەزارەتی دەرەوەی میسر، ئیدانەی داگیرکردنی عەفرین لەلایەن سوپای تورکیاوە دەکات و دەڵێت: پێشێلکاریی سەروەریی سوریا جێگای قبوڵ نییە.[3]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان