$باکووری کوردستان$
- سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ لە #شەمزینان#ی سەربە #جولەمێڕگ# لەکاتێکدا بەکرێگیراوەکان بەرەو ئۆپەراسیۆنی سوپای تورک بەڕێوەبوون، تەقینەوەیەکی گەورە لەسەر ڕێگاکەیان ڕوویدا. لە ئەنجامی ئەو تەقینەوەیەدا دوو بەکرێگیراو کوژران و سێیانی دیکە برینداربوون.[4]
- پارێزەر ڕێزان ساریجە، فوئات جۆشئاجاک و نەڤرۆز ئویسال بەمەبەستی بینی ئۆجالان، جارێکی دیکە داواکارییان پێشکەشی داواکاری گشتیی کۆماری کرد لە بوورسا. بەڵام هاوشەوەی 757 جاری پێشوو، داواکارییەکە ڕەت کرایەوە و ڕێگە نەدرا پارێزەران سەردانی ئیمڕاڵی بکەن.[5]
- هاوسەرۆکایەتیی کۆنسەی بەڕێووبەریی #کەجەکە# ڕایگەیاند، کە گەریلاکان لە باشور و باکوری کوردستان گورزی کەمەرشکێنیان لە سوپای تورک داوە و سوپای تورک توانای بەرنگاربوونەوەی گەریلای نییە.[4]
$باشووری کوردستان$
- تەرمی #عادل موراد# گەیشتەوە سلێمانی و لە مەراسیمێکی جەماوەرییدا و لە گری سەلیم بەگ-ی شاری سلێمانی، بەخاک سپێردرا. لە ڕێوڕەسمی پێشوازی و ناشتنی تەرمەکەشی هیچ لایەنێکی کوردستان جگە لە محەمەدی حاجی مەحمود سکرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ئامادە نەبوون.[1]
- جڤاتی گشتی گۆڕان دوو پێشنیاری بۆ جڤاتی نیشتمانی کردووە سەبارەت بە ڕۆیشتنی گۆڕان بۆ پەرلەمانی عێراق، یەکەم بایکۆت بکەن، دووەم بڕۆن بۆ ئەوەی ببنە چاودێرێکی بەهێز لەسەر پارتی و یەکێتی.[2]
- بەڕێوەبەری شارەدێی بەمۆی سەر بەپارێزگای #هەڵەبجە# ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی عێراقییەوە مەرزی پشتە بە فەرمی کرایەوە و دەستکرایەوە بە جموجوڵی بازرگانی لەمەرزەکەدا، هاوکات دەبێت لەماوەی سێ مانگیشدا هەموو ئه و فەرمانگانەی کە پێویست بکرێنەوە.[2]
- شاندی پارتی و یەکێتی ئێوارەی ئەمڕۆ چوونە ماڵی هادی عامری بۆ کۆبوونەوەی چوار قۆڵی لەنێوان پارتی دیموکراتی کوردستان، یەکێتی نیشتمانی کوردستان، هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح و نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا.[3]
- کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسیی هەرێم بڕیاریدا، کە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بەهەمان شێوەی ڕابردوو بێت و جیاکردنەوەی دەنگەکان بەشێوەی دەستیی بێت.[4]
- هەشت چەکداری خۆکوژی #داعش# لەباشووری #کەرکووک# خۆیان بەهێزەکانی #حەشدی شەعبی#دا تەقاندەوە.[2]
- پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیێنێت، منداڵێکی تەمەن 10 ساڵ لە #خەلەکان# بە هەورە برووسکە گیانیلەدەستدا.[3]
- لە کەمپی خانکێ سەر بە شارۆچکەی #سێمێل# ئاگر لە چەند خێمەیەک بەربوو و بەهۆی ئەو ئاگرەوە جگە لە زیانی ماددی، کچێکی 17ساڵیش سووتاوە و لە هەمان شوێن گیانی لەدەستدا.[3]
$دەرەوەی کوردستان$
- ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بە زۆرینەی دەنگ پڕۆژەیاسای بەرگریی نیشتمانی بۆ ساڵی 2019 پەسەندکرد، یەکێک لە بڕگەکانی پڕۆژەیاساکە بریتییە لە دابیەکێتیی نیشتمانیی کوردستانردنی بڕی 290 ملیۆن دۆلار بۆ #پێشمەرگە# بۆ ساڵی 2019.[3]
- موقتەدا سەدر لە تويتێکدا کە لە هەژماری تايبەتی خۆی بڵاویکردەوە، دەڵێت ئەمڕۆ وێنەکەم بۆتان تەواو کرد، مشتوماڵی کۆتاييم کرد، دوای ئەوەی ڕێگەکەمان بەتەواوی بڕی، به و حکومەشتان ڕازيبووم، حکومەتێک نە سوننييە نە شيعە، نە عەرەبييە نە کوردی، نە نەتەوەييە نە تايەفی، بەڵکو حکومەتێکی عێراقی ڕەسەنە، ئۆپۆزسيۆنێکی بنياتنەرە، سیاسەتێکی دروستە.[2]
- دادگای نێودەوڵەتیی پاریس حکومەتی تورک و ئەردۆغانی بە دژایەتیی گەلی کورد بە تاوانبار لەقەڵەم دا، ئەردۆغانیشی بە بەرپرسیاری سەرەکی ئەو تاوانانە ناونا.[4]