$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- #ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران# لە ئاگادارییەکدا بۆ بیروڕای گشتی ئیدعاکانی #سازمانی خەبات#ی کوردستانی ئێران بۆ چوونە دەرەوە لەو ناوەندەی ڕەد کردەوە.[6]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/161315/0009.JPG=KTML_ImageCaption_Title=ڕەحمان شوانه=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=ڕەحمان شوانه=KTML_ImageCaption_End=
- #کۆڵبەر#ێکی کورد به ناوی ڕەحمان شوانه خەڵکی گوندی دۆڵەتوو سەر به شاری #سەردەشت#، بە هۆی تەقەی نیزامییە حکوومەتییەکان بریندار بوو و گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانە.[6]
- #شاهۆ سادقی#، چالاکی کرێکاریی خەڵکی شاری #کامیاران#، پاش بانگهێشت لە لایەن دادگاوە، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندان کرا.[6]
- کچێکی کورد، بە ناوی چرۆ نیکزاد، تەمەن 16 ساڵ، کچی عەلی، خەڵکی گوندی سەردۆش، سەر بە شاری #مەریوان#، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم کچە مەریوانییە، بە هۆی بەشوودانی زۆرەملێ لەگەڵ کوڕە مامێکی خۆی، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.[6]
- #سابیر نادری# ئەندازیاری کامپیۆتێر و بەڕێوەبەری کۆمپانیای شەهیر نەرم ئەفزار پوویا، (شهیر نرم افزار پویا)، خەڵکی شاری قوروه، بۆ تێپەڕاندانی 4 ساڵ زیندان دەسبەسەر کرا و بۆ زیندانی ناوەندیی شاری سنە ڕاگوێزرا.[6]
$باشووری کوردستان$
- فڕۆکەخانەی #عەربەت# بە فەرمی ناسێندرا و بڕوانامەی حەوتەمین فڕۆکەخانەی عێراق و سێهەمین فڕۆکەخانەی هەرێمی کوردستانی وەرگرت.[3]
- کەسوکاری دوو شەهیدەکەی خۆپیشاندانەکانی ساڵی ڕابردووی ڕانیە دەڵێن، تا ئێستا بکوژانی کوڕەکانیان دەستگیر نەکراون، داواش دەکەن یاسا سەروەر بێت و بکوژان سزا بدرێن.[4]
- دانیشتوانی شارەدێی #سەرکەپکان#ی سەر بە ئیدارەی ڕاپەڕین لە سنوری پارێزگای #سلێمانی#، بەهۆی نەبوونی کارەباوە خۆپیشاندانیان ئەنجام دا و بۆ ماوەی کاتژمێرێک ڕێگای سەرەکیی #ڕانیە# - #سۆران#یان داخست.[4]
- ئەمڕۆ لەبەردەم بینای پارێزگای #هەولێر#، نوێنەرانی چوار هەزار بەشداربووی پرۆژەی خانووەکانی گوندی کۆریی گردبوونەوەیەکیان ئەنجام دا و تێیدا داوایان کرد بە زووترین کات چارەنووسی ئەو خانوانەیان ئاشکرا بکرێت.[4]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/161315/0008.JPG=KTML_ImageCaption_Title=کەسوکاری شەهیدانی ڕانیە داوای سەروەریی یاسا دەکەن=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=کەسوکاری شەهیدانی ڕانیە داوای سەروەریی یاسا دەکەن=KTML_ImageCaption_End=
- کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق، بە نوسراوێکی فەرمی، حکومەتی هەرێمی ئاگادار کردووەتەوە لەبارەی داخستنی بارەگاکانی تەڤگەری ئازادی و دەڵێت، کە تەڤگەر ئازادیی پارتێکی فەرمییەو بۆی هەیە لە هەموو عێراق-دا کاری سیاسی بکات و بارەگای هەبێت.[4]
- فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە نزیک کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە #مەخموور# بۆردوومانی چەتەکانی #داعش# دەکەن.[4]
- جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی 2ی یەکێتی لە #کەرکووک#، ڕایگەیاند، دەستەی دەستپاکی کەرکووک سکاڵای لەسەر ڕاکان جبوری، پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکووک تۆمار کردووە و فەرمانی دەسگیرکردنی بۆ دەرکراوە.[4]
$رۆژئاوای کوردستان$
- لە ڕۆژئاوای منبج لە نێوان گروپێک چەتە بە ناوی ئەحفاد ئەل ڕەسوڵ و سوپای تورکی داگیرکەر شەڕ ڕوویدا.[2]
- ئەمڕۆ بە سەدان دانیشتووی ناوچەی #سەرێکانی#، لە هەموو پێکهاتەکانی لەبەردەم ماڵی گەل کۆبوونەوە و بەرەوە هێڵی سنووری بەڕێکەوتن، تا وەک قەڵغانی زیندوو ڕێگە لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بگرن.[4]
$دەرەوەی کوردستان$
- #عادل عەبدولمەهدی#, سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت: لەبارەی بۆردومانەکەی تورکیا بۆ سەر #شەنگال# ئاگادارکردنەوەیەکمان داوەتە باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا کە ئه و کردەوانە ڕەتکراوەن لای ئێمە.[1]
- وێنەکانی تاوان و شەڕەکانی دەوڵەتی تورک لە ناوچەی سووری #ئامەد# لە کاتی بەرخودانی خۆبەڕێوەبەریدا لە شارەوانیی شاری لاهای (دێنهاخ)ی هۆڵندا نمایشکران.[2]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/161315/0007.JPG=KTML_ImageCaption_Title=لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە: 19-12-2018=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە: 19-12-2018=KTML_ImageCaption_End=
- دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، داعشیان لە سووریا تێشکاندووە و شەڕی ئەو گرووپەش تاکە هۆکاری مانەوەی هێزەکانیان بوو لە سووریا.[3]
- ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لەزاری چەند بەرپرسێکی باڵای ئەمریکییەوە بڵاویکردۆتەوە، ئیدارەی واشنتۆن دیراسەی کشانەوەی هێزەکانی خۆی دەکات لەسوریا بەشێوەیەکی یەکجاریی.[1]
- ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی لە چەند سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوەوە ئاشکرایکرد، هێزەکانی ئەمریکا خۆیان ئامادەدەکەن بۆ کشانەوە لە باکووری سووریا.[3]
- یەکەم کاردانەوەی ناڕەزایی دژی بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریادا لە ناوخۆی پارتی کۆمارییەکان دەرکەوت کە بڕیارەکە بە هەڵەیەکی گەورە ناوزەند دەکات.[5]
- بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئاشکرایکرد، ئیسرائیل تاوتوێی بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا دەکات و کاریش لەسەر پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل دەکات.[5]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان