$باکووری کوردستان$
- تونا ئایدن هاووتەبێژی ئەنجوومەنی گەنجانی #هەدەپە#، کە لە ئۆپەراسیۆن پاکتاوی سیاسیی دەوڵەتی تورکیا لە دژی گەلی کورد دەستگیرکرابوو، بە تۆمەتی ئەندامبوون لە ڕێکخستن دا بڕیاری زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنرا.[2]
- وتەبێژی ئەنجومەنی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کەجەکە وەڵامی لێدوانێکی #ڕەجەب تەیب ئەردۆغان#ی سەرۆک کۆماری تورکیا دەداتەوە و دەڵێت: دەبێت ئەردۆغان و ئاکەپە خەونی خاپورکردنی #قەندیل# و لەناوبردنی #پەکەکە# لەگەڵ خۆیان ببەنە ژێر گڵ.[3]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- #کۆڵبەر#ێکی کورد بە ناوی غالب کویەک خەڵکی گوندی دزەوەن سەر بە شاری #مەریوان# لە سنووری ئەو شارە بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی گیانی لە دەسدا.[5]
$باشووری کوردستان$
- ئەمڕۆ لە شاری #هەولێر# کۆمەلێک لەچالاکوانان، مامۆستایان، ڕۆژنامەنووسان و هاووڵاتیانی شاری هەولێر بەئامانجی ئیدانەکردنی بڕیارەکەی ئەمریکا لەدژی 3کادیرە پێشەنگەکەی پەکەکە و بە دروشمی ئێمە شۆڕشگێڕەکانمان نافرۆشین خۆپیشاندانێکیان لە بەردەم کونسوڵخانەی ئەمریکا لە عەن کاوەی شاری هەولێر ئەنجامدا.[2]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/156680/0009.JPG=KTML_ImageCaption_Title=هاووڵاتیانی هەولێر بڕیارەکەی ئەمریکایان ئیدانە کرد=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=هاووڵاتیانی هەولێر بڕیارەکەی ئەمریکایان ئیدانە کرد=KTML_ImageCaption_End=
- ساڵۆنی کوردستانی نوێ کۆڕێک بۆ ناساندن و دابەشکردنی کتێبی ڕازی هۆرامی سازدەکات.[1]
- ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای #کەرکووک# ڕایگەیاند، ماوەی چەند ڕۆژێکە هەناردەکردنی نەوت بۆ ئێران لە کەرکووکەوە ڕاگیراوە، هەروەها زانیاری ئەوە هەیە کە نەوتی کەرکووک لە ڕێگەی بۆریە نەوتییەکانی خاکی هەرێمەوە بەرەو تورکیا هەناردە بکرێتەوە.[2]
- ئەمشەو چەند تیرۆرستێکی داعش هێرشیان کردوەتە سەر گوندی بەنی وەیس سنوری شارەدێی سەعدیە و هاووڵاتیەکیان کوشتوه و یەکێکی تریان بریندار کردوە.[1]
- دژ بەمامەڵەی خراپی کارمەندانی حکومەتی ئیران، بەرامبەر بە شۆفێری ئۆتۆمبێلە بارهەڵگری هەرێمی کوردستان، لە خاڵی سنوری #پەروێزخان#، نزیکەی 600 شۆفێر مانگرتنیان ڕایگەیاند و جموجوڵی بازرگانیان ڕاگرت، دەشڵێن: تا کارمەندەکانی ئێران لە خاڵی سنوری پەروێزخان نەگۆڕدرێن مانگرتنەکە ناشکێنن.[4]
$رۆژئاوای کوردستان$
- لە گوندی تەل قەرەح-ی سەربە ناوچەی ئەحداس-ی شەهبا مینێکی چێنراوی چەتەکانی #داعش# تەقییەوە و بەو هۆیەوە منداڵێکی 12سال تەمەن بەناوی جەبۆ عومەر عەبدۆ کوژرا. ڕاگەیەنرا کە بنەماڵەی جەبۆ عومەر خەلکی گوندی بەراد-ی ناوچەی شێراوای #عەفرین#ن کە دوای داگیرکردنی گوندەکەیان لەلایەن دەوڵەتی تورکیا و چەتەکای بەناچاری ڕوویان لە شەهبا کردووە.[2]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان