$باکووری کوردستان$
- چالاکی دانیشتن کە #هەدەپە#ییەکان لەدژی کودەتای قەیوم بەسەر گەورە شارەوانییەکانی #ئامەد# دەستیانپێکردووە، لە کۆڵانی لیسە بەردەوامە.[1]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- بە نیشانەی ڕێزگرتن لە شەهیدان شەریف باجوەر، ئومید کۆنەپۆشی و دوو هاوڕێکەی دیکەیان، پاسکیل سوارانی شاری بانە، مەودای 143 کیلۆمیتریی ئەو شارە هەتا #مەریوان#، دەپێون.[2]
- چواردەهەمین شانۆی سەرشەقامی مەریوان، بە بەشداریی 11 وڵاتی جیهان، دەستی پێکرد.[2]
$باشووری کوردستان$
- چوار گولله هاوەن له چەمی ڕۆخانەوە ئاراستەی گه ڕەکی ئیمام زەینەلعابدین-ی #داقوق# کراوه، کە دوو لە گوللە هاوەنەکان لە نزیک تەکیەی ئیمام زەینەلعابدین کەوتونەتە خوارەوە و دوو گوڵە هاوەنەکەی دیکە کەوتوونەتە ناو یاریگای خوماسیی تۆپی پێ، کە بووه هۆی برینداربوونی ژمارەیەک یاریزانی ناو یاریگاکه و شەهدبوونی دوو منداڵ، کە برابوون بەناوەکانی ئەحمەد حەسەن و محەمەد حەسەن کە یەکێکیان تەمەنی 10 ساڵ بووە.[1]
$رۆژئاوای کوردستان$
- لە شاری #حەسەکە#ی ڕۆژئاوای کوردستان کۆبوونەوەی ساڵانەی قەسەدە بە بەشداری 600 ئەندام و فەرماندە بە دروشمی لە تێکشکاندنی تیرۆریزمەوە بەرەو سەقامگیری دەستی پێکرد.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان