$باشووری کوردستان$
- ئاسایشی #سلێمانی# بەبیانووی نەبوونی مۆڵەت، ڕێگریی لە سازدانی کۆڕێک کرد کە کەمپەینی دژی داگیرکاریی تورکیا بە هاوکاریی #کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان#-کەنەکە ڕێکیانخستبوو.[3]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/362595/0007.JPG=KTML_ImageCaption_Title=لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 03-09-2019=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 03-09-2019=KTML_ImageCaption_End=
$رۆژئاوای کوردستان$
- دەوڵەتی تورک و گرووپە چەتەکانی کە #عەفرین#یان داگیر کردووە، لە ماوەی ئەم دوو ڕۆژەی دواییدا، 20 کەسی سڤیلی تریان ڕفاند. لە دوو مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 500 کەس ڕفێندراون.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- لەنێو 50 بیرمەند و زانای جیهانیی بوارە جۆراوجۆرەکان، پرۆفیسۆری کورد #کۆچەر بیرکار# لەلایەن گۆڤاری پرۆسپێکتی بەریتانییەوە وەک یەکەمین بیرمەندی جیهان بۆ ساڵی 2019 هەڵبژێردرا.[2]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان