$باشووری کوردستان$
- فرۆکە شەرکەرەکانی دەوڵەتی تورکیا داگیرکەر چیای خامتری بەرامبەر گوندی بێرسڤێ سەر بەشارۆچکەی #زاخۆ#یان بۆردوومان کرد.[3]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/373119/0005.JPG=KTML_ImageCaption_Title=تورکیای داگیرکەر چیای خامتری لە زاخۆ بۆردوومان کرد=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=تورکیای داگیرکەر چیای خامتری لە زاخۆ بۆردوومان کرد=KTML_ImageCaption_End=
- کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو و تێیدا بڕیاری بە هەمیشەییکردنی مامۆستایانی گرێبەست لەسەر میلاکی #وەزارەتی پەروەردە# پەسەندکرا.[4]
- سەعات 3ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، بەشی هونەرەکانی میوزیکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری #سلێمانی#، لەکارگەی جگەرەکە، کۆنسێرتێک بۆ پشتگیریکردنی کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان سازدەکەن.[1]
- لە سلێمانی، لە شوێنی کۆکردنەوەی کۆمەک بۆ ڕۆژئاوای کوردستان، بەشی هونەرەکانی موزیک سەر بە بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری سلێمانی چالاکییەکیان ئەنجامدا.[5]
- بەڕێوبەری کارگێڕی نەخۆشخانەی گشتی #ڕانیە# ڕایگەیاند: ئەمشەو تەرمی دوو گەنجی کرێکار بە ناوەکانی (سێبور محەمەد و مەحمود سەعید) گەیشتونەتە نەخۆشخانەی ڕانیە کە بەهۆی بەربوونەوەی بلۆک بەسەریاندا گیانیان لەدەستدابوو.[5]
$رۆژئاوای کوردستان$
- بەرپرسێکی هێزەکانی #هەسەدە# ڕایگەیاند: لە باشووری #سەرێکانی# هێزەکانی سوریای دیموکرات هەلیکۆپتەرێکی سوپای تورکیایان خستۆتە خوارەوە.[1]
- شەوی ڕابردوو سایلۆی گەنمی خەفتە سالم سەربە گرێسپی، کە لەلایان سوپای تورک و چەتەکانییەوە داگیرکرابوو، لەلایەن #شەڕڤان#انی #قەسەدە#وە ئازاد کرا. هەر شەوی ڕابردوو شەڕڤانانی قەسەدە لە گوندی کەفیفا سەربە گرێسپی، وەڵامی هیرشی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی دایەوە و لە ئەنجامی بەرپەرچدانەوەی شەڕڤانان، 11 چەتە کوژران و شەشی دیکەش بریندار بوون، شەڕڤانان هەروەها جبەخانەی چەتەکانیان لە گوندەکە تەقاندەوە.[2]
- لە گوندی بیرعیسای سەر بە ناوچەی عەین عیسا سوپای تورک و چەتەکانی هێرشێکیان ئەنجامداو شەرێکی قوڕس لە نێوان ئەوان و هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک ڕوویدا.[3]
- لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانیدا بۆ سەر گوندی هەواڵکۆ-ی سەربە گرێسپی، سەربازێکی سوپای سوریا کوژرا و یەکێکی دیکەش بریندار بوو.[3]
$دەرەوەی کوردستان$
- نوێنەرێکی پەرلەمانی ئێران ئاشکرایدەکات، فرۆشی نەوتی ئێران 20 هێندە دابەزیوە و داوای لە وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی کردووە ڕێگەیەک بۆ چوونە دەرەوە لەم دۆخە بدۆزێتەوە.[2]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان