$باکووری کوردستان$
- تەرمی عەگید ئیپەک گەریلای #هەپەگە# کە لە ساڵی 2017 لە #دەرسیم# شەهید ببوو دوای 3 ساڵ لە ڕێی پۆستەخانەوە ڕادەستی خانەوادەکەی کرا و خانەوادەکەی تەرمەکەیان بۆ مێردین برد. جەندرمەکان بە تەنها ڕێگەیان بە 3 کەسدا کە تەرمی شەهید عەگید بەخاکبسپێرن، ڕێگا بە دایکی شەهیدیش نەدرا بەشداری لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی کوڕەکەیدا بکات.[1]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران هەڵمەتێکیان دژ بە خراپیی دۆخی ئابوورییان لەکاتی کەرەنتینەدا ڕاگەیاند و دروشمی کەرەنتینە بە بێ دابین کردنی ژیانی خەڵکی یەکسانە بە برسێتیییان بەرزکردەوە.[3]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/380811/0003.JPG=KTML_ImageCaption_Title=کەرەنتینە بێ دابیەکێتیی نیشتمانیی کوردستانردنی ژیانی خەڵک یەکسانە بە برسێتیی=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=کەرەنتینە بێ دابیەکێتیی نیشتمانیی کوردستانردنی ژیانی خەڵک یەکسانە بە برسێتیی=KTML_ImageCaption_End=
- لە ژمارەیەک گوندی شاری #مەریوان# 10 کەس بەهۆی بڕینەوەی دارستانەکانی ئەو شارە دەستگیرکران.[2]
- دیوانی باڵای وڵات لەژێر گوشاری سپای پاسداران حوکمی لەسێدارەدانی ئەرسەلان خودکام، زیندانیی سیاسیی کورد لە گرتووخانەی ناوەندیی #ورمێ#ی پشتڕاست کردەوە.[6]
$باشووری کوردستان$
- وەزیری تەندروستی ڕایگەیاند، تووشبوویەکی دیکەی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانی لەدەستداوە کە خۆی هەڵگری چەند نەخۆشیەکی کوشندە بووە.[4]
- لەبەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، یەک تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری هەولێر دەستنیشانکرا، کە ئافرەتێکی تەمەن 38 ساڵ دانیشتووی گوندی کانی گەنیە بەرکەوتەی تووشبووانی پرسەی ماتەمینی گەڕەکی کارێزانە.[5]
- لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، یەک تووشبووی نوێ ی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری #سلێمانی# دەستنیشانکرا، کە ئافرەتێکی تەمەن 65 ساڵە و دانیشتووی شاری سلێمانی یە.[4]
- پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەێنێت، زۆرترین پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عیراق لە شاری هەولێر ئەنجامدراوە و دەڵێت: لە کۆی 16 هەزار و 350 پشکنین کە لەهەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە 11 هەزار و 400 پشکنیان لە پارێزگای هەولێر بووە.[3]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/380811/0019.JPG=KTML_ImageCaption_Title=سەرەڕای قەدەغەی هاتووچۆ لەسەر ڕێگەی مەخموور، چوار کەس گیانیان لەدەستدا=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=سەرەڕای قەدەغەی هاتووچۆ لەسەر ڕێگەی مەخموور، چوار کەس گیانیان لەدەستدا=KTML_ImageCaption_End=
- #وەزارەتی ناوخۆ# ڕایگەیاند، لەپێناو پاراستنی تەندروستیی هاونیشتمانیانی هەرێمی کوردستان قەدەغەی هاتووچۆ لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان تاوەکو #16-04-2020# درێژکراوەتەوە.[4]
- سەرەڕای قەدەغەی هاتوچۆ، شەوی ڕابردوو بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ لەسەر ڕێگەی #مەخموور# - #هەولێر#، چوار کەس گیانیان لەدەستداوە کە سێ پیاو و منداڵێک بوون، هۆکاری ڕووداوەکەش تیژڕەوی بووە.[2]
- #زانکۆی سلێمانی# و بەهاوکاری #دەزگای مرۆیی مام# و لە پێناو سەرخستنی هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا- کۆڤید19، توانرا لە تاقیگەکانی زانکۆ ماددەی پاکژکەرەوە (تعقیم)، بۆ دەزگا تەندروستییەکان ئامادەبکات.[5]
- بەهۆی قەدەخەی هاتووچۆ، هەزاران ئاژەڵدار لە هەرێمی کوردستان زیانیان بەرکەوتووە، لە پارێزگای #دهۆک# هاونیشتمانیان ناتوانن شیر بۆ بازاڕ و کۆمپانیاکان بگوازنەوە بۆیە بەشێکیان بە ناچاری شیرەکانیان دەڕێژن.[2]
- لە شارۆچکەی #کەلەکچی# شەڕێک لەنێوان دوو بنەماڵە ڕووی دا و دوو کەس کوژران و کەسێکیش برینداربوو.[2]
- بەهۆی پاک ڕانەگرتن و گوێ نەدان به ڕێنماییە تەندروستیی و ڤێترنەرییەکان، کوشتارگەی #گەرمیان#، بە بڕیاری سەر پەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بۆ ماوەی سێ ڕۆژداخرا.[3]
$رۆژئاوای کوردستان$
- سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی گوندەکانی ناوچەکانی شێراوا و شەرا لە #عەفرین# بۆردومان دەکەن. بەو هۆیەوە سەربازێکی ڕژێمی سوریا کوژرا و هاووڵاتییەکیش بریندار بووە.[1]
- دکتور جوان مستەفا هاوسەرۆکی کۆمیتەی تەندروستی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند، بەگۆمانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لەسەر سەربازێکی هێزەکانی سوریا ئاشکرا بووە، گوندی ئوم ئەلهۆشی شەهبایان خستووەتە کەرەنتینەوە. حکومەتی سوریاش بە بەرپرسیاری ئەوە دەبینرێت.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- بەپێی ئامارەکانی بەرپرسانی تورکیا بەهۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆناوە ئەمڕۆ 98 کەس گیانیان لەدەستداوە و 47 هەزار و 29 کەسیش تووشی ڤایرۆسەکە بوون.[1]
- وەزارەتی ناوخۆی تورکیا قەدەغەی هاتووچۆی لە 31 پارێزگا بۆ ماوەی 48 کاژێر ڕاگەیاند و بەوەش 64 ملیۆن کەس ناتوانن لە ماڵەکانیان بچنەدەرەوە.[2]
- زیاتر لە 50 خوێندکار لەگەڵ چەند خێزانێک کە بۆ چارەسەری پزیشکی لە ئوردنن و هاونیشتمانیی هەرێمی کوردستانن، بەهۆی ڕێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو وڵاتە و ڕاگیرانی گەشتە ئاسمانییەکانەوە گیریان خواردووە و داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن بیانگەڕێننەوە.[2]