$باکووری کوردستان$
- #ئەردۆغان# سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، لە تەقینەوەکەی #شەمزینان#دا 4 سەرباز کوژراون و 20 سەربازی تریش بریندار بوون. سەرچاوە هەرێمییەکانیش باس لە کوژرانی سەربازی زیاتر دەکەن.[4]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- بەرپرسی میراتە فەرهەنگییەکانی پارێزگای #کرماشان# ڕایگەیاند: پەیمان محەممەدی، هونەرمەندی کرماشانی، لە بواری پیشە دەستییەکان، پاش هەڵسەنگاندنی لێژنەی داوەران، خەڵاتی نێونەتەوەیی وەرگرت.[6]
- دوو هاووڵاتیی کورد لە #بۆکان# بە ناوەکانی هاشم و حەسەن فەتحی لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران.[6]
$باشووری کوردستان$
- ڕێکخراوی تاکۆ بە هاوبەشی لەگەڵ نوسینگەی #سلێمانی# مافی مرۆڤ بە هاوکاری و سەرپەرشتی پارێزگاری سلێمانی دیداری بەرەنگاری دیاردەی چەکداری و تاوانەکانی کوشتن و خۆکوشتن لە هەرێمی کوردستان سازدەکات.[1]
- مامۆستایانی ناڕازی لە سنوری شارەدێی #بالیسان#ی سەر بە پارێزگای #هەولێر# ڕایدەگەیەنن: بەهۆی پێنەدانی دەرماڵەکانی وانەبێژی، لە ئەمڕۆوە بایکۆتی خوێندنیان دەستپێکردووە.[2]
- لە کاژێر 8:05 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ، دوو فڕۆکەی هاوپەیمانان بەچڕی بۆردوومانی پێگەکانی #داعش# لە سنووری چیای قەرەچووخ کرد.[3]
- شەوی ڕابردوو نارنجۆکێکی دەستی فڕێدراوەتە ماڵێک لە #قەڵادزێ#، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە و تەنیا شوشەی پەنجەرەی ماڵەکەی شکاندووە.[3]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/156679/0009.JPG=KTML_ImageCaption_Title=خورماتوو.. تەقینەوەیەک برینداری لێدەکەوێتەوە=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=خورماتوو.. تەقینەوەیەک برینداری لێدەکەوێتەوە=KTML_ImageCaption_End=
- سەرچاوەیەک لە ئاسایشی شارەدێی زینانە ئەمڕۆ ڕایگەیاند: سەعات 11ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە کاتی چوونی هاووڵاتییەک بە ناوی هێمن عەلی بۆ کێڵانی زەوی و زار لە گوندی شۆراو لە ڕۆژهەڵاتی شارۆچکەی #خورماتوو# لە ناوچەی داوی لە ڕێگادا بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلەکەیدا دەتەقێتەوه و به و هۆیەشەوە بریندار دەبێت، وتیشی: خۆشبەختانە برینەکەی سوکه و ڕەوانەی نەخۆشخانەی شارۆچکەی #کەلار# کراوە.[1]
- لە شارۆچکەی قەڵادزێ گردبوونەوەیەک دژی بڕیاری ئەمریکا بۆ دیاریکردنی خەڵات لەبەرامبەر ئاشکراکردنی شوێنی سێ سەرکردەی #پەکەکە# و کەجەکە ئەنجامدرا، تێیدا ئەو بڕیارە شەرمەزارکرا و وەک درێژەپێدەری پیلانگێڕی نێودەوڵەتی دژی کورد بیندرا.[4]
- هاوشێوەی بەشێک لە شار و شارۆچکەکانی تری باشوری کوردستان، لە شارۆچکەی سەید سادق-ی سەر بەپارێزگای سلێمانیش بە گردبوونەوەیەک ئیدانەی بڕیارێکی ئەمەریکا کرا سەبارەت بە پێدانی بڕێک پارە لە بەرامبەر ئاشکراکردنی شوێنی سێ سەرکردەی کورد.[5]
- دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە شارۆچکەی #دەربەندیخان# سەر بە پارێزگای سلێمانی، گردبوونەوەیەکی جەماوەری لە دژی بڕیارەکەی ئەمریکا سەبارەت بە دۆزینەوەی شوێنی هەر سێ سەرکردەی کورد #جەمال بایک# و #موراد قەرەیڵان# و #دوران کاڵکان#، گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی ئەنجامدرا.[5]
$رۆژئاوای کوردستان$
- ئەنجوومەنی سەربازی منبج ئاشکرای کرد کە چەتەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر هاووڵاتیانی مەدەنی منبجیان کردووتە ئامانج. مەجلیسی سەربازی منبج ئەوەی خستەڕوو لەگوندی هەرمان کەدەکەوێتە باکووری ڕۆژهەڵاتی منبج، لەکاتی ئەوەی کە خەریکی چاندنی زەیتوون بوون لەلایەن سوپای تورکیای داگیرکەرەوە کراونەتە ئامانجی گوللە.[4]
- چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورک لە #عەفرین# ژنێکی تەمەن 80 ساڵانیان ڕفاند و دوای دزینی پارە و زێرەکانی خنکاندیان.[5]
$دەرەوەی کوردستان$
- سەرۆککۆماری تورکیا بەردەوامە لە هەڕەشەکانی درێژەپێدانی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە باشووری کوردستان و دەڵێت ''بەردەوامین لەبەرەوپێشچوون بۆ ڕووخاندنی #قەندیل# و #شنگال# بەسەر تیرۆریستاندا.[3]
- سەرکۆماری ئێران ڕایگەیاند: گەمارۆکانی سەر وڵاتەکەی هیچ کاریگەرییەکی لەسەر ئابووری ئێران نەبووە، دەڵێت: ئەمریکا تەنها دەیەوێت فشار بخاتەسەر هاووڵاتیانی ئێران.[2]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان