$باکووری کوردستان$
- ڕژێمی ئاکەپە – مەهەپە دەستیان بەسەر شارەوانیی گۆگسیی #هەدەپە# لە ناوچەی قەرەیازی #ئەرزرۆم# داگرت و لە بریی #مەلیکە گۆکسو# هاوسەرۆک شارەوانیی هەدەپە، قائیمقامەی دەوڵەتی تورک لە ناوچەیە وەک قەیوم سەپێنرا بەسەر ئەو شارەوانییەدا.[1]
- #ئانیک جان# دایکی مەتین جان سەرۆکی لقی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ (ئیهەدە - ÎHD) لە خارپێت دوای 26 ساڵ لە چالاکی بۆ بە سزاگەیاندنی بکوژانی کوڕەکەی کۆچی دوایی کرد.[1]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- #زارا محەمەدی#، ئەندامی دەسبەسەرکراوی ئەنجومەنی فەرهەنگی-کۆمەڵایەتیی نۆژین بەبێ ئامادەبوونی پارێزەرەکەی مێهرداد عەلیخانی، براوەتە دادگای ئینقلابی شاری #سنە#.[4]
$باشووری کوردستان$
- ئەمڕۆ یەکەم پێشانگەی وەبەرهێنان و خانووبەرە لە #هەولێر# کرایەوە، کە 150 کۆمپانیا لە 10 وڵات تێیدا بەشدارن، ئەو وڵاتانە دەیانەوێ لە ڕێگەی ئەم پێشانگەیەوە وەبەرهێنان لە کەرتی بیناسازیدا بکەن لە هەرێمی کوردستان.[2]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/362610/0008.JPG=KTML_ImageCaption_Title=بەمەبەستی خۆشەویستی بۆ خوێندن ڤیستیڤاڵێک بۆ منداڵان بەڕێوەچوو=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=بەمەبەستی خۆشەویستی بۆ خوێندن ڤیستیڤاڵێک بۆ منداڵان بەڕێوەچوو=KTML_ImageCaption_End=
- ئێوارەی ئەمڕۆ، لە باخی گشتی شاری #هەڵەبجە#، لەژێر دروشمی''کۆتا ڕۆژەکانی پشوو بەئاهەنگێک بەڕێدەکەین''ڤیستیڤاڵێک بۆ منداڵانی شارەکە بەڕێوەچوو، ئامانج لەم ڤیستیڤاڵەش هاندانێکە بۆ ئەوەی منداڵان بتوانن بە خۆشەویستییەکی زیاترەوە ڕوو لە خوێندن بکەن.[3]
$رۆژئاوای کوردستان$
- لەبەردەوامی داگیرکاری دەوڵەتی تورک وچەتەکانی لە#عەفرین#، سوپای داگیرکەری تورک وچەتەکانی گوندی عاقێبە-ی ناوچەی شێروای عەفرین تۆپباران دەکات. گوندەکە هاووڵاتیانی خەڵکی عەفرینی تێدا دەژین و سوپای تورک بە بێ ڕەچاوکردنی گیانی هاووڵاتیان، گوندەکە بەخەستی تۆپباران دەکات.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی کارەکانی تایبەت بە دامەزراندنی ناوچەی ئارام بە هاوئاهەنگی لەگەڵ ئەمریکا ڕایدەگەیێنێت، ئەگەر تاوەکو دوو هەفتەی دیکە ئەنجامێکی نەبێت، ئیدی قسە ڕازییان ناکات و پلانی ئۆپەراسیۆنی خۆیان جێبەجێدەکەن. چاوەڕوانی پشتگیری زیاترن لەلایەن وڵاتانی ئەورو#پاوە#.[2]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان