$باکووری کوردستان$
- ئەو ئاگرەی لە دارستانەکانی #دێرسیم# بەهۆی بۆردومانی سوپای تورکیاوە کەوتووەتەوە تاوەکو ئەمڕۆ بەردەوامیی هەیە. ئاگرەکەش بە ناوچەکانی بالی دەرەسی، مالی مەزارسی، موشکیرەک، باکر داغلەر و چرتک دەرەسی لە ناوەندی دێرسیم بڵاوبووەتەوە. دەوڵەتی تورکیا هیچ ناکات بۆ کوژاندنەوەی ئەو ئاگرەی کە سوپاکەی بەریداوەتەوە دارستانەکانی دێرسیم.[4]
- لە ناوچەی قسلە لە #دەرسیم# تەقینەوەیەک ڕوویدا. لە ئاکامی ئەو تەقینەوەیەشدا ژنێک بە سەختی بریندار بوو.[4]
- تەرمی دیلەک ئادسان ئەندامی دیوانی هاوسەرۆکایەتیی کەجەدە لە نەخۆشخانەوە بە کەژاوەیەکی ئۆتۆمبێل برایەوە بۆ شاری ئێلح و لە مەراسیمێکدا بەخاکسپێردرا.[4]
$باشووری کوردستان$
- لە یەکەم ڕۆژی جەژنی قورباندا باڵیۆزی تورکیا لە عێراق سەردانی #کەرکووک#ی کرد و نوێژی جەژنی له و شارە کرد و پەیامی ئەوەی دا کە شاری کەرکووک بەشێکە لە خاکی تورکیا و باووباپیرانیان.[4]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/152220/0007.JPG=KTML_Photo_Alt=فاتیح یڵدز باڵیۆزی تورکیا لە عێراق، بەمەبەستی نوێژی جەژنی قوربان سەردانی شاری کەرکووکی کرد=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/152220/0007.JPG=KTML_Photo_End=
- ژمارەیەک لەئەندامانی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنە جیاوازەکان، واژۆ بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان و دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆدەکەنەوە، دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستانیش لەوبارەیەوە بۆچوونی جیاوازیان هەیه و جێگری سەرۆکی پەرلەمان پڕۆژەکەی بەشێوەیەکی زارەکی ڕەتکردۆتەوە.[3]
- لە بەیاننامەیەکدا مەکتەبی سیاسی یەکێتی بەفەرمی داوای لێبوردن لە بزوتنەوەی گۆڕان دەکات بەهۆی تەقەکردن لەمەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان لە 12ی ئایاری ئەمساڵ و وتەبێژی یەکێتیش دەڵێت لە کاتیخۆشیدا داوای لێبوردنمان لە بزوتنەوەی گۆڕان کردووە.[3]
- سەرۆکی جڤاتی گشتیی #بزووتنەوەی گۆڕان# لەبارەی پەیامەکەی یەکێتی بۆ جەژنی قوربان ڕایگەیاند، هەر هەوڵێکیان پێباشە کە ببێتە هۆی یەکڕیزی نێوان لایەنەکان.[1]
- حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی ڕاپۆرتێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە دەداتەوە و ڕایدەگەیێنێت، حکومەت بە جیدی کاردەکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر جۆرە تووندوتیژییەک دژی ئافرەتان و بازرگانیکردن بە ئافرەتان و منداڵان و بەتووندی سزای ئەو کەسانە دەدات، کە ئەو تاوانانە ئەنجامدەدەن.[1]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/152220/0006.JPG=KTML_Photo_Alt=پڕۆژەیەک بۆ ئاشتەوایی نیشتیمانی ڕادەگەیەنرێت=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/152220/0006.JPG=KTML_Photo_End=
- درەنگانێکی شەوی ڕابردوو، لە ناوچەی زەرگەی ڕۆژئاوایی شارۆچکەی #خورماتوو#-ی سەر بە پارێزگای سەلاحەدین، چەتەکانی #داعش# هێرشیان کردە سەر سوپای عێراق.[2]
- فیدڕاسیۆنی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی لە #سۆران# ڕایانگەیاند کە بەئامانجی لێکنزیکردنەوەی لایەنە سیاسییەکان و هەنگاونان بۆ ئاشتەوایی نیشتیمانی ئه و پڕۆژەیەمان ئامادە کردووه و ئومێد دەکەین سەرجەم لایەنە سیاسیەکان بەجددی بەپیر ئه و پڕۆژەیەوە بێن.[3]
$رۆژئاوای کوردستان$
- لە کۆڵانی ڕاجۆی شاری #عەفرین# بۆمبێک کە لە زبڵدانێکدا دانرابوو تەقییەوە، بەهۆیەوە 3 هاوڵاتیی سیڤیل ژیانیان لەدەستدا. ڕاگەیەنرا کە چەند کەسێکی دیکەش بریندار بوون و بە ئامبولانس ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.[4]
$دەرەوەی کوردستان$
- حەسەن ڕوحانی سەرکۆماری ئێران ڕایگەیاند کە ئەمریکا بوێری ئەوەی نابێت هێرش بکاتە سەر وڵاتەکەی لەبەر ئەوەی دەزانێت باجەکەی قورس دەبێت.[3]
- کۆمپانیا ڕووسییەکەی بەرهەمهێنەری s-400 وادەی ڕادەستکردنی سیستەمی مووشەکی بەرگریی ئاسمانیی لە جۆری S-400 بۆ تورکیا ئاشکرادەکات و ڕایدەگەیێنێت، ساڵی 2019 سیستەمەکە ڕادەستی تورکیا دەکرێت.[1]
- یەکەمین فڕۆکەی شەڕکەری بەرهەمی ئێران، فڕۆکەی کەوسەرە، فڕۆکەکە پەردەی لەسەر لادرا و دواتر بە ئامادەبوونی حەسەن ڕووحانی، سەرۆککۆماری ئێران تاقیکرایەوە.[1]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان