$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ئەمڕۆ، هێزەکانی ڕژیم لە ناوچەی سنووری “ئەلەند” لە شاری خۆی ژمارەیەک لە #کۆڵبەر#انی ئەو ناوچەیەیان دایە بەر دەستڕێژی گوللە و لە ئاکامدا دوو کۆڵبەر گیانیان لە دەستدا. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لەئەنجامی ئەم ڕووداوە دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی “مۆحسین دەروێش زادە” و “ئیبراهیم جوردیزج” خەڵکی گوندی “کەرکووش“ی سەر بە شاری خۆی کرانە ئامانج و بەهۆیەوە گیانیان لەدەستدا. هەر لەم پێوەندەدا، ڕۆژی پێنجشەممە هێزەکانی ئینتزامیی ئۆستانی #لوڕستان# لە جادەی شاری برووجێرد، ماشینی کاسبکارێکی خەڵکی #سەقز#یان بە ناوی ” هادی گوڵابی” تەمەن 41 ساڵیان بە گومانی هەڵگرتنی شتومەکی قاچاخ دایە بەر دەستڕێژی گوللە و بە هۆیەوە ناوبراو گیانی لە دەستدا. جێگەی ئاماژەیە، لە ماوەی 10 ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم 11 کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران و تورکییە برینداربوون یاخود گیانیان لەدەستداوە.[7]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/382145/0007.JPG=KTML_ImageCaption_Title=گیان لەدەستدانی دوو کۆڵبەر بەتەقەی هێزەکانی ڕژیم لە خۆی=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=گیان لەدەستدانی دوو کۆڵبەر بەتەقەی هێزەکانی ڕژیم لە خۆی=KTML_ImageCaption_End=
- سێ کاسبکاری کورد لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە بەرزاییەکانی سنووری #پیرانشار#، بەسەختی بریندار بوون. شوناسی ئەو سێ کاسبکارە، کامیل، کەماڵ گوهری تەمەن 23 ساڵ و ڕەسووڵ چەپلەک و خەڵکی پیرانشار ڕاگەیەندراوە. هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران، ئەو سێ کاسبکارە کوردەیان بە گومانی هەڵگرتنی شتومەکی قاچاخ داوەتە بەر دەستڕیژیی گوللە. ئەو سێ کاسبکارە بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕوانەی ناوەندی دەرمانیی #چۆمان# لە هەرێمی کوردستان کراون.[6]
- هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی شارام مستەفاپوور خەڵکی گوندی ماوانەی ناوچەی تەرگەوەڕی #ورمێ# کرایە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە نیزامییەکان پاش بریندارکردنی ئەو هاووڵاتییە کوردە، ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.[6]
- لاوێکی کورد بە ناوی ئالان بەنگین تەمەن 21 ساڵ و خەڵکی گوندی کانی ڕەشی شاری #شنۆ#، لەلایەن دادسەرای نیزامیی شاری تەورێزەوە بە 5 مانگ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا.[6]
$باشووری کوردستان$
- فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک بۆردومانی گوندەکانی سنیان و بندێوانیان لە ناوچەی #برادۆست# و ناوچەی خواکورک لە سنوری پارێزگای #هەولێر# کرد.[2]
- ئێوارەی ئەمڕۆ، سوپای تورک تۆپبارانی گوندەکانی بێرکم و بیرکە و باسەکان و گۆڕ مەمک و کرچین-یان کرد لە دەڤەری برادۆست.[2]
- لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، دوازدە تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی #کۆڕۆنا#ی نوێ COVID-19 لە پارێزگای هەولێر دەستنیشانکران، پێنج پیاو و پێنج ئافرەت و دوو کچی گەنج، حەفت لە تووشبووان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون، پێنج لە تووشبووان بەهۆی بوونی نیشانەکانی نەخۆشی سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە.[3](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار) =KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/382145/0006.JPG=KTML_Photo_Alt=لە مانشێتەکانی ئەمڕۆ: 28-05-2020=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/382145/0006.JPG=KTML_Photo_End=
- لە بەردەوامیی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، 22 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، 12 پیاو، 9 ئافرەت و کوڕێکی گەنج.[3](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- وەزیری تەندروستی دۆخی ئێستای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان مەترسیدارتر لە مانگەکانی سێ و چوار ناودەبات و دەڵێت، ئەگەر هاونیشتمانیان هاوکارنەبن دۆخەکە لە کۆنترۆڵ دەردەچێت. هەروەها گوتی سەرچاوەی تووشبووان لە 10 ڕۆژی ڕابردوو نادیارە و ئەوە مەترسییەکەی زیاتر کردووە.[5]
- ئەمڕۆ، بە بڕیاری شانەی قەیرانەکانی پارێزگای سەڵاحەدین و لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە شارۆچکەی #خورماتوو#ی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین، ڕێگاکانی هاتووچۆکردن داخران.[2]
- ئەمڕۆ ئاگر لە دەغڵودانی جوتیارانی گوندەکانی عەبدوڵاغانم و تۆپزاوا لە سنووری شارۆچکەی #داقوق# لە شاری کەرکووک بەردرا، کە دوو گوندی کاکەیی نشینن.[2]
- پارتی تورکمان ئیللی کە لە ژێر چەتری #بەرەی تورکمانی# عێراقدایە، داوای لە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد، ڕاکان جبووری، پارێزگاری بەوەکالەت لە پۆستەکەی لاببات و لە شوێنی ئەو کەسێکی تورکمان بۆ پارێزگاری #کەرکووک# دابنێت.[2]
- پەیوەندیەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە: ئێوارەی ڕۆژی 23-05-2020 کاتژمێر 5:30 خولەک ژنێک بەناوی (د. ئ. ح) لەدایکبووی ساڵی 1987 پیشەی ژنی ماڵ، دانیشتووی #قەڵادزێ# گەڕەکی ڕاپەڕین بە سوتای گەیەندرایە #سلێمانی#، پاش 5 ڕۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ئەمڕۆ لە سلێمانی گیانی لەدەستدا.[2]
$رۆژئاوای کوردستان$
- ئیدارەی دەروازەی سێملکان لەسنووری نێوان هەرێمی کوردستان و ڕۆژئاوای کوردستان لەنوسراوێکدا چەند ڕۆژێک مۆڵەت بەهاووڵاتیانی ڕۆژئاوای کوردستان دەدات هەرێمی کوردستان جێبهێڵن و بگەڕێنەوە ناوچەکانیان ڕۆژئاوای کوردستان.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- یازدەیەمن خولی پەرلەمانی ئێران لەدووەمین دانیشتیدا دەستەی سەرۆکایەتی هەڵبژاردو محەمەد باقر قالیباف کەسایەتی سیاسی موحافیزکارەکان و نەیاری سەرەکی حکومەتەکەی حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران بەدەنگی 230 پەرلەمانتار بەسەرۆکی پەرلەمانی ئێران هەڵبژێردرا، لەخولی داهاتوودا جێگەی عەلی لاریجانی سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی ئه و وڵاتە دەگرێتەوە.[1]
- کیانووش جیهانپوور وتەبێژی وەزارەتی ئێران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد کە 2258 کەسی دیکە لەئێران تووشی کۆرۆنابوون و ژمارەی تووشبوان گەیشتە 143 هەزار و 849 کەس. وتیشی: تا ئێستا 7627 کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و 112 هەزار و 988 کەسیش چاکبوونەتەوە.[1]
- بەرپرسانی دەوڵەتی تورکیا ڕایانگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا لەو وڵاتە هەزار و 182 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 30 کەسیش بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە. بە گشتی لە تورکیا 160 هەزار و 979 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراون و 4 هەزار و 461 کەسیش تا ئێستا گیانیان لەدەستداوە.[4]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان