$باکووری کوردستان$
- تیپی وەرزشی جیزرە سپۆرت کە تیپێکی تۆپی پێیە، بۆ بەشداریکردن لە یارییەک لە جزیر-ی باکوری کوردستانەوە چووبوونە ئەنتالیا، تووشی هێرشی نەژادپەرەستانەی لایەنگرانی تیپی بەرامبەر هاتن. پێش ئەوەی یارییەکە دەستپێبکات، لایەنگرانی تیپی بەرامبەر دژی جزیرە سپۆرت دروشمی نەژادپەرەستانەیان وتەوە، دوای یارییەکە گروپێک لە لایەنگرانی تیپی بەرامبەر هێرشیان کردە سەر یاریزانانی تیپی جزیرە سپۆرت و سێ یاریزانیان و ڕاهێنەرێکیان برینداربوون و بە ناچاری شارەکەیان جێی هێشت.[3]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/182388/0004.JPG=KTML_ImageCaption_Title=لە ئەنتالیا هێرش کرایە سەر یاریزانانی جزیرە سپۆرت=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=لە ئەنتالیا هێرش کرایە سەر یاریزانانی جزیرە سپۆرت=KTML_ImageCaption_End=
- دادگەیەکی دەوڵەتی تورک جارێکی دیکە بڕیاری دا کە ئه و منداڵانەی لە کاتی هێرشەکانی سەر ناوچەی نسێبین دەستگیر کراون، بە زیندانیکراوی بمێننەوە.[3]
- کاتژمێر 19:31 بە کاتی باکووری کوردستان، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.2 ناوچەی سەرا-ی شاری #وان#ی هەژاند. بە گوێرەی زانیارییەکان بوومەلەرزەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێ نەکەوتووەتەوە، بەڵام ترسی لای هاوڵاتییانی دروست کردووە. لایەنەپەیوەندیدارەکان ڕایانگەیاند، چەقی بوومەلەرزەکە لە قووڵایی 5 کم لەژێر زەویدا بووە.[3]
$باشووری کوردستان$
- یەکێتی ڕایدەگەیەنێت: تا پرسی پارێزگاری کەرکووک یەکلانەکرێتەوە بەشداری کۆبوونەوەی پەرلەمان و پێکهێنانی حکومەت ناکەن.[2]
- کۆبوونەوەی #پەرلەمانی کوردستان# بۆ چەند کاژێرێک دواخرا و پاشتر بەبێ فڕاکسیۆنی یەکێتی دەستی بە کۆبوونەوەکانی کرد.[1]
- هەریەک لە #حزبی شیوعی کوردستان# و #یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان# دەنگیان بە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی پەڕڵەمان نەدا.[1]
- میدیاکانی یەکێتی باس لەوە دەکەن کە پەڕڵەمانتارانی گۆڕان دەنگیان بە کاندیدەکانی پارتی داوە.[2]
- سەرۆک و جێگری سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێردران، #ڤالا فەرید# بە سەرۆکی پەرلەمان و #هێمن هەورامی#، وەک جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و #مونا قەهوەچی# بە جێگری دووەم هەڵبژێردران.[6]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/182388/0014.JPG=KTML_ImageCaption_Title=بەڵگەنامەکانی ئەمڕۆ: 18-02-2019=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=بەڵگەنامەکانی ئەمڕۆ: 18-02-2019=KTML_ImageCaption_End=
- بڕیاربوو ئەمڕۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای #کەرکووک# ئەنجامبدرێت، بەڵام بەهۆی ڕێکنەکەوتنی پارتی و یەکێتی ئەنجامدانی هەڵوەشایەوە.[1]
- ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی پەیامێک ئاراستەی پارتی دەکات و داوادەکات پابەندبێت بە ناوەرۆکی ڕێککەوتنی 5ی شوبات و دەشڵێت: ئەگەر دەیانەوێت خۆشگوزەرانی بۆ خەڵک بێتەکایەوە، ئەوا دەبێت بە بەشداری هەموومان حکومەت پێبهێنرێت.[5]
- ئەمشه و ژمارەیەک چەکداری داعش پەلاماری دانیشتوانی گوندی حسێن مەمەیان لە #خانەقین# داو و شەڕ و پێکدادان ڕوویدا، لە ئەنجامدا شوانێک بە سەختی برینداربوو.[2]
- ئەمشه و ژمارەیەک لە تیرۆرستانی داعش پەلاماری گوندی عەساکرەیان لەشارەدێی سەعدیە دا، لەئەنجامی ئه و پەلامارەدا دوو چەکداری داعش برینداربوون و چەکدارێکی #حەشدی شەعبی#ش بەسەختی پێکراوە.[2]
- کارمەندانی خۆبەخشی ناوەندە تەندروستییەکان، لە سنوری ئیدارەی #گەرمیان#، بۆ جاری سێیەم گردبوونەوە و داوای دامەزراندنیان کرد، داواکارییەکانیان بە یاداشتێک گەیاندە ئیدارەی گەرمیان.[4]
$دەرەوەی کوردستان$
- وەزیری بەرگری فەرەنسا سەبارەت بە چارەنووسی کورد کە هێشتاش لەگەڵ #داعش#-دا دەستەو یەخەن، هۆشداریی دەدات و ڕایدەگەیەنێت: نابێت ڕێگە بدەین کوردەکان دوای کشانەوەی ئەمریکا لە سوریا جارێکی دیکە لە سوریا ببنە قوربانی.[4]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان