$باکووری کوردستان$
- لە ماوەی هەفتەیەکەدا ژمارەی تووشبووان لە پارێزگای #ئامەد# لە 50 کەسەوە بۆ 213 کەس بەرزبووەوە. دۆخی تەندروستیی 18 لە تووشبووەکان جێگیر نییە. بەگوتەی بەرپرسانی تەندروستیی ئامەد تەنیا لە سێ گوندی ئەو پارێزگایە زیاتر لە 100 تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون.[2]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- بەپێی هەواڵێکی #کۆڵبەر#نیوز، شەوی ڕابردوو لە ناوچە سنوورییەکانی شاری چاڵدێران-ی سەر بە پارێزگای ورمێ، هێزە چەکدارەکانی دەوڵەتی ئێران بە شێوەی ڕاستەوخۆ تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە. بە گوێرەی هەواڵەکە، لەو هێرشەدا، کۆڵبەرێک بەناوی سەجاد دالایی میلان خەڵکی گوندی'مەسجد لوی' بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژراوە.[4]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/383583/0021.JPG=KTML_Photo_Alt=سەجاد دالایی میلان=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/383583/0021.JPG=KTML_Photo_End=
- بومەلەرزەیەک بە پێوەری پێنج پلەی ڕیختەر سنووری نێوان ڕۆژهەڵات و باشوری کوردستانی هەژاند و زیانەکانی نادیارن.[4]
- هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی حوسێن عەبدوڵڵازادە تەمەن 26 ساڵ و خەڵکی شاری #شنۆ#، پاش تەواوبوونی قۆناغی لێپرسینەوەکەی، ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی #ورمێ# کرا. هێزە ئەمنییەتییەکان ئەو هاووڵاتییە کوردەیان بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران دەسبەسەر کردووە.[5]
- لە درێژەی سوووتاندنی دارستانەکان لە شارەکانی کوردستان، چەند کەسێکی نەناسراو داوێنی کێوی ئاویەریان ئاگر تێبەردا.[7]
$باشووری کوردستان$
- لە هەرێمی کوردستان ژمارەی قوربانییانی ڤایرۆسی #کۆرۆنا# گەیشتە 14 کەس، تەنیا لە 24 کاتژمێری ڕابردوو 7 کەس لە کوردستان بەهۆی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:25%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/383583/0013.JPG=KTML_ImageCaption_Title=لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە: 03-06-2020=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە: 03-06-2020=KTML_ImageCaption_End=
- لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، نۆزدە تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای #دهۆک# دەستنیشانکران، هەشت پیاو و هەشت ئافرەت و سێ منداڵ. هەموویان بەرکەوتووی تووشبوێکی پێشوون لە بەشداربوونیان لە داوەتێکی نان خواردن و دانیشتووی ناو شاری دهۆکن.[1](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، دوو تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای #هەولێر# دەستنیشانکرا، دوو ئافرەت تەمەن 75 و 32 ساڵ، تووشبوێکیان نیشانەی نەخۆشیەکەی هەیە و تووشبووەکەی دیکە بەرکەوتووی هەمان نەخۆشە.[1](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- لە بەردەوامیی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، 50 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، 24 پیاو، 24 ئافرەت و دوو منداڵن.[1](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، دوو تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە دەڤەری ڕاپەڕین دەستنیشانکران، خێزانێکی ژن و مێردن لە پیاوێکی تەمەن 43 ساڵ و ئافرەتێکی تەمەن 32 ساڵ پێکهاتوون، نیشانەی نەخۆشیان هەیە، دانیشتووی گەڕەکی نەورۆزن لە شارۆچکەی #ڕانیە#.[1](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- لەبەر ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و قەدەغەی هاتووچۆ، جووتیارانی هەرێمی کوردستان 570 ملیۆن دینار زیانیان بەرکەوتووە و ناتوانن بەرهەمەکانیان ساخبکەنەوە.[2]
- سەرۆکی بۆردی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە پارێزگای #سلێمانی# ڕایگەیاند، سێ تووشبووی کۆرۆنا لە سلێمانی تەندروستیان ناجێگیرە و سەروو 50 تووشبووی دیکەش نیشانەکانی ڤایرۆسەکەیان بە تووندی تێدا دەرکەوتووە.[2]
- وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاماری نۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنای ڕاگەیاند، لە ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە، ئەمرۆ لە شاری #کەرکووک# 35 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە.[6]
- هێزە عێراقییەکان ئۆپراسیۆنێکیان لەسنووری #خورماتوو# #خانەقین# ئەنجامدا، بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانەوە نزیکەی 500 دۆنم دەغڵودانی جوتیارانی سنووری شارەدێی #زنانه# سوتا.[4]
- لە دووەم ڕۆژی ئۆپراسیۆنی هێزە عێراقییەکان لەسنووری شاری کەرکووک دژی چەتەکانی داعش، 15 تونێلی چەتەکان تەقێندرانەوە و 60 بۆمبی چێندراویش پوچەڵکرانەوە.[4]
- زۆربەی بەربەستەکانی شەقامی 60 مەتری و شەقامەکانی دیکەی سلێمانی لابران کە بە مەبەستی قەدەغەی هاتوچۆ لە سەر شەقامەکان دانرابوون. هاتوچۆش لە شارەکە بەرەو ئاسایی بوونەوە دەچێت.[3]
- بەرپرسی میحوەری گوێر - #مەخموور#ی هێزی پێشمەرگەی کوردستان ڕایگەیاند، هێزی ئاسمانیی هاوپەیمانان لە 24 کاژێری ڕابردوودا سێجار #داعش#یان لە چیای قەرەچووخ بۆردوومانکردووە، لە دوو بۆردوومانی یەکەمدا 12 چەکداری داعش کوژراون.[2]
$دەرەوەی کوردستان$
- جیهانپور، ڕایگەیاند: لە 24 کەتژمێری ڕابردوودا، تووشبوونی سێ هەزار و 134 کەسی دیکە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا پشتڕاست کراوەتەوە و 70 کەسیش بەو ڤایرۆسە گیانیان لەدەستداوە، بەوپێیەش ژمارەی گشتی تووشبووان لە ئێران گەیشتە 160 هەزار و 696 کەس و ژمارەی گیانلەدەستدانیش، گەیشتە هەشت هەزار و 12 کەس. ڕاشیگەیاند: تا ئێستا 125 هەزار و 206 کەس لە تووشبووان چاکبوونەتەوە و دوو هەزار و 557 تووشبووش لەژێر چاودێری چڕی پزیشکیدان.[4]
- بەرپرسانی تورک ڕایانگەیاند، لە تورکیا لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە 24 کەس گیانیان لەدەستدا. لە تورکیا بە گشتی 4609 کەس بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و 166 هەزار و 422 کەس تووشی نەخۆشیەکە بوون.[6]
- وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، لە 24 کاژێری ڕابردوودا هەشت هەزار و 585 پشکنینی کۆرۆنا تۆمارکراون، ئەنجامی پشکنینی 781 کەسیان پۆزەتیڤ بووە؛ کۆی گشتیی پشکنینەکانیش گەیشتووەتە 260 هەزار و 299 پشکنین. بەپێی ئامارەکانی 24 کاژێری ڕابردووی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، 21 تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، کە 10 کەسیان لە بەغدا بوون.[2]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان