$باکووری کوردستان$
- دەوڵەتی تورکیا لە گوندی #ئەفشێ# لە ناوچەی میدیاتی سەر بە #مێردین#، پەرسەخانەی هاووڵاتییانی ئێزدیی ئەو گوندەی ڕووخاند.[3]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/147936/0003.JPG=KTML_Photo_Alt=هەدەپە ملیۆنێک برۆشۆری کوردیی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن چاپکرد=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/147936/0003.JPG=KTML_Photo_End=
- دەستەی بەڕێوەبەریی هەڵبژاردنەکانی #هەدەپە# ڕایگەیاند، بۆ ئەوەی نەخشەڕێگای هەدەپە لە هەڵبژاردنەکانی 24ی حوزەیراندا بە باشی بۆ هاووڵاتییان ڕوون بکرێتەوە، ملیۆنێک برۆشۆر و بڵاوکراوەی کوردیان چاپ کردووە.[3]
- هاوسەرۆکایەتیی کۆنسەی بەڕێوبەریی #کەجەکە# لە پەیامێکدا کە بەبۆنەی کۆچی دوایی #عادل موراد#ەوە بڵاوکردووەتەوە، ڕادەگەیەنێت:گەلەکەمان بە کۆچی دوایی عادل موراد بەهایەکی گەورەیان لە دەستدا.[2]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- لە سەر سنوورەکانی شاری #پیرانشار#ی سەربە پارێزگای #ورمێ#، هێزە چەکدارەکانی حکومەت دەستڕێژی گوللەیان لە دەستەیەک کۆڵبەرکردووە، لە ئەنجامدا کۆڵبەرک بەسەختی برینداربووە. ئەو کۆڵبەرە ناو عەلی حەسەنزادەیە، تەمەنی 45 ساڵە و خەڵکی گوندی باڵاگیری سەربە پیرانشارە.[2]
- هێزە نیزامییەکان لە سنووری شاری #شنۆ#، دەستیان بە سەر زیاتر لە 350 سەر ئەسپی کاسبکارانی ئەو شارەدا گرت و دەیان سەر لە ئەسپی کاسبکارانیان کوشت.[5]
$باشووری کوردستان$
- بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 02:00، دەربارەی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکانی عێراق، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان عێراق کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی بەڕێوەبرد و بەپێی ئەنجامەکان،لیستی سائیرون بە سەرۆکایەتی موقتەدا سەدر بە بەدەستهێنانی 54 کورسی لە کۆی 329 کورسی پەرلەمان براوەی یەکەم بووەو لە هەرێمی کوردستانیش پارتی و یەکێتی و گۆڕان و نەوەی نوێ براوەی یەکەم تا چوارەمن.[2]
- بەرپرسی لقی #یەکگرتووی ئیسلامی# لە شارۆچکەی #خورماتوو#ی سەر بە پارێزگای سەلاحەدین ڕایگەیاند، کادیرێکی حیزبەکەیان کە وەک کاندیدێکی سەربەخۆ لە لیستەکەی عەبادی لە خورماتوو خۆی پاڵاوتبوو، لەلایەن کۆمیسیۆنە وەک پەرلەمانتار ناسێندرا، بەڵام دواتر ژنێک خرایە شوێنەکەی.[1]
- سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی قولە ڕەیسی لە شاری #سلێمانی#، باوکێک لەلایەن کوڕە دوانزە ساڵانەکەیەوە دەکوژرێت.[1]
- #وەزارەتی کشتوکاڵ#ی هەرێم بڕیاریدا لەمەودوا جوتیاران لەکاتی فرۆشتنی بەروبوومەکانیان هیچ بڕە پارەیەک وەک عمولە نەدەنە خاوەنی عەلوەکان و بەمەش بڕەپارەیەک دەگەڕێتەوە بۆ جوتیاران کە پێشتر لە عەلوەکاندا لێیان وەردەگیرا.[4]
- ئه و شەش حزبە ناڕازییەی کە داوایان دەکرد ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکان بەدەست هەژماربکرێتەوە، ئەمڕۆ وازیان له و داواکاریەیان هێناوه و داوادەکەن هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان و بەشێکی ناوچە جێناکۆکەکان ئەنجامبدرێتەوە.[4]
$رۆژئاوای کوردستان$
- شاندێک لە فەرماندەکان و دیپلۆماتکارانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی لەگەڵ فەرماندەکانی ئەنجومەنی سەربازیی منبجدا کۆبوونەوە.[3]
$دەرەوەی کوردستان$
- سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ هاوڵاتیانی شاری کازرونی سەربە پارێزگای شیرازی ئێران ڕژانەوە سەر سەقامەکان و خۆپیشاندانییان دەستپێکردەوە، لەکاتێکدا کە دوو ڕۆژ بوو بەهۆی بەسەربازیکردنی شارەکە لەلایەن حکومەتەوە سەر شەقامیان چۆڵکردبوو.[2]
- عەلی ئەکبەر ساڵی، سەرۆکی دامەزراوەی وزەی ئەتۆمی ئێران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەگەر وڵاتانی ئەوروپاش وەک ئەمریکا پابەندی ڕێککەوتنەکە نەبن ئەوا دەستبەجێ دەستدەکەنەوە بە پیتاندنی یۆرانیۆم و مادەکانی تری ئەتۆمی بە ڕێژەی 20%. [4]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان