$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- پاش شەڕ و تێکەڵچوونی هێزەکانی سپای پاسداران لەگەڵ گرووپێکی چەکدار لە #دیواندەرە#، فەرماندەی سپای بەیتولموقەدەس و فەرماندەی سنوورپارێزەکانی حکوومەتی ئێران لە کوردستان، هەڕەشەیان لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران کرد. سەید سادق حوسێنی، فەرماندەی سپای بەیتولموقەدەسی #سنە#، وێڕای هەڕەشەکردن لە حیزبە کوردییەکان ڕایگەیاندووە: حیزبەکانی دژە ئینقلاب چاوەڕوانی وڵامی توندی هێزەکانی سپای پاسداران بن.[6]
$باشووری کوردستان$
- ئاسایشی گشتی #سلێمانی#، دەستگیرکردنی گەنجێکی لە سنووری شاری سلێمانی ڕاگەیاند، کە وەک تۆمەتباری سەرەکی کوشتنی ژنێک بە شێوەیەکی دڕندانە لە 3ی ئەم مانگەدا، دانی بە تاوانەکەیدا ناوە. ئەم تاوانبارە ژنەکەی خنکاندووە و پاشان بۆ شاردنەوەی تاوانەکەی تەزووی کارەبای لێداوە.[1]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/382123/0013.JPG=KTML_Photo_Alt=لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە: 06-05-2020=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/382123/0013.JPG=KTML_Photo_End=
- سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان پێشنیاز بۆ هەردوو وەزیرانی پەروەردە و خوێندنی باڵا دەکەن لە 16ی ئەم مانگە دەوامی قوتابخانە و زانکۆ و پەیمانگەکان دەستپێبکاتەوە و دەشڵێت ئەگەر خوێندنی ئەلیکترۆنی بەردەوام بوو مەرجێکمان دەبێت.[5]
- درەنگانی شەوی ڕابردوو فڕۆکە جەنگیەکان کە نازانرێت فڕۆکەی سوپای عێراق یان هاوپەیمانانە، ڕۆژهەڵاتی شاخی قەرەچوخی #مەخموور#یان بۆردومان کرد. لە هەمانکاتدا فرۆکەکان بە نزمی بەسەر ئاسمانی کەمپی مەخموور بینران. لە ئەنجامی بۆردومانی فرۆکەکاندا ئاگر بەر زەویەکانی ناوچەکە کەوت، لەبارەی ئەنجامی بۆردومانەکە زانیاری زۆرتر بلاونەکراوەتەوە.[4]
- فراکسیۆنی یەکگرتوی ئیسلامی لەپەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند: بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ لاوازکردنی شکۆی پەرلەمان و لابردنی پارێزبەندی پەرلەمانتاراندا نین لەژێر هەر پاساوێکدا بێت و ئەوەش بە هەوڵدان بۆ کپکردنی دەنگی ناڕەزایی خەڵک دەزانن.[3]
- ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری #کەرکووک# ژنێک کە گومانی توشبوونی کۆرۆنای لێدەکرا بە هاوکاریی هاوسەرەکەی لەدەستی تیمەکانی تەندروستی هەڵهات، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا.[4]
- فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی #هەولێر# پێشوازیی کرد لە گەشتێکی هێلی ئاسمانی میسڕی کە ڕاستەوخۆ لە واشنتنی ئەمەریکاوە هاتبوو. بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی فڕۆکەخانەی هەولێر، فڕۆکەکە دیبلۆماتی و لە جۆری بۆینگ 9-787 بووە. ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو گەشتە ڕاستەوخۆیە، ماوەی 10 کاتژمێر و 33 خولەکی خایاندووە و یەکەمجارە لە مێژووی فڕۆکەخانەی هەولێر، گەشتێکی ڕاستەوخۆ لە ئەمەریکاوە ڕێک دەخات.[2]
$دەرەوەی کوردستان$
- لە ڕاگەیەندراوێکدا یونیسێف لە ماڵپەڕەکەی ئاماژەی بەوەکردووە، نزیکەی یەک ملیۆن و 500 منداڵ لە پۆلەکانی یەک تا 12، مەنهەجی خوێندنیان لە ڕێگای کەناڵێکی ئاسمانی لەبەردەستە، بەوانەشەوە کە ئاوارە و پەنابەرن. یونیسێف بە گرنگییەوە باس لە کەناڵی پەروەردەیی دەکات و نووسیویەتی، کەناڵەکە بە زمانەکانی کوردی، عەرەبی و سریانی کارەکانی پێشکەش دەکات و سوودی بۆ ئەو قوتابیانە هەیە کە دەستیان بە ئینتەرنێت ناگات. هۆشیارکردنەوەی قوتابیان لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و چۆنیەتی خۆپاراستنیشیان، بە کارێکی پێویست و گرنگ دەزانێت.[2]
- کیانوش جیهانپوور وەتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران وتی، لە ئێران لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 1689 کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ژمارەیە تووشبووانی ڤایرۆسی گەیشتە 101هەزار و 650 کەس. هەروەها ڕاشیگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 78 نەخۆش گیانیان لەدەستداوە و تا ئێستاش 6 هەزار و 418 کەس گیانیان لەدەستداوە.[4]
- بەپرسانی دەوڵەتی تورک ڕایدەگەیێنن، لە ماوی 24 کاتژمێری ڕابردوودا بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە 64 کەس گیانیان لەدەستداوە، بەم پێیە بێت لەو وڵاتانە ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە، گەیشتووەتە 3 هەزار و 584 کەس. هاوکات ژمارەی تووشبووانیش لەو وڵاتە گەیشتووەتە 131 هەزا ڕ 744 کەس.[4]
- لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق متمانە بە کابینەکەی مستەفا کازمی بەخشرا.[7]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان