$باکووری کوردستان$
- لە ناوچەی قەلقەل-ی سەر بە پارێزگەی #وان# لە باکووری کوردستان بەهۆی بەفر بارینی زۆر چارەنووسی 5 کەس دیار نییە.[2]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- #کۆڵبەر#ێکی کورد بە ناوی ڕەحمانی کتابی تەمەن 40 ساڵ خەڵکی گوندی شێلمان و دانیشتووی گوندی نەنووری شاری #بانە# بە تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری هەنگەژاڵە، گیانی لە دەستدا و هەروەها کۆڵبەرێکی دیکەی کورد بە ناوی محەممەد مەعرووفی تەمەن 20 ساڵ خەڵکی گوندی بژی بە سەختی بریندار بووە.[4]
$باشووری کوردستان$
- لە ڕێگەی دوو فڕۆکەی جەنگییەوە بۆ جارێکی دیکە تورکیا دەستیکردەوە بە بۆردوومانکردنی بەرزاییەکانی دەڤەری #برادۆست# لە سنووری پارێزگای #هەولێر#.[1]
- تەرمی ئه و هاوڵاتییە سیڤیلانەی لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆکەجەنگییەکانی تورکیا لە مەخموور شەهید بوون، بە مەڕاسیمێک بە خاک سپێردران.[2]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/161310/0004.JPG=KTML_ImageCaption_Title=به مەڕاسیمێک شەهیدانی مەخموور به خاک سپێردران=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=به مەڕاسیمێک شەهیدانی مەخموور به خاک سپێردران=KTML_ImageCaption_End=
- دووەمین کۆنفڕانسی هەرێمی #سلێمانی#ی #تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان# لە شاری سلێمانی دەستی پێکرد. لە دوای پێشکەش کردنی گوتەیەک لە لایەن محەمەد عەبدوڵا هاوسەرۆکی گشتیی تەڤگەری ئازادیی، ڕاپۆرتی دوو ساڵی کار و خەبات خوێنرایەوە. دوای نێوەرۆش هەریەک لە شەهێن محەمەد و حاجی ئازاد وەک هاوسەرۆکانی نوێی تەڤگەری ئازادی لە هەرێمی سلێمانی هەڵبژێردران. هەروەها هەڵبژاردن بۆ پێکهێنانی ئەنجومەنی نوێی تەڤگەر لە سلێمانی ئەنجام درا و 19 کەس (13 پیاو و 6 ژن) هەڵبژێردران.[2]
- سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی سوپای تورکیا بۆ سەر #شنگال# و کەمپی پەنابەرانی باکووری کوردستان لە #مەخموور# بەپەیامێک ناودەبات بۆ ئەوانەی بەگوتەی ئەو پشتگیری تیرۆر دەکەن. نوێترین ئاماری قوربانیانی ڕووداوەکەش بڵاوکرایەوە و بەپێی میدیای #پەکەکە# نۆ کەس کوژراون و برینداربوون.[1]
- #کاوە محەمەد#، پەرلەمانتاری عێراق لە فراکسیۆنی گۆڕان، لە دژی هێرشی سەر کامپی 'رۆستم جودی' لەمەخمور، داوای هەڵوێست و هەنگاوی بەپەلە دەکات.[3]
- دژی گۆشەگیرییەکانی سەر #عەبدوڵڵا ئۆجەلان# و بۆ پشتیوانی لەیلا گوڤەن پەرلەمانتاری #هەدەپە# کە لەزینداندا مانی گرتووە، #ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان#- ڕژاک، لە #ڕانیە# مانگرتنی ڕاگەیاند.[3]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان