$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- هێزە ئیتلاعاتییەکان لە شارۆچکەی پەسوێی شاری #پیرانشار#، مێرمنداڵێکی تەمەن 17 ساڵەیان بە ناوی سەمیع شەریفیان کوڕی حەسەن دەسبەسەر کرد و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواست.[4]
- بەپێی هەواڵێکی #کۆڵبەر#نیوز، ئەمڕۆ لە گوندی سنووریی بەردەپان سەربە شاری #سەردەشت#ی پارێزگای ئورمیەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی ئێران هێرشیان کردووەتەسەر گروپێک لە کۆڵبەران. بەپێی هەواڵەکە، ئەو کۆڵبەرەی کوژراوە، ناوی کامەران مەولانیایە و تەمەن 32 ساڵ، خەڵکی گوندی گردمرشکی سەربە سەردەشت و باوکی منداڵێک بووە.[2]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/382129/0011.JPG=KTML_ImageCaption_Title=کۆڵبەرێک لە سەردەشت کوژرا=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=کۆڵبەرێک لە سەردەشت کوژرا=KTML_ImageCaption_End=
- شەوی ڕابردوو، زیندانییانی بەندی ئەمن، حیمایەت و تەلاشی (امن، حمایت و تلاش) زیندانی #ورمێ#، بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاریی تەندروستی و لەبەرچاونەگرتنی مەودای دیاریکراو بۆ پێشگیری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی #کۆرۆنا#، ناڕەزایەتییان دەربڕی. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە زیندانی ورمێ، زیندانییانی ناڕازی تەواوی پەتوو، پەردە و کەرەستەی زیندانیان ئاگر تێبەرداوە. ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت: بەندی ئەمن تەنیا 50 کەسی تێدا جێ دەبێتەوە کە هەنووکە زیاتر لە 150 کەسی تێدایە و بە کەمترین خزمەتگوزاری لەو بەندەدا ڕاگیراون.[4]
$باشووری کوردستان$
- ئەمشەو، له ناوچەی شێخ باوە لە سنووری شارەدێی گوڵاڵەی سەر بە شارۆچکەی خانەقینی سەر بەپارێزگای دیالە، چەتەکانی داعش دەغڵودانی جوتیاران سوتاند.[2]
- پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، لەلایەن بەرەی خەڵک، مەراسیمێکی ماتەمینی بۆ کۆچی دوایی چالاکوان و پێشمەرگەی دێرین '#مستەفا حەسەنە گەورە#' لە بەردەم باخی گشتیی شاری #سلێمانی# بەڕێوەچوو. لە مەراسیمەکەدا زۆرێک لە کەسایەتی و ڕۆشنبیران و چالاکوانان بە پۆشینی بەرگی ڕەش و دانانی وێنەی مستەفای حەسەنە گەورە لە سەر سینگیان ئامادەبوون. لە مەراسیمەکە لەبەردەم وێنەی مستەفای حەسەنە گەروە گوڵ دانراو مۆم دایگیرسێندرا، پاشان لەپەڕاوێکدا هەریەکە لە ئامادەبووان چەند دێڕێکیان نووسی وەک وەفا و پێزانین بۆ کار و تێکۆشانی مستەفای حەسەنە گەورە لە مەیدانی سیاسی و تێکۆشانی دژ بە گەندەڵیدا.[2]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/382129/0012.JPG=KTML_ImageCaption_Title=لە سلێمانی بە داگیرساندنی مۆم ڕێز لە مستەفای حەسەنە گەورە گیرا=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=لە سلێمانی بە داگیرساندنی مۆم ڕێز لە مستەفای حەسەنە گەورە گیرا=KTML_ImageCaption_End=
- هێرشەکانی چەتەکانی داعش لە سنووری شارۆچکەی خانەقین زیادیان کردووە، بەشێوەیەک لە 24 کاتژمێردا چوار هاوڵاتی شەهید کراون، بەرپرسانی ئەمنیی و کەسوکاری قوربانییەکان باس لەوە دەکەن، کە قوربانییەکان دەستبەسەرکراون پاشان شەهیدکراون، لە پێنج دەستبەسەرکراو تەنها کچێکی سێ ساڵ ڕزگاریی بووە.[2]
- شەوی ڕابردوو، چەکدارانی #داعش# لە گوندی تەفرەقە لە #خانەقین# هێرشیان کردووەتە سەر تاکسییەک کە چەند مەدەنییەکی تێدابووە، چەکدارانی #حەشدی شەعبی# بە هانای ئەو کەسانەوە چوون و بۆمبیان پێدا تەقیوەتەوە. کوژراو و بریندار لە چەکدارانی حەشدی شەعبی هەن.[1]
- دوای کوشتنی دایک و باوکی، ژمارەیەک چەکداری داعش، لە گوندی تەفرقە سەربە خانەقین منداڵێکی کچی تەمەن دوو ساڵییان ڕفاندووە، دواتر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕزگارکراوە.[3]
- بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی تین لە شارۆچکەی #خورماتوو# پاسەوان و بانگخوازێک بەناوی فاروق مەجید بە دەستڕێژی گوللە دەکوژرێت، قایمقامی شارۆچکەکە دەڵێت، پێدەچێت کوشتنەکە بەهۆی کێشەی مەزهەبەییەوە بووبێت.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- شانەی جەنگی عێراق بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ داعش دوو سەربازی عێراق و دوو چەکداری حەشدی شەعبی لە دوو هێرشی جیادا کوشتووە و دوو کەسی دیکەی بریندار کردووە.[2]
- بەرپرسانی دەوڵەتی تورک ڕایانگەیاند، لەو وڵاتە بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 53 کەس گیانیان لەدەستداوە. بەم پێیە ژمارەی ئەو کەسانەی لە تورکیا بە هۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، بە گشتی گەیشتووەتە 3 هەزار و 894 کەس. هاوکات 141 هەزار و 475 حاڵەتی تووشبوونیش تۆمار کراون.[5]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان