$باشووری کوردستان$
- ئاگرێکی گەورە لە نزیک بۆڕییە نەوتییەکانی (جەوەڵ بۆر) کەوتەوە کە دەکەوێتە سەر ڕێکەی #کەرکووک# - #سلێمانی#.[1]
- بەیانی ئەمڕۆ، ژمارەیەک گوللە هاوەن لە گەڕەکی عەسکەری شارۆچکەی #خورماتوو#ی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین کەوتنە خوارەوە.[2]
- سوپای تورکیا لە ڕێگەی تۆپخانە و فڕۆکەوە بۆردومان و تۆپبارانی چەند ناوچەیەکی سنوری #سیدەکان#ی دەستپێکردەوە.[1]
- بەڕێوەبەری پشکنین لە بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانی ڕایگەیاند بەهۆی زۆری گەشتیارەوە هیچ جێگایەکی بەتاڵ لە میوانخانەکانی سلێمانیدا نەماوە، گوتیشی بەپێچەوانەی جەژنەکانی پێشوو ئەو چێشخانە و خواردنگانەی شوێنەکانیان داخستبوو، سزای قورس دەدرێن.[3]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/152222/0006.JPG=KTML_Photo_Alt=بۆ یەکەمجار لە پێنجوێن شەوەئاهەنگێک بەڕێوەچوو=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/152222/0006.JPG=KTML_Photo_End=
- سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، هەوڵێک لە دەرەوەی پەرلەمان هەیە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن، بەڵام هیچ فراکسیۆنێک بەئاشکرا کاری بۆ دواخستنی هەڵبژاردن نەکردووە و دەڵێت تازە دواخستنی هەڵبژاردن بە پەرلەمان ناکرێت.[1]
- مەکتەبی سیاسیی حزبی شیوعی کوردستان، سەبارەت بە لێدوانەکانی فاتح یڵدز، باڵوێزی گشتیی تورکیا،کە لە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان لە مزگەوتی گەورەی نوری شاری کەرکووک وتبوویکەرکووک شوێنی باوباپیرانمانە، بەڕاگەیندراوێک کاردانەوە و ناڕەزایەتی توندی نیشان دا.[4]
- بۆ یەکەمجار و بە ئامادەبوونی جەماوەرێکی زۆری سنووری شارۆچکەی #پێنجوێن#، شەوەئاهەنگێکی هەمەڕەنگ لە هۆڵی ناوەندی وەرزش و لاوانی پێنجوێن بەڕێوەچوو کە لەلایەن گروپێکی خۆبەخشی سنوورەکە و ناوەندی وەرزش و لاوان-ەوە ڕێکخرابوو.[1]
- کچێک بەناوی (پەرواز حوسێن) تەمەن 16 ساڵ لە گەڕەکی ئاشتی #قەڵادزێ# بەهۆی ئەوەی بە ئاگر سووتاوە دەگەیێندرێتە نەخۆشخانەی قەڵادزێ، بەڵام بەهۆی زۆری ڕێژەی سووتاویەکەی کە 70% بووە بەڕێدەکرێت بۆ نەخۆشخانەی ئێمرجێنسی سلێمانی و دواتر لە درەنگانی شەو گیانلەدەستدەدات.[3]
$دەرەوەی کوردستان$
- بەهۆی سزاکانی سەر ئێران لەلایەن ئەمریکاوە، هەردوو وڵاتی فەرەنسا و بەریتانیا بڕیاریاندا لەسەرەتای مانگی داهاتووەوە گەشتە ئاسمانییەکانیان بۆ ئێران ڕابگرن.[3]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان