$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- شەش ڕۆژە سووتانی دارستانەکانی نزیک شاری #پاوە#ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە. تاوەکو ئێستا زیاتر لە 1400 هێکتار لەو دارستانانە سووتاوە. خەڵکی ناوچەکە دەڵێن سەرەڕای گیانلەدەستدانی سێ ژینگەپارێز لەهەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکە، کەچی حکومەت هەوڵی بەهەند بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە نەداوە.[2]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/383767/0008.JPG=KTML_ImageCaption_Title=1400 هێکتار دارستانەکانی پاوەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سووتاوە و ئاگرەکە بەردەوامە=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=1400 هێکتار دارستانەکانی پاوەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سووتاوە و ئاگرەکە بەردەوامە=KTML_ImageCaption_End=
- ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی داوای لە بەرپرسانی حکوومەتی ئێران کرد کە ڕاستییەکانی پەیوەندیدار بە لەسێدارەدانی نهێنیی #هیدایەت عەبدوڵڵاپوور#، زیندانیی سیاسیی کورد ڕابگەیەنێت و تەرمەکەی ڕادەستی بنەماڵەکەی بکاتەوە.[4]
- سەکینە پەروانە، زیندانیی سیاسیی کوردی خوراسان، بەهۆی خراپیی باری تەندروستییەوە، ڕەوانەی بێهداریی زیندانی قەرچەکی وەرامین کرا.[4]
- سێ کەس لە هێزەکانی ئیدارەی سەرچاوە سروشتییەکانی #کرماشان# بە ناوەکانی فەرشید سنجەری، جێگری فەرماندەی یەگانی ژینگەپارێزیی کرماشان، ئەندازیار موعینیان، ڕاوێژکاری بەڕێوەبەری گشتی و ئەندازیار خوسرەوی، بەرپرسی سەرچاوە سروشتییەکانی شاری ڕوانسەر بەهۆی تەقینەوەی مین لە ناوچەی بۆزین و مەرەخێڵی پاوە بریندار بوون. ماڵپەڕی مین و زندگی لەو بارەیەوە نووسیوویەتی کە ئەو کەسانە لە حەوتەمین ڕۆژی ئاگرکەتنەوەکەی لێڕەوارەکانی ناوچەی بۆزین و مەرەخێڵ تووشی ئەو ڕووداوە بوون. فەرشید سنجەری و ئەندازیار موعینیان لاق و لووتیان لەو ڕووداوەدا بریندار بووە و بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی تاڵقانیی کرماشان کراون.[4](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوی #سۆران# نەسیری خەڵکی شاری گۆگتەپەی #مەهاباد# و ئومید عەباسی خەڵکی گوندی ئیندرقاش سەر بە مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران. ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە، بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.[4]
$باشووری کوردستان$
- لیوای یەکی پاسەوانی سنووری سەر بە حکومەتی عێراق، چووتە چیاکانی سنووری شارەدێی باتیفا و دەرکارێ لە سنووری #زاخۆ#، بەڕێوبەری شارەدێی باتیفا-ش دەڵێت، کە ڕاستە ئەو هێزە سەر بە حکومەتی عێراقە، بەڵام هەموویان کوردن.[6]
- لە ماوەی 15 ڕۆژی مانگی ڕابردوودا و لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی بەناو (چڕنووکی پڵنگ)، تورکیا لە 24 شوێنی ستراتیژیی سنووری شارەدێی باتیفا جێگیربووە، پێشتر و لە 37 ساڵی ڕابردوودا 24 بنکەی دیکەی سەربازیی لە سنووری نێروەییەکان و #کانێ ماسێ# داناوە.[5]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:25%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/383767/0016.JPG=KTML_ImageCaption_Title=لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە: 01-07-2020=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە: 01-07-2020=KTML_ImageCaption_End=
- #سوپای پاسداران#ی داگیرکەری ئێران لە کوێستانەکانی کانیەڕەشی گوندی وێزەی شارۆچکەی #چۆمان# ڕانەمەڕێکی داوەتە بەر دەستڕێژی چەکی دۆشکا و ژمارەیەک مەڕی کوشتوون. [5]
- ئەندامێکی لیژنەی باڵای جینۆسایدی کوردانی ئێزدی و پێکهاتە ئایینەکانی دیکە ڕایدەگەیێنێت، #شنگال# بووەتە شاری گۆڕی بەکۆمەڵ و ئەمڕۆ گۆڕێکی دیکەی بەکۆمەڵ دۆزرایەوە.[5]
- بەڕێوەبەری گشتیی ئەزموونەکانی #وەزارەتی پەروەردە# ڕایگەیاند، تاقیکردنەوەی 12ی ئامادەیی دوانەخراوە و ئەو پەیجانەش دەدەنە دادگا کە هەواڵی درۆیان لەبارەی دواخستنی ئەزموونەکانەوە بڵاوکردووەتەوە.[1](بڕوانە بابەتی پەیوەستکراو)
- وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تووشبوونی 259 کەس و گیانلەدەستدانی شەش کەسی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.[1](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- سەرۆکی فراکسیۆنی جوڵانەوەی #نەوەی نوێ# لە #پەرلەمانی کوردستان# ڕایگەیاند، هەر چوار پەرلەمانتارەکەی فراکسیۆنی جوڵانەوەی نەوەی فۆرمی ڕەتکردنەوەی موچەی خانەنشینیان پڕکردەوە و بەشێوەیەکی ئارەزومەندانە دەستبەرداری موچەکانیان بوون، ئەوەش وەک پابەندبوون بەو بەڵێنەی بە دەنگدەرانی جوڵانەوەکە و خەڵکی کوردستانیان داوە.[3]
$رۆژئاوای کوردستان$
- لە کاتژمێر 14:30 خولەکی دوانیوەڕۆی ئەمڕی دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندی هۆشانی سەر بە عەین عیسای تۆپباران کرد و لە ئەنجامدا زەوی و زاری ناوچەکە ئاگری گرت.[6]
$دەرەوەی کوردستان$
- میدیاکانی تورکیا بڵاویکردەوە، خلوسی ئاکار، وەزیری بەرگری تورکیا لەمیانەی کۆبونەوەیەکی حکومەتی وڵاتەکەیدا لەبارەی بەرەوپێشچونە سەربازیەکانیان لەناوچەی حەفتانینی هەرێمی کوردستان کە لە #17-06-2020#ەوە دەستیان پێکردوە ڕایگەیاند پڕۆسە سەربازیەکانیان لەژێر ناوی چنگی هەڵۆ دژی پارتی کرێکارانی کوردستان (#پەکەکە#) بەردەوام دەبێت.[3]
- فڕۆکەوانیی مەدەنیی عێراق ماوەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی لە سەرجەم فڕۆکەخانەکانی عێراق تاوەکو 15ی تەممووز درێژکردەوە.[5]
- وەزارەتی تەندروستی عێراق لە ڕاگەیاندنی دواین ئامار بڵاویکردەوە، دوو هەزار و 415 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و 107 کەسیش گیانیان لەدەستدا.[2]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان