$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- شەوی ڕابردوو، هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی، لە سنووری شاری #سەڵماس#، دەسڕێژیان لە ژمارەیەک لە #کۆڵبەر#انی کورد کردووە، کە لە ئاکامدا دوو کۆڵبەری کوردی خەڵکی سەڵماس بریندار بوون. شوناسی ئەو دوو کۆڵبەرە کوردە، بە ناوەکانی عەبدولعەزیز فەنەکی و میرحاج عەلیزادە ڕاگەیەندراوە.[2]
$باشووری کوردستان$
- لە کاتژمێر 3:30 خولەکی ئەمڕۆوە فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا بە هاوکاریی فڕۆکەی سیخوڕیی بۆردوومانی چیای گارە و دەشتی کافیە-ی سەر نە ناوچەی #شیلادزێ# دەکەن.[1]
- لە سنووری خانەقین، شەوی ڕابردوو لە گوندی یوسف بەگ بۆمبێکی دەنگی لە نزیک ماڵی ئەفسەرێکی ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق تەقیەوە، هاوکات دوو گوللە هاوەن ئاڕاستەی گوندی موبارەک کرا و لەناو #خانەقین#-یش پۆلیسێک بریندار کرا.[1]
- لە نێوان هەردووو شارۆچکەی #کفری# و دووز#خورماتوو# فڕۆکەیەکی جەنگی کەوتە خوارەوە. [3]
- ئیدارەی #گەرمیان# داوا لە هاوڵاتیان دەکات لەدوای تەواوبوونی پڕۆسەی هەڵبژاردن تەقەی خۆشی نەکەن و هۆشداریشدەدات لەوەی هەر کەسێک سەرپێچی بکات ڕووبەڕووی یاسای دەکەنەوه.[3]
- عەبدوللەتیف ڕەشید، کاندیدی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق، لەبارەی خۆکاندیدکردنی بۆ ئەو پۆستە، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیی ئەنجامدا. عەبدوللەتیف ڕەشید، لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەکەدا، ئاماژەی بەوەکرد، کە بەردەوامە لە خۆکاندیدکردنی، بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار و داواشی لە سەرکردایەتی یەکێتی کردووە کە هاوکاری بن.[1]
- شارەوانی #سلێمانی# ڕایدەگەیەنێت: مۆڵەتی یەک مانگ دەدەینە قەوارەکان بۆ لابردنی دروشم و پۆستەرەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن و دەڵێت: بە پێچەوانەوە بەپێی زۆری و کەمی پۆستەر و وێنەکان سزای لایەنەکان دەدەین.[3]
$دەرەوەی کوردستان$
- بەبەشداری هەزاران کەس لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا سەرۆک کۆماری تورک ڕەجەب تەیەب #ئەردۆغان# شەرمەزارکرا. لە خۆپیشاندانەکەدا دروشمی ' بکووژ ئەردۆغان' و' بەخێرنەهاتی ئەردۆغان وترایەوە'.[4]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان