$باشووری کوردستان$
- بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و #بومەلەرزە#زانی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات کە شەوی ڕابردوو لە شاری #کفری# بومەلەرزەیەک تۆمارکراوە.[1]
- فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیای داگیرکەر بۆمبارانی ناوچەکانی هەلکێلا و چیای دێلیان کرد لە هەرێمی #برادۆست#. بەهۆی بۆردومانەکە ئاگر بە دەیان دۆنمی دارستان کەوت. زەوییەکانی گوندی ناومێرگان و هەلگێلانیش سووتان.[3]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/151183/0006.JPG=KTML_Photo_Alt=لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 08-07-2018=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/151183/0006.JPG=KTML_Photo_End=
- لە #گەرمیان# بەمەبەستی دامەرزاندن لە کۆمپانیاکانی نەوت دانیشتوانی گوندێکی سنوری کفری خنۆپیشاندانیان کرد و ئاڵۆزی لێکەوتەوە.[1]
- ئەمڕۆ شاندێک بە نوێنەرایەتی هاوڵاتیانی گوندەکانی بناری #قەندیل# سەردانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانیان کرد و لەلایەن بێگەرد تاڵەبانی، سکرتێری پەرلەمان-ەوە پێشوازیی لێکرا. شاندەکە یاداشتێکیان ڕادەستی پەرلەمان کرد، کە تیایدا ئاماژە بەوەکرابوو، کە سوپای تورک ڕۆژانە گوندەکانیان بۆردوومان دەکات و بەهۆی ئەو بۆردوومانانەوە گوندنشینان ئاوارەبوون.[2]
- درەنگانی شەوی ڕابردوو چەند کەسێک بە چەکەوە هەڵدەکوتنەسەر نۆرینگەی پزیشکی دکتۆر ڕۆنی سەرۆکی سەندیکای پزیشکانی کوردستان و دوو نۆرینگەی تر لە شاری #هەولێر#.[1]
- لە گردبوونەوەکەدا لە #کەرکووک#، #تەڤگەری ئازادی#، #بزووتنەوەی گۆڕان# و پارتی سۆسیالست و ڕیکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنیی وەکو کۆمەڵەی #گەنجانی وڵاتپارێز# و ڕێکخراوی #ژنانی ئازادیخوازی کوردستان# بەشدار بوون. لە گردبوونەوەکەدا داگیرکاریی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر باشووری کوردستان و بێدەنگیی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق شەرمەزار کرا.[3]
- پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت، بەتەواوبوونی پڕۆژەی ئیفرازی چوار، کێشەی کەمئاویی لەهەولێر چارەسەر دەکرێت، دەڵێت خاوەن باخچەکان ئاگاداردەکرێنەوە کە یان باخچەکانیان تێکبدەن یاخود بۆ خۆیان ئاوی بۆ دابنین بکەن.[1]
$رۆژئاوای کوردستان$
- کاتژمێر 06:00ی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ، چەند کەسێکی نەناسراو بە بۆمبی دەستیی هێرشیانکردە سەر #دیلان شێخ مەحمود#، ئەندامێکی گەنجانی سوریای دیموکرات لە #حەسەکە#، لە ئەنجامی هێرشەکەدا دیلان و خوشکێکی شەهیدبوون.[2]
- فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان کە نەزانراوە سەر بە کوێیە، چەتەکانی حەمزەی لە گوندی ساتیای سەر بە جندرێسی #عەفرین# بۆردوومانکرد.[2]
- لە سەر ڕێگەی نێوان گوندی تورکەمان-ی زێبیقیا وحەمامێ-ی #گرێ سپی# لە کاتێکدا ئەندامی ئاسایش لە شوێنەوە دەربازدەبوون، مینێک تەقییەوە. لە ئەنجامی ئەوتەقینەوەیەدا 2 ئەندامی ئاسایش-ی گرێ سپی شەهید بوون.[3]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان