$باکووری کوردستان$
- لە ناوچەی ئەلکێ لە شرنەخ پۆلیسی تورکیا هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاووڵاتییان و لەو هەڵکوتانەیاندا 7 هاووڵاتییان دەستگیرکرد. هەڵکوتانەکەش ڕاستەوخۆ لەژێر چاودێری داواکاری گشتیی کۆماری تورکیادا بەڕێوەچوو. ناوی کەسە دەستگیرکراوەکان بریتین لە: قاسم گیوڤەن، جەمیل جین، عەگید دروموش، حازم دورموش، حەسەن ئاتامان، بولەند ئاتامان و زەکەریا ئاتامان.[1]
- سوپای تورکیای داگیرکەر لە فاراشینی ناوچەی ئەلکێ لە پارێزگای شرنەخ بە بەشداریی ژمارەیەکی زۆر سەرباز و جەردەوان دەستی بە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆن کرد. بەپێی زانیارییەکان لە کاتی ئۆپراسیۆنەکەی سوپای تورکیادا لە ناوچەکانی شرنەخ، وان و جۆلەمێرگ شەڕ ڕوویداوە. هاوکات جموجوڵی کۆپتەرەکانی تورکیا زۆر زیادیان کردووە.[1]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153231/0010.JPG=KTML_Photo_Alt=سەربازانی تورکیا دەوروبەری شاری دێرسم دەسووتێنن=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153231/0010.JPG=KTML_Photo_End=
بەهۆی ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیای داگیرکەر لە هەموو شوێنێکی شاری #دێرسم# ئاگر دەکەوێتەوە. ئاگرکەوتنەوەکان لە ناوچەکانی کووتوودەرە، هارسی، ئارەکی، زارگۆڤیت و ئاهبانۆس بەردەوامە. بەپێی زانیارییەکان لە ناوچەی پیلڤەنک-یش ئاگر لە دارستان بەربووە و تەشەنەی کردووە.[1]
$باشووری کوردستان$
- ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی کوردستان، وێنەگرتنی دەنگدەرانی لەکاتی دەنگدان هەڵوەشاندەوە.[4]
- #ئازاد تۆفیق#، پارێزگاری نوێی #هەڵەبجە# لە بەردەم #نێچیرڤان بارزانی# سەرۆکی حکومەتی هەرێم و #کەریم سنجاری# وەزیری ناوخۆ سوێندی یاسایی خوارد بۆ وەرگرتنی پۆستەکەی.[3]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153231/0008.JPG=KTML_Photo_Alt=پارێزگاری نوێی هەڵەبجە سوێندی یاسایی خوارد=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153231/0008.JPG=KTML_Photo_End=
- دواڕۆژی بانگەشەی لایەنەکان بۆ هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستان.[2]
- وەزیری تەندرووستی حکومەتی هەرێم هەریەک لە بەشەکانی پاراستنی ددان، منداڵی نەبەکام و ئیکۆی دڵی لە شارۆچکەی #ڕانیە# کردەوە.[3]
- لە نزیک شەقامی پشتێنەی #کەلار#، لەنێو ئۆتۆمبێلێکەوە تەقە لە ئافرەتێک دەکرێت و دەکوژرێت. ئەو ئافرەتە ناوی (ش، ع، م) ە و تەمەنی 23 ساڵ و دانیشتووی شارۆچکەی کەلارە.[3]
- فڕۆکەکانی هاوپەیمانان چەکدارانی #داعش# لە چیای قەرەچووغ بۆردووماندەکەن و سێ چەکدار کوژراون.[4]
- حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند بە بۆنەی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستانەوە تەنیا ڕۆژی 30 ئەیلول پشووی ڕەسمی دەبێت.[5]
- سەرکەوت حەسەن، ناسراو بە #سەرکەوتی کوبە#، دوای ئەوەی ڕیزەکانی گۆڕانی جێهێشت و بەفەرمیگەڕایەوە ناو یەکێتی.[5]
- بەهۆکارێکی نادیار کچێکی گوندی #جەلکان#ی شارۆچکەی پشدەر گیانی لە دەستدا و وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین-یش دەڵێت: دوو ژنی تری هەمان گوند بەهۆی ناجێگیری باری تەندرووستییان ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی #سلێمانی# کراون.[3]
- لە شارۆچکەی #سەید سادق# بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە، شەڕ درووستبووە و کوژراوێک و دوو برینداری لێکەوتووەتەوە.[4]
- ژمارەیەکی زۆر سەربازی تورک بە زرێپۆش و ئۆتۆمبێلی سەربازی و بلدۆزەر و کەرەستەی هەڵکەندنی زەوییەوە، هاتنە ناو گوندی شاپان-ی سەربە شارەدێی #سیدەکان# لە شارۆچکەی #سۆران#ی سەر بە پارێزگای #هەولێر#، بەو بەهانەیەی دەیانەوێت دەرگایەکی سنووری لەنێوان باشوور و باکووری کوردستاندا بکەنەوە.[6]
$دەرەوەی کوردستان$
- سەردانی ئەردۆگان بۆ ئەڵمانیا.[2]
- دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا لەسەر سکاڵای ئەشکەنجەدانی #عەبدوڵڵا ئۆجەلان# ڕایگەیاند، بەڵگەکان وەک پێویست سەلمێنەر نین.[1]
- پێش ئەوەی #ئەردۆغان# سەرۆک کۆماری تورکیا بڕوات بۆ ئەڵمانیا، کوردستانیان و دۆستەکانیان چالاکیی ئیدانەکردنی ئەردۆغان و پێشوازیکردن لە ئەردۆغانیان دەستپێکرد.[1]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153231/0012.JPG=KTML_Photo_Alt=ئومێد ئاجار=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153231/0012.JPG=KTML_Photo_End=
- لە شاری ئینگۆلستادی ئەڵمانیا گەنجێکی کورد بەناوی ئومێد ئاجار لە دژی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵڵا ئۆجالان، ڕێبەری #پەکەکە# و چوونی ئەردۆغان بۆ ئەڵمانیا ئاگری لە جەستەی بەردا و خۆی سووتاند.[6]
- محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی پەڕڵەمانی ئێراق لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەڕڵەمانی ئێراق لەبارەی بەربژێرەکانی پۆستی سەرۆککۆماریی ئێراق ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی خۆیان بۆ پۆستی سەرککۆمار بەربژێرکردووە 31 کەسن، بەڵام تەنیا حەوت کەسیان مەرجەکانیان تێدایە.[4]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان