$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- بە گوێرەی هەواڵێکی کەمپەینی بەرگری لە زیندانیانی سیاسی و مەدەنی، لە ئەمڕۆوە سەردان و پەیوەندی تەلەفۆنی بە #ڕامین حسێن پەناهی#یەوە بڕاوە و ئەوەش نیگەرانییەکانی بۆ جێبەجێکردنی سزاکەی زیاتر کردووە.[3]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/152224/0011.JPG=KTML_Photo_Alt=ناڕەزایی خەڵکی مەریوان بۆ گیانلەدەستدانی ژینگەپارێزان=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/152224/0011.JPG=KTML_Photo_End=
- ئەمڕۆ بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە دارستانەکانی سنووری شارۆچکەی #مەریوان#ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ژمارەیەک ژینگەپارێزی ناوچەکە بوونەتە قوربانی.[2] بەپێی هەندێک سەرچاوە 4 ژینگەپارێز گیانیان لەدەستداوە کە یەکێکیان #شەریف باجوەر#-یە و ئاگرەکە بەهۆی تۆپبارانی پاسداران کەوتووەتەوە.[4]. ژینگەپارێزەرەکانی تر بریتین لە #ئومید کۆنەپۆشی#، #ڕەحمەت حەکیمی# نیا و #محەمەد پژوهی#.
- دەستەیەک لە پێشمەرگەکانی کۆمەڵە لە ناوچەی مەریوان لە کاتی گەڕانەوە لە ئەرکێکی ڕێکخراوەییدا لەگەڵ هێزەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی دەرگیر بوون و دوو کەس لە هاوڕێیانی کۆمەڵه، بە ناوەکانی #ئەرسەلان جەوزاک# و #پەرویز عەبدی# گیانی لەدەستدا.[5]
$باشووری کوردستان$
- بەرەبەیانی ئەمڕۆ، بارەگای دەزگای میدیایی #کەرکووک# کرایە ئامانج کە جگە لە کەناڵی ئاسمانی کەرکووک، نوسینگەکانی کوردسات و گەلی کوردستان و کوردستانی نوێشی تێدایە. ڕووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووەو تەنیا زیانی مادی کەمی لێکەوتووەتەوە و بەردەم نوسینگەی کوردساتی پێکاوە کە باخچەیە و هیچ بینایەک لەو بەشەدا نییە.[2]
- سکرتێری جڤاتی نیشتمانی #بزووتنەوەی گۆڕان# ڕایدەگەیەنێت، بزوتنەوەکەیان تائێستا لەگەڵ ئەوەیە هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا بکرێت، دەشڵێت ئەگەر هەموو لایەنەکان لە بەرژەوەندی میللەت لەگەڵ دواخستنی بن ئێمەش بڕیاری خۆمان لەوبارەیەوە دەدەین.[2]
- #حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان# بڕیاریدا بە بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان.[2]
- شەوی ڕابردوو، بەهۆی تەقینەوەی مین لەسنووری گوندێکی شارەدێی گەرمکی سەر بەشارۆچکەی #پێنجوێن#، کۆڵبەرێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەناوی ناسر سدیق گیانی لەدەستدا و سيانی دیکەش بەسەختی برینداربوون. بریندارەکان ناویان (ئیقبال ئەحمەد) 46 ساڵ و (ئیبراهیم محەمەد) 32 ساڵ و (مەنسور مەجید) 40 ساڵە.[2]
$رۆژئاوای کوردستان$
- ئاژانسی هەواڵی هاوار نیوز بڵاویکردەوە، سوپای تورکیا و گروپە هاوپەیمانەکانی گۆڕی #نوری دەرسیمی# نوسەر و کەسایەتی دیاری کورد و هاوسەرەکەی و چەند کەسایەتییەکی دیکەی کوردیان لە کانتۆنی عەفرین لە ڕۆژئاوای کوردستان هەڵداوەتەوە.[6]
- بە گوێرەی زانیارییەکان کە بە ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) گەیشتوون، گرووپی (بەرەی شام)ی سەر بە دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر لە گەڕەکی ئەشرەفیەی ناوەندی شاری #عەفرین# 2 هاوڵاتیی سیڤیلیان بە ناوەکانی ڕێزان ئەدلۆ و ئەحمەد شێخ بریم ڕفاندووه و چارەنووسیان دیار نییە.[1]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/152224/0012.JPG=KTML_Photo_Alt=یەک لە ژنە فڕێندراوەکانی عەفرین=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/152224/0012.JPG=KTML_Photo_End=
- سوپای توک و چەتەکانی لە عەفرین سێ ژنی دیکەیان ڕفاند، بۆ ئازادکردنی یەکیان داوای پێنج ملیۆن لیرەی سوریان کردووە و هیچ زانیارییەکیش لەبارەی چارەنووسی دوو ژنەکەی دیکەوە نییە.[3]
$دەرەوەی کوردستان$
- ئەمڕۆ دایکانی کەسانی بێسەروشوێن لە 700 ەمین هەفتەی چالاکییەکەیاندا، کە لە ڕۆژانی شەممەدا ئەنجامی دەدەن، لەبەردەم کۆمەڵەی مافی مرۆڤ لە ئەستەنبوڵ گردبوونەوە، بەڵام پۆلیس هێرشی کردە سەریان. کەمێک پاش ئەوەی گردبوونەوەکە دەستیپێکرد و پانکاردەکان بەسەر چالاکوانەکاندا دابەشکرا، هێزەکانی پۆلیس بەربەستێکیان لەبەردەمی چالاکواناندا دروستکرد و پێیان وتن: ئەو گردبوونەوەیە ڕێگەپێدراو نییە. دواتر، هێرشیان کردە سەر دایکان و دەستیان کرد بە دەستگیرکردنیان و کۆکردنەوەی پانکاردەکان.[3]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان