$باکووری کوردستان$
- شەوی ڕابردوو، لە ناوچەی ئاداکلی لە پارێزگای چەولیک بومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.1 پلە بە پێوەری ڕێختەر ڕوویدا.[1]
- هێزە چەکدارەکانی ڕژێمی تورک ئەمڕۆ لە ناوەندی مێردین و ناوچەکانی مێردین هەڵیانکوتایە سەر دەیان ماڵ. لەو هەڵکوتانەدا عەلی سینجار هاوسەرۆکی #هەدەپە# لە مێردین، عابدین ئونای، خەلیل یاگان و عادل باشاران بەڕێوەبەرانی هەدەپە لە شاری مێردین دەستگیرکران.[1]
- بێریتان ئۆنەن ئەندامی ئەنجوومەنی ناوەندیی پارتی دیموکراتیکی هەرێمەکان (#دەبەپە#) لە ناوچەی سەیهانی ئەدەنە لە ماڵەکەی خۆیدا لەلایەن پۆلیسەکانی دەوڵەتی تورکەوە دەستگیرکرا.[1]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- بە پێی هەواڵێکی #کۆڵبەر# نیوز، لەسەر سنوورە دەستکردەکانی نێوان باشور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان چوار کۆڵبەر، کە خەڵکی هەورامان و #مەریوان#-ن لەلایەن هێزەکانی باشوری کوردستانەوە دەستگیرکراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.[3]
$باشووری کوردستان$
- کارمەندانی تەندروستی و کۆمیتەی مانگرتن لەخواردن بۆ لابردنی گۆشەگیری سەر #عەبدوڵڵا ئۆجەلان# ڕێبەری #پەکەکە#، شەش هەزار و 200 واژۆیان کۆکردەوە و لەگەڵ دۆسییەیەک دایانە نوێنەرایەتی #نەتەوە یەکگرتووەکان# لە هەرێمی کوردستان.[3]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/182377/0004.JPG=KTML_Photo_Alt=لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە: 07-02-2019=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/182377/0004.JPG=KTML_Photo_End=
- #سەنتەری میترۆ#، داوای ئازادکردنی دەستگیرکراوەکانی ڕاپەڕینەکەی #شیلادزێ# دەکات و ڕاشیدەگەیەنێت: فەرزکردنی کۆت و بەند لەسەر فەزای مەدەنی هەوڵێکی شکستخواردووی هێزە ئەمنییەکانە بۆ بێدەنگکردنی خەڵک لە ئاست ئەو پێشێلکارییانەی سوپای داگیرکەری تورکیا بەرامبەر خەڵکی مەدەنی ئەنجامی دەدەن.[3]
- لەسەر ڕێگای گشتی نێوان #شەنگال# و تل عوزێر، گۆڕێکی بەکۆمەڵ لەلایەن یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال- #یەبەشە#، دۆزرایەوە.[3]
$دەرەوەی کوردستان$
- سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند، ئەگەر ئەمریکا لە ڕەفتارەکانی ڕابردووی بەرامبەر بە تاران پەشیمان ببێتەوە و بەڕێزەوە قسە لەگەڵ گەلی ئێران بکات، ئەو کاتە ئێمەش تۆبەکەی قبوڵ دەکەین.[2]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان