$باکووری کوردستان$
- #کەجەکە# دەربارەی هێرشە داگیرکارانەکەی سوپای تورکیا بۆسەرباشووری کوردستان لێدوانێکی نوسراویان بڵاوکردەوە و تێیدا داوای لە حکومەتی هەرێم، هەموو هێزە کوردیەکان بە گشتیی و داوای لە #پارتی دیموکراتی کوردستان# - پەدەکە کرد کە دژبەو داگیرکارییە هەڵوێست بگرێت.[2]
- #سەڵاحەدین دەمیرتاش#، کاندیدی #هەدەپە# بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا لەرێگەی تویتەرەوە هێرشێکی توندی کردەسەر نەیارەکانی و نوسیوێتی خەڵک تەوالێتەکان پاک دەکەنەوە، خەم مەخۆن دەچن بۆ شوێنی شیاوی خۆتان.[1]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- ڕێوڕەسمێک بۆ یادکردنەوەی دوکتور محەمەد ساڵح ئیبراهیمی ناسراو بە شەپۆل لە شاری #سنە# بەڕێوە چوو.[6]
$باشووری کوردستان$
- بەرەبەیانی ئەمڕۆچەکدارانی #داعش# هێرشیانکردوەتە سەر هەردوو لیوای ئیمام عەلی و لیوای 16ی حەشد لە گوندی قەرەتەپە لەنزیک ناحیەی یایچی. بەهۆی هێرشەکەوە 2 چەکداری #حەشدی شەعبی# کوژراون و 4ی دیکەش برینداربوون.[1]
- بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەکدارانی داعش هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندێکی کاکەیی لەسنوری قەزای #داقوق# و هاووڵاتیەکیان بەناوی (فەرهاد ئاغا) ڕفاندووە.[1]
- #ڕێباز حەملان#، وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند پێش جەژنی ڕەمەزان تەواوی مووچەی مووچەخۆران بە پێشمەرگەشەوە دابەش دەکەین.[3]
- تەلەڤزیۆنەکەی #مەلا مەزهەر خۆراسانی# دوای پڕکردنەوەی بەڵێننامە، کرایەوە.[4]
- ژمارەیەک گەنجی شاری هەولێر، دژی لێدوانێکی #ئایدن مەعروف#، پەرلەمانتاری بەرەی تورکمانی لە پەرلەمانی هەرێم، کە لە پایتەختی هەرێمی کوردستانەوە #پەکەکە#ی بە تیرۆریست ناوبردووە، هەڵمەتێکیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستپێکردووە.[5]
$رۆژئاوای کوردستان$
- ئاژانسی هاوار بڵاوی کردەوە، کە سوپای تورک و چەتەکانی سەربە سوپای تورک لە گوندەکانی کانتۆنی #عەفرین# نۆ هاوڵاتیان ڕفاندوە، بەرامبەر بەردانی چوار هاوڵاتیان داوای پارە دەکەن، بەڵام چارەنوسی پێنج هاوڵاتییەکەی دیکە دیار نییە.[5]
$دەرەوەی کوردستان$
- نوێنەری کەندا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش ڕەتیدەکاتەوە بڕیاری کشانەوەی هێزەکانیان لە هەرێمی کوردستاندا بێت.[1]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان