$باکووری کوردستان$
- لە ناوچەی ڕەزانی #ئامەد#، دوای ئەوەی دوێنی لە کۆڵانی 718ی گەڕەکی 5ی نیسان پۆلیسێک بەناوی ئاتاکان ئارسلان کوژرا، لە هەرێمەکە دەست بە ئۆپەڕاسیۆن کرا. بە پێی زانیاریەکان 2 کەس بە تۆمەتی ئەوەی دەستیان لە کوشتنی پۆلیسەکەدا هەیە دەستگیرکران.[1]
- هاوسەرۆکانی ڕێخستنەکانی پارتی دیموکراتی گەلان-#هەدەپە#ی لە شاری #ئێلح# بەمەرجی گەشت نەکردن بۆ دەرەوەی تورکیا ئازادکران. دوای ئازادکردنیان لەبەردەم بارەگای هەدەپە بە چەپڵەرێزان پێشوازی لە هاوسەرۆکە ئازادکراوەکان کرا.[2]
- لە 19 گوندی #بەدلیس# 'قەدەغەی' هاتووچۆ ڕاگەیێندرا.[1]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- ئەمیر هومایون دەوڵەتشاهی، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی شارەوانی #کرماشان#، سەبارەت بە گیانلەدەستدانی ئاسیە پەناهی، ژنە بێسەرپەنا کرماشانییەکە، دەڵێ: تووندوتیژی زۆر و گازی فرمێسکڕێژ بەکارهاتووە. ئاسیە پەناهی، تەمەن 61 ساڵ، بەهۆی دەسکورتی ژوورێکی تەجاوزی لە یەکێک لە شوێنە گشتییەکانی گەڕەکی فەدەکی شاری کرماشان دروستکردبوو، بەڵام شارەوانی کرماشان ڕووخاندی و لەو پەیوەندییەدا ئاسیە پەناهی گیانی لەدەستدا.[2](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار) =KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/382148/0008.JPG=KTML_ImageCaption_Title=دیمەنی ناخهەژێنی ئاسیە پەناهی لە کاتی دەرکردنیدا=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=دیمەنی ناخهەژێنی ئاسیە پەناهی لە کاتی دەرکردنیدا=KTML_ImageCaption_End=
- نزیکەی 10 ڕۆژە دارستانەکانی زاگرۆس لە ئاگردا دەسوتێن و لەو ماوەیەدا هیچ کارێکی گرنگ بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکان نەکراوە و تەنات پێداویستی بۆ خەڵکە خۆبەخشەکەش دابین نەکراوە تاوەکو بتوانن ئاگرەکە بکوژێننەوە.[1]
- چالاکێکی کورد بە ناوی #سەعید ئیقباڵی# خەڵکی کرماشان، پاش سەردانی لە لقی 1ی جێبەجێ کردنی تاوانەکانی کەیفەریی دادسەرای ئەمنییەتی تاران، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی 5 ساڵ زیندانییەکەی ڕەوانەی بەندی دابڕگەی زیندانی ئێڤین کرا. ئەو چالاکە مەدەنییە کوردە، بە تۆمەتی کۆبوونەوە و تەبانی بە مەبەستی هەوڵدان دژی تەناهی نەتەوەیی ئێران و چالاکی پڕۆپاگەندە دژی نیزام، بە 6 ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو.[8]
- هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی عومەر خاکزاد کوڕی حاسڵ، خەڵکی گوندی شێلم جاڕانی شاری #پیرانشار# لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.[8]
$باشووری کوردستان$
- فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک، گوندی خەلیفانیان لە #برادۆست# بۆردومانکرد و بەهۆیەوە ئاگر لە پوش و پاوانی ناوچەکە کەوتەوە، سەربازانی تورکیش بەشێوەی هەڕەمەکی تەقە لە خەڵک دەکەن و ناهێڵن ئاگرەکە بکوژێننەوە.[3](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- تووشبووێکی دیکەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوی COVID19 لە شاری #سلێمانی# لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا، کە تەمەنی 70 ساڵ بوو و دانیشتووی شارۆچکەی #چەمچەماڵ#ە و هەڵگری نەخۆشی دیکەی کوشندە بوو، دوای وەرگرتنی نمونەی پشکنینی تاقیگەیی دەرچوو توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVD-19 بوو پاش خەواندنی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.[7](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- #وەزارەتی ناوخۆ# ڕایگەیاند، قەدەغەی هاتووچۆ لە کاژێر 12:00ی 31-05-2020 تاوەکو 06-06-2020 دەبێت و هەرکەسێک سەرپێچی بکات سزادەرێت.[7](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە نزیکترین پلانماندا، بەهۆی زۆربوونی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا، هوتێلەکان لەجیاتی نەخۆشخانە بەکاردەهێنن.[7](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، سەد و یەک تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، کە پیاو و ئافرەت و کچ و کوڕی گەنجن بە هەموو تەمەنەکانەوە، شەش تووشبوو بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون و دوو تووشبوو پێشینەی گەشتیان هەیە و 93 تووشبوو نیشانەی نەخۆشیەکەیان هەبووە و پشکنینیان بۆکراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە.[7](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- لە گوندی تازەدێ سەر بە شارۆچکەی کەلار ئاگرێک کەوتەوە و زیانێکی زۆر بە دەغلودان و هەنگی هاووڵاتیان کەوت.[6](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- دوای 16 ڕۆژ لە دەستگیرکردنی، بڕیاری سەربەستکردنی #بەدەل بەرواری# درا.[7]
- لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، دوو تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای #دهۆک# دەستنیشانکرا، پیاوێکی تەمەن 53 ساڵ دانیشتووی ناو شاری دهۆکە و نیشانەی نەخۆشیەکەی هەبووە و پشکنینی بۆ کراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە و مناڵێکی تەمەن 11 ساڵ، کچی نەخۆشێکی پێشووە و دانێشتووی شارۆچکەی سێمێلە سەر بە پارێزگای دهۆک.[7](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر داوا لە وەزیر و #وەزارەتی تەندروستی# دەکات پلانەکانیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بگۆڕن و بنکە تەندروستییەکان بۆ وەرگرتنی تووشبووانی کۆرۆنا ئامادە بکەن، چونکە پەتاکە زۆر بە خێرایی بڵاودەبێتەوە.[2]
- #وەزارەتی پەروەردە# بڕیاریدا، ئەو قوتابی و خوێندکارانەی تا سێ وانە دەرنەچوون، پێویست بە تاقیکردنەوە ناکات تاوەکو تاقیکردنەوەی گشتی ئەنجام بدەن، بەڵام ئەگەر لە چوار وانە یان چوار وانە بەسەرەوە بێت، دەبێت قوتابییەکە تاقیکردنەوە ئەنجام بدات تاوەکو بەشداریی تاقیکردنەوە گشتییەکان بکات.[4](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار) =KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/382148/0006.JPG=KTML_Photo_Alt=لە مانشێتەکانی ئەمڕۆ: 31-05-2020=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:left;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/382148/0006.JPG=KTML_Photo_End=
- بەڕێوبەری گشتی نەخۆشخانەی گشتی #کەلار# داوا لە هاوڵاتیان دەکات ئەوانەی بەرکەوتنیان لەگەڵ ئەو توشبوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەبووە کە دوێنێ توشبووە، پشکنین ئەنجام بدەن.[5]
- وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند خەریکە دۆخی کۆرۆنا لە کۆنتڕۆڵ دەردەچێت و هۆکارەکەشی ئەوەیە کە خەڵک پابەند نییە بە ڕێنماییە تەندروستییەکان بە تایبەت لە سەنتەری بازاڕەکاندا.[2]
- لێپرسراوی مەڵبەندی 3ی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لە #هەولێر# ڕایدەگەیێنێت، یەکێتی گلەیی لە پارتی هەیە بەهۆی ئەوەی لە دوای کۆتاییهاتنی کۆنگرەی چوارەم پیرۆزبایی لێنەکردووە و هیوای خواست لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتییدا پارتی ئەو نیگەرانییەوە بڕەوێنێتەوە.[2]
- وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ڕۆژی 01-06-2020ەوە نرخی هێڵەکانی ئینتەرنێت بۆ 25% کەمدەکرێتەوە و خێراییەکەشیان زیاددەبێت.[7]
- سەرپەرشتیارانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلم لە دهۆک، بڕیاریاندا ئەمساڵ فێستیڤاڵەکە سازنەکرێت. هۆکاری سازنەکردنی ئەو فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییە، بۆ بارۆدۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و ناوچەکە دەگەڕێتەوە بەهۆی مەترسییەکانی کۆرۆنا.[4]
$رۆژئاوای کوردستان$
- دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە هەردوو گوندی ئەریشا و تل تەولی سەر بە ناوچەی تل تەمر زەوی کشتوکاڵیەکانیان سووتاند.[1]
- دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بەردەوامن لەسەر هێرشەکانیان بۆسەر خەڵکی مەدەنی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و ئەم جارەش هێرشیان کردە سەر ماڵی هاوڵاتیان. داگیرکەران لە گوندی داودیەی تەل تەمر ماڵی هاوڵاتیانیان تاڵان کرد و دواتر خانووی ژمارەیەک کەسیان سووتاند.[1]
- سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی هێرشان کردە سەر هەر دوو گوندی هوریا و کاپرلیکی سەر بە ناوچەی #گرێ سپی#. لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا زەوی و زاری کشتوکاڵی ناوچەکە ئاگریان گرت.[1](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
$دەرەوەی کوردستان$
- سوپای تورکیا کوژران و برینداربونی سێ سەربازی هێزەکانی لە پارێزگای #جۆلەمێرگ#ی باکوری کوردستان ڕاگەیاند.[5](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- وەزیری ناوخۆی ئێران بۆ یەکەمجار دانی بە کوشتنی زیاتر لە 200 خۆپیشاندەر لە خۆپیشاندانەکانی ساڵی پار لە سەرتاسەری ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دانا.[3]
- جیهانپور ڕایگەیاند: لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا، لە ئەنجامی پشکنینەکان، توشبوونی دوو هەزار و 516 کەسی دیکە بەڤایرۆسی کۆرۆنا پشتڕاست کراوەتەوە، بەمەش ئاماری گشتیی توشبووان لە ئێران گەیشتە 151 هەزار و 466 کەس، هەر لەو ماوەیەشدا، 63 توشبووی کۆرۆنا لە سەرتاسەری ئێران گیانیان لەدەستداوە و بەمەش ژمارەی گشتیی ئەو کەسانەی بەڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لەدەستداوە، گەیشتە حەوت هەزار و 797 کەس.[3]
- #وەزارەتی دارایی# عێراق ڕونکردنەوەیەکی سەبارەت بە ناردنی 400 ملیار دینارەکە بۆ هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و دەڵێت: چیتر هیچ بڕە پارەیەکی دیکە بۆ هەرێمی کوردستان نانێرن تا ئەو کاتەی حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێم دەگەنە ڕێککەوتنێکی گشتگیر و کۆتایی.[5]
- فەخرەدین کۆجا، وەزیری تەندروستیی تورکیا ڕایگەیاند، لە ماوەی 24 کاژێری ڕابردوودا 35 هەزار و 600 پشکنین کراون، 839 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون و 25 کەسیش مردوون. بەم جۆرە ژمارەی مردووان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە تورکیا گەیشتە چوار هەزار 540 کەس و ژمارەی تووشبووانی تۆمارکراویش بۆ 163 هەزار و 942 کەس بەرزبووەوە. 648 لەو تووشبووانە لە چاودێریی چڕدا خەوێنراون.[2]
- وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، کە لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 5 هەزار و 381 پشکنین ئەنجامدراوە، لە ئەنجامدا 260 توشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون، لەگەڵ 10 حاڵەتی گیانلەدەستدان، لە بەرامبەریشدا 46 کەس چاکبوونەتەوە.[3]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان