$باکووری کوردستان$
- لێهات بۆتی وڵاتپارێزی کورد کە لە 2ی حوزەیران لە شاری ڤوبەرتاڵ لە ئەڵمانیا کۆچی دوایی کردبوو، تەرمەکەی برایەوە بۆ شاری جزیری زێدی خۆی لە باکووری کوردستان و لەوێ بە خاکسپێردرا.[1]
- دەوڵەتی تورک لە بەردەوامیی ئۆپرسیۆنەکانی بۆ پاکتاوی سیاسیی گەلی کورد لە ئەدەنە ئۆپراسیۆنێکی ئەنجامدا و 10 کەسی دەستگیرکرد.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/383586/0001.JPG=KTML_ImageCaption_Title=وڵاتپارێز لێهات بۆتی لە جزیر بە خاکسپێردرا=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=وڵاتپارێز لێهات بۆتی لە جزیر بە خاکسپێردرا=KTML_ImageCaption_End=
- پارێزگاری دەوڵەتی تورک لە ڕحا ڕایگەیاند، ئەنجامدانی هەموو چالاکییەک بۆ ماوەی 30 ڕۆژ لە ناوەندی ڕحا و هەموو ناوچەکانیدا قەدەغە دەکەن. ئەو قەدەغەکارییە لە 8ی حوزەیرانەوە دەستپێدەکات و تاوەکو 7ی تەممووز بەردەوامیی دەبێت.[1]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- #حەبیبوڵڵا لەتیفی#” کە پێشتر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی داگیرکەری ئێرانەوە دەستبەسەر و لە لایەن دادگاوە بە تاوانی “مەحارەبە” بە سێدارە مەحکووم کرابوو، حوکمەکەی هەڵوەشایەوە و بۆ زیندانی هەتاهەتای گۆردرا.[7]
- هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە #سەردەشت#، تەقەیان لە ژمارەیەک لە #کۆڵبەر#ان کرد و لە ئاکامدا، کۆڵبەرێک بە ناوی عومەر مەسلەحەتی بیلوکە خەڵکی ئەو شارە گیانی لەدەست دا و کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی عەبدولڕەحمان شایقی خەڵکی گوندی مێرئاوای سەردەشت بریندار بووە. ئەو ڕووداوە، لە ناوچەی سنووری شاری سەرەشت ڕوویداوە.[9]
- شارام مستەفاپوور کوڕی ڕەشید و خەڵکی گوندی ماوانەی ناوچەی تەرگەوەڕی #ورمێ#، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت و بەهۆی قورسیی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانەی عارفیان گیانی لەدەست دا.[9]
- کاسبکارێکی کورد بە ناوی فەرهاد کچانلوو تەمەن 26 ساڵ و خەڵکی گوندی شێخ عەسکەر سەر بە چاڵدێران، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت کوژرا. ئەو کاسبکارە کوردە لە سنووری چاڵدێران بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو لەلایەن هێزەکانی جێگر لە پایگای سنووریی شێخ عەسکەر، تەقەی لێکراوە.[9]
- بابەک دەبیریان، چالاکی مەدەنیی کورد، پاش بانگهێشتکردنی بۆ دادگای ئینقلابی شاری #کرماشان#، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. ئەو چالاکە مەدەنییە بۆ حوکمە داسەپاوەکەی بانگهێشتی دادگای ئینقلابی کرماشان کرابوو.[9]
$باشووری کوردستان$
- ئەمڕۆ لە شاری #کەرکووک# 13 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، هەروەها 2 کەسیش لە شارەکە بەهۆی ڤیرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە و 2 حاڵەتی چاکبوونەوەش هەبووە لە کەرکووک.[1]
- تووشبووێکی نەخۆشی ڤایرۆسی #کۆڕۆنا#ی نوی COVID19 پیاو تەمەن 50 ساڵ دانیشتووی کامەرانی سیتی لە شاری #هەولێر#، دوای خەواندن لە نەخۆشخانە و مانەوەی لەسەر ئامێری هەناسەدانی دەستکرد لە بەشی چاودێری چڕ گیانی لەدەستدا.[3](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار) =KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/383586/0012.JPG=KTML_Photo_Alt=بەڵگەنامەکانی ئەمڕۆ: 06-06-2020=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/383586/0012.JPG=KTML_Photo_End=
- کۆی گشتی تووشبووان بەڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەیشتە (1089) تووشبوو، لەنێویاندا (19) مردن هەیە و (448) نەخۆش چاکبووەتەوە و ئەمڕۆ (622) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.[3](بڕوانە بابەتی پەیوەستکراو)
- بەشێک لە پزیشکانی نیشتەجێ لە سنووری پارێزگاکانی #سلێمانی# و #هەڵەبجە# و ئیدارەکانی #گەرمیان# و ڕاپەڕین نەخۆشخانەکانیان بەجێهشت و ڕایدەگەیێنن، هەتاوەکو مووچە وەرنەگرن، ناگەڕێنەوە سەر کارەکانیان.[2]
- لە هەولێریش نزیکەی 200 پزیشک نەخۆشخانەکانیان جێهێشتووە و داوای مووچەی مانگی شوبات دەکەن.[2]
- کۆی گشتی ئه و قەرەوێڵانەی لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی بۆ تووشبووانی کۆرۆنا تەرخان کراون، 355 قەرەوێڵەیە، لەکاتێکدا بە گوێرەی داتای فەرمی حکومەت، ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا کە ئێستا لە سلێمانی تۆمارکراوە، 452 تووشبوو هەن، به و جۆرەش بێت، ئێستا ژمارەی تووشبووان 97 زیاترە لە ژمارەی قەرەوێڵە تەرخانکراوەکانی سلێمانی.[8]
- مامۆستا و ئەندازیار شێخ نوری شێخ ڕەزای کۆیک سەرۆکی یانەی وەرزشی ڕۆژ پاش ململانێیەکی سەخت لەگەڵ نەخۆشیدا کۆچی دوایکرد.[5]
- پارێزگاری #دهۆک# لەکاتی کردنەوەی نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە تووشبووانی کۆرۆنا گوتی، بەهۆی سێ میوانداریی و دروستبوونی قەرەباڵخی، تاوەکو ئێستا نزیکەی 60 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون. داواش لە خەڵک دەکات زیاتر هاوکاریان بێت و خۆیان لە شوێنی قەرەباڵخ دووربخەنەوە.[2]
- سەعات 10:00ی بەیانی ئەمڕۆ تەرمی ژنێک بەناوی (ب. م. و) لەدایک بووی ساڵی 2003 پیشەی ژنی ماڵ، دانیشتوی گوندی (دوبێ) سەر بە شارەدێی #هەڵشۆ#ی شارۆچکەی پشدەر گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی کە بە چەکی جۆری کڵاشیەکێتیی نیشتمانیی کوردستانۆف (خۆی کوشتووە).[5]
- کاروان گەزنەیی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەپەیجی خۆیدا نوسیویەتی حکومەتی هەرێم لە هەر سەبەتەیەکی خۆراکی کە مانگی ڕابردوو دەستیکرد بەدابەشکردنی بەسەر کەمدەرامەتان و هەژاراندا 20 دۆلاری دیار نییە، بەوپێیەی بەهای هەر سەبەتەیەک 51 دۆلارە.[4]
- کۆمپانیای #خاوێ فیلم# بۆ دۆبلاژ و بەرهەمهێنانی فیلم، بەهۆی بۆردوومان و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر کوردستان، بایکۆتی زنجیرە و فیلمی تورکییان کرد.[6]
- گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێت، ئەمساڵ بەرهەمی گەنمی کوردستان زیاتر لە 100% زیاد دەکات و دەڵێت، بڕیارە بەشێکی ئەو گەنمە لەلایەن کارگەکانی ئالیکەوە بکڕدرێتەوە.[2]
- هاووڵاتییەک لە گوندی حەسەن پرشنگی سەر بە شارۆچکەی ئاوەسپی لە سنووری شارۆچکەی #کفری#، بەناوی (شوانە عەبدولکەریم برزۆ) بە گوللە ئامۆزایەکی خۆی بەناوی (محەممەد ئەحمەد برزۆ) تەمەن 24 ساڵ دەکوژێت و خوشکێکیشی بریندار دەکات و پاشان بە گوللە خۆیشی دەکوژێت.[2]
- گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، ئەمڕۆ لە دوو ڕووداوی جیادا چوار کەس لە سنووری #شارباژێڕ#ی سەر بە پارێزگای سلێمانی لە ئاودا خنکاون.[2]
- بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، ئەمڕۆ شەممە، لە ئاگادارینامەیەکدا دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراق بڕیاری ماوەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی لە سەرجەم فڕۆکەخانەکانی عێراق تا کاتێکی نادیارو ئاگادارکردنەوەیەکی تر ڕاگەیاند. بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، بڕیارەکە گەشتی فڕۆکەکانی مانگی سورو سەربازی و يارمەتییە تەندروستييەکان و فریاگوزارییەکان و بارهەڵگر (کارگۆ) ناگرێتەوه.[4]
$رۆژئاوای کوردستان$
- میدیاکانی ڕۆژئاوای کوردستان بڵاویانکردەوە، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە #سەرێکانی# سەر بە حەسەکە تەقیووەتەوە و بە هۆیەوە سێ کەس گیانیان لە دەستداوە کە یەکێکیان منداڵە. بە پێی زانیارییەکان تەقینەوەکە لە نزیک بارەگایەکی سەربازیی بووە لەسەر ڕێگەی سەرەکی نێوان سەرێکانی و حەسەکە.[5]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/383586/0009.JPG=KTML_ImageCaption_Title=سەرێکانی.. تەقینەوەیەک ڕوویدا=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=سەرێکانی.. تەقینەوەیەک ڕوویدا=KTML_ImageCaption_End=
- هەڵمەتی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (#قەسەدە#) لە دژی شانە نوستوەکانی #داعش# لە #حەسەکە# و دێرەزۆر لە ڕۆۆژی سێیەمدایە. لەو هەڵمەتەدا ناوچە دەشتاییەکانی باشووری حەسەکە پاککرایەوە. ئەو هەڵمەتە بەرەو باکور و ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر بەردەوامە. قەسەدە ڕایگەیاند، تا ئێستا نزیکەی 70 کیلۆمەتریان پاککردووەتەوە و 30ی چەتەی داعشیش دەستگیرکراون.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- #سەرکەوت شەمسەدین# پەرلەمانتاری کوتلەی ئایندە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت: #فوئاد حوسێن# پێشتر عێراقی بە دوژمنی هەرێمی کوردستان وەسف کردووە و دەنگدان پێی بۆ پۆستی وەزارەتی دەرەوە کارەساتە و پارتەکانی ناوەراست و باشووری عێراق لێی بەرپرسن.[4]
- فوئاد حوسێن بووە وەزیری دەرەوەی داگیرکەری ئێڕاق.[3]
- - سالار عەبدولستار محەمەد حوسێن بووە وەزیری دادی داگیرکەری ئێڕاق.[3]
- هەوڵاتیانی کوردی دانیشتووی ئەوروپا و دۆستانی کورد، لە چەندین وڵاتی ئەوروپا خۆپیشاندانیان دژی داگیرکاریەکانی ڕژێمی ئاکپە و مەهەپە و لێسەندنەوەی مافی پەرلەمانتاریی لە دوو پەرلەمانتاری #هەدەپە# ئەنجامدا.[6]
- کۆی گشتیی تووشبووانی کۆرۆنا لە ئێران 169 هەزار و 425 کەس بووە و لە 24 کاژێری ڕابردوو 75 کەس گیانیان لەدەستداوە و تاوەکو ئێستا بەگشتی 8 هەزار و 209 کەسیش گیانیانلەدەستداوە.[2]