$باکووری کوردستان$
- خانەوادەی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پارتی کرێکاری کوردستان و پارێزەرەکانی بەمەبەستی بینینی #عەبدوڵڵا ئوجەلان# لە جەژنی ڕەمەزاندا سەردانی دادگایان کرد.[4][2]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/150087/0011.JPG=KTML_Photo_Alt=گرژی و ئاڵۆزیەکانی شاری ڕحا 11 کوژرا و برینداری لێکەوتۆتەوە=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/150087/0011.JPG=KTML_Photo_End=
- پارتی دیموکراتی گەلان - #هەدەپە# داواکارییەکی پێشکەشی دەستەی هەڵبژاردنەکانی تورکیا کرد بۆ ئەوەی #سەڵاحەدین دەمیرتاش# کاندیدی هەدەپە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری بەشداری بکات لە میتینگەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن لە شارەکانی ئیستەنبووڵ، دیلۆک، ئیزمیر و مێردین. ئەمڕۆ داواکارییەکە لە لایەن دەستەی هەڵبژاردنەکانەوە پەسەند کرا.[5]
- بەهۆی دروستبوونی شەڕ و دەمەقاڵە لەنێوان شاندێکی پارتی داد و گەشەپێدان (ئەکەپە) و کۆمەڵێک دوکاندار لە شارۆچکەی پڕسوس (سوروچ)ی سەر بە شاری ڕحا (#ئورفە#) لە باکوری کوردستان سێ کەس کوژران و هەشت کەسی دیکەش بریندار بوون.[1]
- گرووپێک لە ناوچەی دەگیرمەندەرەی شاری کۆجائەلیی تورکیا هێرشیان کردە سەر خەباتکار و لایەنگرانی هەدەپە کە مێزی بانگەشەی هەڵبژاردنیان دانابوو. هاوکات لە مەڵەتی بە دار و بەرد هێرشکرایە سەر لایەنگرانی هەدەپە.[5]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ڕێبەرانی دوو حیزبی گەورەی ڕۆژهەڵات، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لەگەڵ تیەکێتیی نیشتمانیی کوردستانتەنکەکانی واشینگتۆن دیدار و چاوپێکەوتنیان کردووە.[3]
$باشووری کوردستان$
- تەرمی #عەبدولڕەزاق فەیلی# لە #سلێمانی# بەخاک دەسپێردرێت.
- لە #گەرمیان# فەرمانگەیەکی حکومی لە ڕێگەی ڕێکخراوی (ICRC) کۆمیتەی نێونەتەوەیی خاچی سوور بە دابیەکێتیی نیشتمانیی کوردستانردنی دەستمایە 122 خێزانی کەمئەندام، بێوەژن، کەمدرامەت دەکاتە خاوەن پرۆژەی خۆیان بۆ ئەوەی بتوانن بژێوی خۆیانی پێ بەرێبکەن.[1]
- تادێت جموجوڵی چەکدارانی #داعش# لە چەند ناوچەیەکی سنوری #خانەقین# زیاتر دەبێت، بەرپرسێکی حزبیی ناوچەکەش دەڵێت، پێشتر بە شه و دەردەکەوتن، بەڵام ئێستا چەکداران لە ڕۆژیشدا بە ئاشکرا دەسوڕێنەوە و بەهۆیەوە ژمارەیەک گوندنشین ئاوارەبوون.[1]
- لەرێگەی پەرلەمانتارێکی بەغداوە، هەڵوێستی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان سەبارەت بەرووداوی تەقەکردنەکەی شەوی ڕابردووی دژەتیرۆری عێراق لە #کەرکووک# و شەهیدبونی هاوڵاتییەکی کورد خرایەڕوو، و داواشیکرد لێکۆڵینەوە لەرووداوەکە ئەنجامبدرێت، چونکە بابەتێکی هەستیارو مەترسیدارە.[1]
- سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری فەرمانی دامەزراندنی سێ دادوەری دەرکرد بۆ بەڕێوەبردنی بەڕێوەبەرایەتی و نووسینگەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە هەولێر، سلێمانی و دهۆک، کە لەلایەن ئەنجوومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان کاندیدکرابوون.[6]
$رۆژئاوای کوردستان$
- پارتی یەکێتی دیموکرات- #پەیەدە#، بەبڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک دەستدرێژییەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر باشوری کوردستانی شەرمەزارکرد و ڕایگەیاند، کە دەستدرێژی بۆ سەر باشور دەستدرێژییە بۆسەر هەموو کوردستان.[4]
- لە چوارڕیانی سەبای بەحرات لە منبج، تەقینەوەیەک ڕوویدا، بەهۆی ئەو تەقینەوەیە هاووڵاتیەک بەناوی بەسام بەشیری 49ساڵان و منداڵێک-ی 6ساڵان بەناوی یەزەن عەبدولحەلیم بریندار بوون. بریندارەکانیان گواستەوە بۆ نەخۆشخانەی فورات.[5]
$دەرەوەی کوردستان$
- فەرماندەیەکی هێزەچەکدارەکانی ئێران ئه و لێدوانانەی وەزیری بەرگری تورکیا ڕەتدەکاتەوە کە گوایە ئێران دەچێتە پاڵ تورکیا لە ئۆپراسیۆنی دژ بە پارتی کرێکارانی کوردستان (#پەکەکە#) لە باکوری عێراق.[1]