$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- دیوانی باڵای ئێران داواکاریی دادگاییکردنەوەی ڕامین حوسێن پەناهی ڕەتکردەوە.[4]
$باشووری کوردستان$
- تەقینەوەیەک لە بەردەم ماڵێک لە یەکێک لە گەڕەکەکانی #هەڵەبجە# ڕوویدا، جگە لە زیانی ماددی زیانی گیانی بەدواوە نەبووە.[1]
- ئۆتۆمبێلێکی سەربازی کە شۆفێرێک و کەسێکی دیکەی تێدابووە و هەردووکیان سەرباز بوون، لە پێش کابینەی عەریزەنووسەکان تەقەیان لە باڵەخانەی دادگای تێهەڵچوونەوەی #هەولێر# کرد. پاشان هەردووکیان دەستگیرکران.[2]
- لەبارەی داواکارییەکەی یەکێتی بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بۆ ماوەی دوو مانگ پارتی ڕەتیکردوەتەوە و ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتیش ئاماژەبەوەدەکات، سەرۆکی حکومەت لەگەڵ ئەوەدا نەبووە هەڵبژاردن دوابخرێت.[1]
- فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر کاتژمێر 11ی پیش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دەورووبەری گوندی بۆکریسکان وناوچەی دۆڵی بەدران و باڵەیانیان بۆردومانکرد.[3]
- فراکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەدادگای فیدراڵی تانە دەدات لەدانیشتنەکەی 6ی حوزەیرانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- ئاگر لە کۆگایەکی ئەمبارکردنی سندوقەکانی دەنگدانی سەر بە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە بەغدای پایتەخت کەوتەوە.[4]
- سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داوادەکات هەڵبژاردنەکان دوبارەبکرێنەوە و ڕێوشوێنی یاساییش بەرامبەر ئەوانەی ساختەکار و تێکدەرن بگیرێتەبەر.[4]
- پێنجەمین فێستیڤاڵی ساکینە جانسز-ی ژنان لە شاری زوریخی وەڵاتی سویسرا بەڕێوەچوو. لە فێستیڤاڵەکەدا پێداگری لەسەر خۆپاراستنی ژنان لە بەرانبەر توندوتیژی کرا.[3]
- گروپێک لە چالاکوانانی مەدەنی، سیاسەتمەداران، نووسەران و ڕۆژنامەوانانی کورد لە وڵاتی بەلژیکا، کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و لەو کۆبونەوەدا بەرەی نیشتیمانی دژ بە داگیرکاریی تورکیا-یان دامەزراند.[3]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان