$باکووری کوردستان$
- شەوی ڕابردوو، زینەت ئالگان هاوسەرۆکی #دەبەپە# لە نسێبین، جەنگیز کۆک هاوسەرۆک شارەوانیی نسێبین و ئەمینە ئاکیوز ئەندامانی ئەنجوومەنی شارەوانیی نسێبین تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوون. ئاکیوز باری تەندروستیی ناجێگیرە.[4]
- جەنگیز چیچەک، ئیبراهیم بیلمەز، فوئاد جۆشجاک پارێزەرانی #عەبدوڵڵا ئۆجەلان# ڕێبەری #پەکەکە#، ئەمڕۆ جارێکی دیکە بۆ بینینی ئۆجالان سەردانی داواکاری گشتیی دەوڵەتی تورکیان لە بورسا کرد، بەمەس ژمارەی ئەو داواکارییانەی پارێزەران پێشکەش بە دادگاکەیان کردووە، بوو بە 762 جار.[5]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- کاسبکارێکی کورد بە ناوی سەلاح ئەسفەندوەند تەمەن 28 ساڵ خەڵکی شاری #مەهاباد# بە هۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی گیانی لە دەستدا.[3]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/156677/0006.JPG=KTML_ImageCaption_Title=سەلاح ئەسفەندوەند=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=ff0000=KTML_ImageCaption_Caption=سەلاح ئەسفەندوەند=KTML_ImageCaption_End=
- #کۆڵبەر#ێکی کورد بە ناوی یوونس ئیبراهیمی خەڵکی گوندی زێوەی شاری #سەردەشت# بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لە دەسدا.[3]
- کاسبکارێکی کورد بە ناوی فاروق فەیزی کوڕی ئیسماعیل خەڵکی گوندی تەنگیوەر سەر بە شاری #کامیاران# بە هۆت تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە شاری ئەهواز گیانی لە دەسدا.[3]
$باشووری کوردستان$
- لە #پارکی ئازادی# شاری #سلێمانی# سێهەمین فێستیڤاڵی #هەنگوین# بەڕێوەدەچێت و لە ماوەی دوو ڕۆژی فێستیڤاڵدا بە سەدان جۆر هەنگوینی کوردستان نمایش دەکرێت.[1]
- وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایدەگەیەنێت: وڵاتی چیک لقێکی زانکۆی پالاسک لە هەرێمی کوردستان دەکاتەوە و دەشڵێت: خوێندن له و زان#کۆیە# ئه و بوارانە لەخۆدەگرێت کە گرنگن بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە زانستییەکان.[2]
- ژمارەیەک کارمەندی گرێبەست لە ئۆفیسی #دهۆک#ی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق گردبوونەوەکیان ئەنجامدا و داوای دامەزراندن دەکەن.[2]
- #حزبی شیوعی کوردستان#، دژ بە بڕیاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، سەبارەت بە پێدانی خەڵات بەو کەسانەی شوێنی سێ سەرکردەی کەجەکە و پەکەکە، ئاشکرادەکەن، لە #کەلار# گردبوونەوەیەکی ئەنجامدا و تێیدا ئیدانەی ئەو بڕیارەیان کرد و داوایانکرد، کە ئەمریکا بەو بڕیارە نادروستەیدا بچێتەوە.[5]
- لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا ئەمڕۆ بۆ جاری دووەم دابەشکردنی ئاو لە #هەڵەبجە# ڕادەگیرێت و بەهۆیەوە هەندێک لە گەڕەکەکانی شارەکە نزیکەی هەفتەیەکە ئاوی خواردنەوەیان بەدەست نەگەیشتووە، ئەمەش نیگەرانی لای هاوڵاتیان دروستکردووە و داواکارن سەرچاوەی دابیەکێتیی نیشتمانیی کوردستانردنی ئەوی خواردنەوەیان بگوازرێتەوە بۆ سەرچاوەی ئاوی زەڵم.[2]
- سەرچاوەیەک لە هێزەکانی #حەشدی شەعبی# لە شارەدێی گوڵاڵە، ڕایگەیاندووە کە تیرۆرستانی داعش بە 7 گولە هاوەن بۆردوومانی #جەلەولا#-ی کرد بەڵام هیچ زیانی گیانی نەبووە.[4]
- لە نزیک دەریاچەی حەمرینی سنوری شارەدێی سەعدیە، هێزە ئەمنییەکان ڕووبەڕووی چەکدارانی #داعش# بوونەوه و لە ئاکامدا سێ چەکداری داعش کە یەکێکیان بەرپرسی بۆمبڕێژکردنە لەگەڵ پۆلیسێک کوژران.[2]
- #پێشمەرگە#یەک بەناوی شێرزاد محەمەد ئەمین، کە سەر بە لیوای 16یە، ئەو پێشمەرگەیە دانشتوی شاری #کەرکووک#-ە، بەمەبەستی سەردان هاتووەتە ماڵی باوکی، دواتر دەچێتە حەوشەی ماڵەکە و دەدرێتە بەر دەستڕێژی گولە و بریندار دەبێت، بەڵام دوای چەند خولەکێک بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەسدا.[5]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/156677/0011.JPG=KTML_ImageCaption_Title=شێرزاد محەمەد ئەمین=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=شێرزاد محەمەد ئەمین=KTML_ImageCaption_End=
$رۆژئاوای کوردستان$
- لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێکدا کە چەتە و سەربازانی تورکیای داگیرکەر لە ناوچەی بلبلێ جێگیریان کردوون، 5 کەسی خانەوادەیەک گیانیان لەدەستدا. ناوی 2 لە قوربانییەکانی تەقینەوەی مینەکە ئاشکرا بوو کە بریتین لە ئیسماعیل ئیبیش ئیسماعیل و هەمزە ئیبیش ئیسماعیل.[4]
$دەرەوەی کوردستان$
- لەلایەن داواکاری گشتیی کۆماری تورکیا لە بیویوک چەکمەجەی ئیستەنبول، سکاڵایەکی تر لە دژی هونەرمەند #فەرهاد تونچ# تۆمار کرا. هۆکاری تۆمارکردنی سکاڵاکە بۆ بڵاوکردنەوەی تویتێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر دەگەڕێتەوە. لە سکاڵاکەدا ئیدعای ئەوە کراوە، فەرهاد تونچ سوکایەتیی بەسەرۆک کۆمار کردووە.[4]
- کۆمەڵەی سویفت بۆ پەیوەندی دارایی نێودەوڵەتی ئاشکرای کرد، وەک پابەندبوون بەسزا ئابوورییەکانی ئەمریکا، لەسەرەتای ئەم هەفتەیەوە هەموو خزمەتگوزارییەکانی لەگەڵ بانکە ئێ#ڕانیە#کان بچڕاند، یەکێتی ئەوروپاش نیگەرانی خۆی دەربڕی بەرامبەر بڕیارەکە.[2]