$باکووری کوردستان$
- تەرمی شیلان کلچ (سارا گولان) کە لەگەل 7 گەریلای دیکە لە ڕۆژی 7 تەمووز/16ی پووشپەر لە #جۆلەمێرگ# پاش شەرێکی قارەمانانە شەهید ببوون، ئەمڕۆ لە شاری #ئامەد# بە خاک سپێردرا.پاش ئەوەی کە تەرمەکەی لە نەخۆشخانە ڕادەستی بنەمالەکەی کرایەوە بە شەو لە گۆرستانی یەنێکۆیێ بە خاک سپێردرا.لە مەراسیمی بەخاکسپاردنییدا هاوسەرۆکی #هەدەپە# و بەدەپە ی شاری ئامەد و بەرێووبەرانی شاروناوچەکان و بەرێوبەری MEY-ADER و کۆمەڵیک لە خەلکی دیکە بەشدارییان کردبوو.[1]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- بەهۆی دروستبوونی شەڕ لەنێوان سوپای پاسداران و گروپێکی چەکدار لە نزیک شارۆچکەی #مەریوان# لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان 11 سەربازی ئێرانی کوژران و هەشتی دیکەش بریندار بوون.[2] ناوی کوژراوەکان بەم شێوەیەیە: میهراب عەبدی، قانع کەرەموەیسی، فەرزاد ڕەحیمی، ئیبراهیم حەزرەتی، عەبدولڕەحمان خالیدی، ئیرج ڕەحیمنیا، ئارام فەیزی، شادمان مورادی، بورهان موعینپوور، تالب مەحموودی و ئارش ڕەزایی. سێ کەس لە کوژراوەکان خەڵکی شاری قورووە و ئەو 8 کەسەکەی دیکە خەڵکی شاری مەریوانن.[4]
- #موختار زارعی#، چالاکی مەدەنیی کورد پاش سەردانی بۆ دادسەرای گشتی و ئینقلابی شاری #سنە# دەسبەسەر کرا و بۆ زیندان ڕاگوێزرا.[4]
- گەنجانی ئاپۆچی شاری مەریوانی سەربە پارێزگای سنە، دوو هەزار بڵاوکراوەیان بە سەر هاوڵاتیاندا دابەشکرد و بانگەوازیی گەنجانی ڕۆژهەڵاتیان کرد، کە ڕووبکەنە چیاکان و بەشداری ڕیزەکانی گەریلابن.[3]
$باشووری کوردستان$
- فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیای داگیرکەرچەند شوێنێکی هاوڵاتیانیان لە نزیک گەلی باڵندە لە سنوری نێروەوڕێکان-ی سەربە شارۆچکەی #ئامێدی# بۆردوومان کرد.[1]
- شەڕێکی قورس لە نێوان #پەکەکە# و سوپای تورکیا لە ناوچەی #سیدەکان# دەستیپێکردووەتەوە و بەردەوامیی هەیە، هاوکات ژمارەیەک فرۆکەی جەنگیش بۆمب بەسەر ئه و ناوچەیە دەبارێنن کە شەڕەکەی لێیه و ژمارەیەک گوندیش بۆردومان دەکرێن.[2]
- لە شارۆچکەی #خورماتوو# لەبەرئەوەی لە بازگەیەکی پشکنین پێناسی #پێشمەرگە#یان دەرکردووە و ئاڵای کوردستانی لەسەر بووە، لە لایەن هێزێکی عێراقییەوە دوو پێشمەرگە بە توندی ئەشکەنجە دەدرێن.[2]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/151196/0005.JPG=KTML_Photo_Alt=لەسەر ئاڵای کوردستان لە دوو پێشمەرگە دەدرێت=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/151196/0005.JPG=KTML_Photo_End=
- دژی دەستگیرکردنی هەڤرێست شوان، چالاکوانی مەدەنیی لە هەولێر، ژمارەیەک لە چالاکوانانی مەدەنیی لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان گردبوونەوە و لە یاداشتێکیشدا ڕایانگەیاند، کە ئازادیی ڕادەربڕین لە دۆخێکی ناسروشتیدایە و بەردەوام مەترسیی هەیە لەسەر چالاکوانان.[3]
- ئەمڕۆ 10 ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووس سۆران-ی مامەحەمە و لەو ساڵیادەدا، لەسەر مەزارەکەی لەشارۆچکەی #چەمچەماڵ#-ی سەر بەپارێزگای سلێمانی لەلایەن کەسوکار و ڕۆژنامەنووسان و هاوڕێیانییەوە یاد کرایەوە.[3]
- لە دەیەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی سۆرانی مامە حەمە، لە سلێمانی ڕێگریی لە یادکردنەوەی کرا.[3]
- شەوی ڕابردوو لە گوندی مەردانی سەر بە شارۆچکەی #خانەقین# لەلایەن کەسێکی نەناسراوەوە تەقە لە هاوڵاتییەکی دانیشتووی گوندەکە کراوە کە لەسەربانی ماڵی خۆیانەوە پاسەوانيی گوندەکەی کردووە.[2]
- جوڵانەوەی #نەوەی نوێ# ڕایدەگەیەیاند کە #پارتی دیموکراتی کوردستان# لە #هەولێر# هەڵیکوتاوەتە سەر ئۆفیسی جوڵانەوەکە و ڕێگە نادات کارەکانی تایبەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدەن.[1]
- هاوڵاتیانی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕوستەم جودی لە #مەخموور#، چوونە #پێنجوێن# و سەرەخۆشییان لە خانەوادەی #ئیقبال مورادی# کرد.[3]
$رۆژئاوای کوردستان$
- ژووری ئۆپراسیۆنی توڕەیی زەیتون ڕایگەیاند، هێزەکانیان لە ئیدلب لە دژی چەتەیەکی تورکیا بە ناوی ئەبو یەحیا حەمەوی ئەنجامداوە و لە ئەنجامدا ئەو چەتەیە کوژراوە.[1]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان