$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- ئیدارەی ئیتلاعاتی #مەهاباد#، هەرمان وتمانی، بەرپرسی گشتیی ماڵپەڕی هاژە، پژمان ئیسماعیلنژاد و پۆڵا ئاغاز هەواڵنێرانی هاژه، پەخشان قەلەندەری، بەرپرسی ئەنجوومەنی سەبزئەندیشانی جەوانی مەهاباد، فریا ڕەشئەحمەدی و سەیدحەسەن سەیدهادی لە چالاکانی ژینگەپارێزی و لە ئەندامانی ئەو ئەنجومەنەی بەگشتی بانگهێشت کردووە. هێزە ئیتلاعاتییەکان، هۆشدارییان بەو 6 هاووڵاتییە کوردە داوە، کە دەست لە چالاکییەکانیان هەڵ بگرن. ئەو 6 هاوڵاتییەی شاری مەهاباد، بە دنەدانی بیروڕای گشتی و پڕۆپاگەندە بۆ بیری ناسیۆنالیزمی کوردی تاوانبار کراون.[3]
- لە ماوەی یەک حەوتووی ڕابردوودا، ئەنسار ئەدوایی، فەردین ئەدوایی، زانیار مورادی و حەمید ئەحمەدی، خەڵکی گوندەکانی سلێن و دەگاگا، لە ناوچەی هەورامانی سەر بە #سەوڵاوا#، که لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی سەر به ئیتلاعاتی س#پاوە# دەسبەسەر کرابوون، بە شێوەی کاتی لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی سپای #مەریوان# ئازاد کران. ئەم چوار هاووڵاتییە کوردە پاش تەواوبوونی قۆناغی لێپێچینەوە بە شێوەی کاتی ئازادبوون.[3]
$باشووری کوردستان$
- لە بارەی کەیسی سوتانی سێوان قادرەوە گروپێک لە چینوتوێژە جیاوازەکانی شاری #هەولێر#، داوایەک ئاراستەی حکومەت و پەرلەمانی هەرێم دەکەن، تێیدا داوای بە لاڕێدانەبردنی کەیسەکە دەکەن و چەند خاڵێک دەخەنەڕوو، لەخالەکانیشدا هۆشداری دەربارەی دراما بیانییەکان و مەترسییەکانی دراوە.[2]
- لە شاری #سلێمانی# کەمپەینێک بەمەستیی پشتیوانیی لە #تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان# و بۆ کۆتاییهێنان بە گوشارەکانی سەریان، ڕاگەیەندرا، کە واژۆی 93 کەسایەتیی، ڕۆشنبیر، ئەکادیمیی، ڕۆژنامەنووس و چالاکی کۆمەڵگەی مەدەنیی لەسەر بوو.[2]
$رۆژئاوای کوردستان$
- ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی سەربازیی منبج ڕایگەیاند، چەتەکانی قەڵغانی فوراتی تورکیای داگیرکەر بە چەکی قورس و مامناوەند هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکان و خاڵەکانی ئەنجوومەنی سەربازیی منبج لە گوندی مەحسەنلی لەسەر هێڵی ساجور.[1]
- لە نزیک گوندی محەمەدییە سەربە جندرێس لە #عەفرین#، #یەپەگە# چالاکییان لە دژی گروپێکی فەیلەق شام ئەنجامداوە و بەهۆیەوە سێ چەتە کوژراون و دوو چەتەی تریش بریندار بوون.[1]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان